12/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا بوَ شێخی ئه‌زهه‌ر: ئێوه له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره به‌رپرسن و سزای له سێداره‌دانی لایه‌نگرانی"اخوان" نادادپه‌روه‌رانه‌یه
سه‌روَكی كاروباری ئایینی توركیا"محمد غورماز" له په‌یامێكیدا بۆ شێخی ئه‌زهه‌ر د. ئه‌حمه‌د ته‌یب ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌و داوای لێ‌كرد كه ئه‌و سزای له سێداره دانه‌ی بۆلایه‌نگرانی ئیخوانوالموسلمین كه 528 كه‌س ده‌بن ده‌رچووه هه‌ڵی بووه‌شێنێته‌وه..
سه‌روَكی كاروباری ئایینی توركیا ئه‌و په‌یامه‌ی به ناوی 50 رێكخراوی موسڵمانانی ئوَرسیا نووسیوه و داوی كردوه و ده‌ڵێ: پێویست شێخی ئه‌زهه‌ر و زانایانی له‌سه‌ر هه‌مووی ئه‌وانه‌وه كه بانگه‌شه‌ی موسڵمانێتی ده‌كه‌ن به لێبورده‌ی و به به‌زه‌ییه‌وه ئه‌و سزای له سێداره‌دانه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه..!
غورماز ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئه‌و ولاَتانه‌ی سزای له سێداره‌دانی تێیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ له‌و ولاَتانه مافی مروَڤ كوَتای هاتووه و ئه‌و 528 كه‌سه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك به داداپه‌روه‌رانه دادگای نه‌كراون.
له كۆتای نامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ی روونكردوَته‌وه: ئێوه هه‌ڵێكتان له پێشه و له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا به‌رپرسیارن وه ئێوه‌ی ئه‌زهه‌ر كه زانست له‌گردنتاندایه ده‌بێ هه‌وڵی راگرتنی ئه‌و بڕیاره بده‌ن..
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر