12/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌جه‌كه بۆ پارتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له سه‌ر سنووری روژئاوی كوردستان بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
قه‌ندیل: كۆما جفاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات و راشیگه‌یاند هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له سه‌ر سنووری روژئاوی كوردستان بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
كه‌جه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری داوه‌ته پارتی دیموكراتی كوردستان و رایگه‌یاندوه هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان نا ئارامی و ئاڵۆزی لێده‌كه‌وێته‌وه و له ئێستاشدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی نیگه‌رانی رای گشتی كوردی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
كه‌جه‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتی به مایه‌ی "نه‌گبه‌تییه‌كی گه‌وره" بۆ كورد وه‌سف كردوه و رایگه‌یاندوه "نه رای گشتی كورد و نه ئێمه‌ش هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ده‌كرد و له‌كاتێكدا زیاتر له هه‌ر كاتێكی‌تر باس له پێویستی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ و دانووستانه‌كان له سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌رده‌وامه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش مایه‌ی نه‌گبه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه".
كه‌جه‌كه داواشی له پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه له به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات و هه‌وڵ بدات كێشه‌كانی نێوانیان به دانیشتن و به رێگه‌چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكات.