ئەم ووێنەیە یەکێکە لە کتێبەکانی ئیمام ئەحمەد بەناوی(الإقناع في فقه الإمام أحمد بن حنبل)
ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل؛یەکێکە له زاناکانی ئەهلی
سونەت وجماعە گه‌وره‌ترن كه‌سایه‌تیه وه زۆرترین خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی
ئەرۆن مەبەستم مەزهەب نیە، بەڵکو مەنهەجەکەیەتی کە ئەهلی سەلەفە، ئەم
زانایە ئەوەندە خۆشەویست وگه‌وره‌یه کە وه‌فات ده‌كات له شاری به‌غدادا
یه‌ك ملیۆن خه‌ڵك به‌شوێنیه‌وه بووه هه‌موو ڕێگاكانی به‌غداد
كرابوونه‌وه دەرگای مەڵەکان ئاوەڵا کرابوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ستنوێژیان
ده‌گرت و بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ له‌سه‌ر لاشه‌ی بكه‌ن، له زۆر سه‌رچاوه‌دا
هاتووه كه (٦٠٠٠٠٠)ئافره‌ت له‌سه‌ر قه‌بری ئه‌م پیاوه
بوون،ئه‌وه‌نده‌كه‌سی به داوه بووه كه نه‌له‌سه‌رده‌می جاهلی و
ئیسلامدا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی به‌داواوه بوبێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه
نه‌بوایە جیهانی ئیسلامی توشی گەورەترین فیتنە دەبوو..
كاتێك ده‌بینن ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه دوای ته‌رمه‌كه‌ی
كه‌ووتون له مه‌سیحی وله جوله‌كه به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه (٢٠٠٠٠)كه‌س
ده‌بن به موسوڵمان له شاری به غداددا، تەنانەت مردنەکەشی هەر بانگەواز
بوو بۆ خەڵکی، ئه‌م پیاوه له ١٤ی ڕه‌مه‌زاندا كۆچی دوایی كردووه،ئه‌م
ئیمامه به‌ڕێزه لەتەمه‌نی ٦بۆ ٧ ساڵییه‌وه حه‌زی به زانست بووه
به هه‌تیویش په‌روه‌رده بووه و دایكیشی فه‌قیر بووه هه‌موو كاتێكیش
هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بووه كه بچێته مه‌جلیسی زاناکانەوە، خه‌ڵك سه‌ریان
سوڕماوه له ژیانی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه، هه‌رده‌م موناقه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ
دایكی‌دا بووه كه زوو بچێت بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌جالیسی پیاو
چاکان زاناکاندا به‌شداربێت، هه‌تا خه‌ڵكێكیش كه ئه‌م كوڕه گه‌نجه‌یان
بینیوه به‌م هه‌تیویه په‌روه‌رده بووه هه‌رچه‌نده ئه‌وان منداڵه‌كانیا
ئه‌نارده ئه‌و مه‌جالیسانه‌وه و پاره‌یان بۆ تەرخانده‌كرد، به‌ڵام
هه‌روه‌كو ئه‌و ده‌رنادەچوون..
“هه‌یسه‌می كوڕی جه‌میل” مامۆستای ئیمامی ئه‌حمه‌ده
ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م گه‌نجه بژی ئه‌وا ئه‌بێته حوجه بۆ
ئه‌هلی زه‌مان خۆی..
”یه‌زیدی كوڕی هارون” كه ئه‌میش مامۆستای بووه
ده‌فه‌رموێت ئه‌مه له گه‌وره‌یی خۆیه‌تی دێته لای ئێمه چونکە لە
مانداڵیەوە ئەو زانا بوە..
هه‌روه‌ها ئیمامی شافعی له‌وه‌صفی ئه‌م پیاوه‌دا
ده‌فه‌رموێت ئه‌ی باوكی عبدالله واتا(ئیمامی ئەحمەد) تۆ زیاتر له
زانستی فەرمودە شاره‌زای ئه‌گه‌ر خه‌به‌رێكی راستت بیست له فەرمودە له
كوفه یان له به‌صره یان له شام پێمان بڵێ بۆئه‌وه‌ی بۆی بڕۆین،
ئیمامی شافعی به‌و گه‌وره‌ی زاناییه‌ی خۆیه‌وه ئاوا باسی ئه‌م پیاوه
ده‌كات.
له سه‌رده‌می ئیمام ئه‌حمەدا واته له كۆتایی ژیانی
هارونه ڕه‌شیددا كه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچیداده‌بێت، فیته‌یه‌ك دروست
ده‌بێت له‌لایه‌ن “موعته‌زیله‌كانه‌وه” بڵاو ده‌بێته‌وه له ناو خه‌ڵكیدا
كه قورئان مه‌خلوقه ئه‌مه وا ده‌كات زیاتر ئەم بیرە لە ناو خەڵکیدا
پەرە دەسێنێت و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك موبه‌ته‌لا ده‌بێت پێوه‌یه‌وه، هۆکارەکەی
ئه‌وه‌یە هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی و سریانی ته‌رجومه كراوه‌ته هاتۆتە
ناو جیهانی ئیسلامییه‌وه وه ئیمام ئه‌حمه‌دیش بەتەواتی ئەوە رەد
دەکاتەوە وه له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوی كرده‌وه كه قورئان كه‌لامی خوای
موته‌عاله و ئه‌زه‌لییه و قه‌دیمه وه‌كو زانستی خوای موته‌عال وایه،
ئه‌م ئایه‌ته‌شی ئه‌هێنایه‌وه بە به ڵگه(وإن أحد من المشركين استجارك فأجره حتى يسمع كلام الله ثم أبلغه مأمنه ذلك بأنهم قوم لا يعلمون)ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌د بوو …
ئەم ووتەیە زۆر سامناك بوو کە دەیانووت قورئان
مەخلوقە”واتا قورئان وەك دروست کراوەکانی خوا وایە لە کۆتایدا لە ناو
دەچێت، هەموو دروست کراویك نوقسانە، قابیلی ئەوەیە دەستکاری بکرێت” ئیمامی
ئەحمەد هه‌موو جارێك ئه‌م ئایه‌ته‌ی پێ ئه‌وتنه‌وه (انا نحن نزلنا ذكر
وانا له لحافظون) خوای گه‌وره مادام خۆی قورئانه‌كه‌ی دابه‌زاندووه هه‌ر خۆشی ده‌یپارێزێت..
له پاشاندا کەسێك بەناوی”ئه‌حمه‌دی كوڕی ابی
دوئاده” ده‌یویست به هێز ئه‌م فیتنەیە وبیرەی خوی بڵاو بكاته‌وه دوای
مردنی هارونه ڕه‌شید، ئه‌م خه‌ڵكه به هێز وای لێ كرا له سه‌رده‌می
“مه‌ئمونی كوڕی هارونه ڕه‌شیددا” كه خۆی ڕەعیەتیەکەی موبته‌لا بوبو
به‌م ئه‌فكاره‌وه وه پێشی وابوو كه قورئان مه‌خلوقه، پاشان به‌زۆر
مه‌ئمون له خه‌ڵكی ئە‌داو خه‌ڵكی تاقی دەکردوە زاناکانی موعتەزیلەی
ده‌نارد بۆ به‌غداد و شارۆچكه‌كانی تر كه خه‌ڵك تاقی بکەنەوە بۆ ئەو‌ه‌ی
بزانن كه قوئان مه‌خلوقه یان نا…
ئه‌گه‌ر وتیان نا ئەوا نان بڕاویان بكه‌ن له‌سه‌ر
ئیشی وکاریان وه نانیان مه‌ده‌نێ وه ئه‌مانه هه‌مووی له‌ڕووی
ئه‌حمه‌دی كوڕی ئه‌بی دوئاده‌وه بووه خۆی موعته‌زیله بووه
ئه‌یویست به زۆر ئه‌م ئه‌فكاره بڵاو بكاته‌وه،پاشان زۆر له خه‌ڵكی
به‌غداد ئه‌م كاره‌یان به تو‌قیه كرد ته‌نها چوار كه‌س نه‌بێت له دژی
ئه‌مه وه‌ستانه‌وه كه ئه‌یان گوت قورئان مه‌خلوق نییه کەلامی خوایە
لەسەرتاوە دوانیان لەو زانایانە به هۆی لێدانی زۆره‌وه مردن و دوانیان
مایه‌وه كه یه‌كێكیان كوڕێكی گه‌نج بوو كه ناوی “محمدی كوڕی نوح”ە
ئه‌وه‌ی تریان ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لە ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌ردووكیان
بێت ده‌یانه‌وێت بیان بۆلای مه‌ئمون كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، زۆر
موهیمه مرۆڤ ته‌وه‌كولی به خوا هه‌بێت.. لێرەدا روودایك روئەدات کە
تەوکولی مرۆڤ دەردەخات…
بۆیه محمدی كوڕی نوح كه‌له‌ڕێگا دە‌یبه‌ن بۆ
لای مه‌ئمون نزا دەکات و دەڵێت؛ خوایە نەگەمە لای مەئمون گیانم بکێشیت نزا
گیرا دەبێت دەست بەجێ ناگاته ئه‌وێ و ده‌مرێت..
ئیمامی ئه‌حمه‌د کە محمدی کوڕی نوحی بینی بەو
شێوە گیانی دەرچو بەسەر دەستی پاسەوانەکەی مەئموندا چاو پر گریان بوو، جا
لێره‌دا نزایەکی زۆر سەرسامەنە دەکات و چاو و ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه
به‌ره‌و ئاسمان ده‌فه‌رموێت: خوایه گیان ئه‌م پیاوه واته مه‌ئمون بوغرا
بووه و هه‌ڵه ڕه‌فتار ده‌كات به‌رامبه‌ر صفاتی قورئانه‌كه‌ت کە کەلامی
خۆتە ئازار زۆری پیاو چاكانی تۆی داوە به لێدان وكوشتن خوایه گیان
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه كه‌لامی جه‌نابته و مه‌خلوق نییه به‌س ڕزگارمان
بکە به له شه‌ڕی ئه‌مه خەلیفەیە ..
ناگاته لای مه‌ئمون هه‌واڵ دێنن كه مه‌ئمون
وه‌فاتی كردووه و ده‌ستی ده‌كرێته‌وه‌و ئازاد دەکرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناو كه‌س و كاری..
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناو سه‌له‌فی كه
مه‌دخه‌لین ده‌ڵێن؛ گوایه ئیمام ئه‌حمه‌د دوعای كردووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار و
خه‌لیفه‌كانیان، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م
دوعایه‌ی كردووه کە مەئمون لە ناو بچێت نەک دوعای خێری ب کردبێت!! بەهەر
حاڵ
له‌دوای مردنی مه‌ئمون “موعته‌صیمی” برای دێته
سه‌ر فەرمانڕەوای ئه‌م كه‌سه پیاویکی سەربازی به هێزی بوو بزوتنەوەیەکی
سەربازی دروست كردووه له خه‌لافه‌تی عه‌باسیدا وه توانا و هێزێكی
زۆری هه‌بوو، به‌ناوبانگه به فه‌تحی عاموریا وه به هه‌مان شێوه
ئه‌میش وه‌ك مه‌ئمون موعته‌زیله بوو زۆر توندڕه‌و بوو، ئه‌حمه‌دی كوڕی
ابی دوئاد كه له پێشدا ئاماژەم پێدا یه‌كێك بووه له‌سه‌ر ده‌سته‌ی
موعته‌زیله‌كان وه یه‌كێك بووه له توندڕه‌وه‌كان، هه‌ردم ده‌یویست به
هێز به زۆر ئه‌م فیكره بچه‌سپێنێت..
جارێکیتربه‌هه‌مان شێوه ناردیه‌وه به شوێن
ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لدا وه پێی وت قورئان مه‌خلوقه یان خالقه ئیمام
ئه‌حمه‌د هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه‌ی دووباه كردۆته‌وه كه ووتویه‌تی
كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه بۆیه چه‌ند جارێكیش مونازه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌حمه‌دی كوڕی ابی دوئاده‌دا گرتووه هه‌موو جاره‌كان ئیمام ئه‌حمه‌د
سه‌ركه‌ووتوو بووه، به‌ڵام چونكه ئه‌وه‌نده تونڕه‌و بوون له‌به‌رده‌م
ئه‌م فیكره موعه‌تزیلییه‌یاندا.. موعته‌صیم بڕیاری دا كه زیندانی
بكات یه‌ك ساڵ و نیو له‌زینداندا بوو له كاتێكدا كه له زینداندا بوو
موعته‌صیم ده‌چوو بۆلای پێی ده‌وت؛ پێم بڵێ و مه‌ترسه وه ئیمامی
ئه‌حمه‌دیش به م شێوه‌یه جوابی ئه‌داته‌وه ده‌فه‌رموێت: والله كه
هاتومه‌ته لای تۆ به‌قه‌ده‌ر مثقاله زه‌ره‌یه‌ك ترسم له تۆ
نییه،ئه‌ویش ده‌ڵێ؛ ئه‌ی ڕات چییه به‌رامبه‌ر به قورئان ئیمام
ئه‌حمه‌دیش فه‌رمووی قورئان ووته‌ی خوای گه‌وره‌یه و مه‌خلوق نییه ،
ئه‌م جاره ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی تر بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئه‌و
مه‌نهه‌جه هه‌ڵه‌یه بۆیه مامی ده‌نێرن بۆ زیندان وپێی ده‌ڵێت؛ ئه‌حمه‌د
تۆش وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه به‌توقیه خۆت نه‌جات به له‌مه بۆ خۆت خستۆته
ئەشکەنجەو ئازارەوە،ئه‌ویش ده‌ڵێت؛ “مامه جاهیل هه‌ر جاهیله ئه‌گه‌ر
زانایش بێده‌نگ بێت ئه‌ی كێ زانست فێری ئه‌و خه‌ڵكه بكات” مامی كه
گوێی له‌مه ده‌بێت ده‌زانێت ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌توانێت ڕووبه‌ڕوی ئه‌م
فیتنه‌یه ببێته‌وه..
ڕۆژێك دەیانه‌وێت به قامچی لێدان هه‌ڕه‌شه‌ی
لێبكه‌ن بۆیە لەو كاته‌دا مەی خۆرێك له گه‌ڵێدا زیندان ده‌بێت ئیمام
ئەحمەد پێ ده‌ڵێت، ئه‌ترسم له فتنه‌ی قامچی وا نه‌بێت له مردن بترسێت،
به‌ڵكو له‌وه ده‌ترسێ كه‌له‌ژێر لێداندا قسه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆیه پیاوه
مەی خۆره‌كه پێی ده‌ڵێت؛ ئه‌ی ئه‌حمه‌د من تا ئێستا هه‌زار جه‌ڵدەم
خواردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌شروبم خواردووه تۆ ناتوانی به‌رگه‌ی
ئه‌و جه‌ڵدانه بگریت كه له‌به‌ر خوای موته‌عاله؟؟؟ مەی خۆەکە دەڵێت
تەنها قامیچی یەکەم و دوەم ئازاری هەیە باقی ئەوانی تر لاشەت سڕ دەبێت گوێ
مەدەرێ…
ئه‌مه ده‌بێه هۆی وره پێدانه‌وه‌یه‌ك به
ئیمام ئه‌حمه‌د، دوای ئه‌وه موعته‌صیم بانگی ده‌كات وپێی ده‌ڵێت؛ من دڵم
بۆت ده‌سوتێ حه‌ز ناكه‌م لێت بدرێت به‌س ئه‌وه‌نده بڵێ قورئان مه‌خلوقه
ئیمامی ئه‌حمه‌دیش پێی ده‌ڵێت شتێكم بۆ بێنه له قورئان و سونه‌تدا باسی
مه‌خلوقی قورئان بكات منیش جوابێكتان ئه‌ده‌مه‌وه
لیدان دەست پێدەکات..
دوای ئه‌وه كه یه‌كه‌م قامچی لێ ده‌ده‌ن ده‌ڵێت بسم الله…
دووه م قامچی لێ ده‌ده‌ن ده‌ڵێت ماشاءالله…
سێیه‌م قامچی لێ ئه‌ده‌ن ده‌ڵێت لا حول ولا قوة الا بالله…
چواره‌م قامچێ لێده‌ده‌ن ده‌ڵێت؛ قورئان كه‌لامی خوایه ودوای ئه‌وه بێده‌نگه ده‌بێت تا سه‌د جه‌ڵده‌ی لێ ده‌ده‌ن..
ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه به‌سه‌ردا دێت له مانگی ڕه‌مه‌زندایه، ئه‌حمه‌دی
كوڕی ابی دوئاد زۆر دڵی بۆی ده‌سوتێت ده‌ڵێت به‌س بچپێنه گوێم‌دا بڵێ
قورئان مه‌خلوقه ڕزگار ده‌كه‌م له‌م عه‌زابه ئیمام ئه‌حمه‌دیش
ده‌فه‌رموێت تۆ وه‌ره به‌گوێچكه‌ی مندا بچرپێنه بڵێ قورئان كه‌لامی
خوایه من لای خوای موته‌عال داوات بۆ ده‌كه‌م كه له عه‌زابی
جه‌هه‌نه‌م بتپارێزێت،ئه‌وه‌نده لێی ده‌ده‌ن كه ده‌یبه‌ن بۆلای
دكتۆر(حەکیم) ده‌ڵێت تا ئێستا لێدانی وام نه‌دیوه به هیچ كه‌سێكه‌وه
پاشان ئاوی بۆ دێنێت ده‌ڵێت من به‌ڕۆژوم!…
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئازاردان و لێدانه‌وه
ڕۆژووه‌كه‌ی نه‌شكاندوه، له‌دوای ئه‌مه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت وه
خه‌ڵك له‌شاری به‌غدادا كه ده‌بینن دەسەڵات به‌رامبه‌ر ئه‌م پیاوه‌دا
وه‌ستاونه‌ته‌وه زیاتر خۆشیان ده‌وێت ئیتر بۆ دواجار ئه‌وه خه‌ڵك
خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ده‌چنه به‌رده‌م باڵەخانەی خه‌لافه‌ت به موعته‌صیم
ده‌ڵێن؛ ده‌بێ ده‌ریبێهنێت لە زیندان، چونكه ئه‌و پیاوه پیاوی زیندانی
کردن نییه، بۆیه موعته‌صیم ده‌ترسێت له‌وه‌ی كه شۆڕش دروست ببێت ده‌ری
دێنهێت له زیندان، به‌ڵام ده‌بێت دەست بەسەر بێت له ماڵی خۆیداو نابێ
هیچ وانەیەك بڵێته‌وه و نابێ قوتابی و ووتاربدات لەمزگەوتدا.
به‌ڵام مه‌دخه‌لییه‌كان بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵك
ده‌ڵێن ئیمامی ئه‌حمه‌د دوعا كردوه بۆ سه‌رۆكه‌كان باشه بۆ ڕاستی
ناڵێن ئه‌مه له كوێدا هه‌یه کە نزای کردبێت.
ئیمامی ئەحمەد بڕوای وا بووه هه‌ر كه‌سێك له
ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك بێتەوە بەرەو لاوازی و سوكایەتی کەسایەتی ده‌ڕوات
ئیمامی ئەحمەد نوێژی لەدوای ئەو کەسانەوە نکردوە کە پیاوی دەسەڵات و سوڵطە
بوون.!
پاشان برایەکی تر یان دێتە سەر فەرمانڕەوای بەناوی
“موئتەمین باللە” دێته سه‌ر ئه‌میش به هاوشێوه‌ی براكانی تریان ئازاری
خه‌ڵك ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی تاقی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئەوەی کە قورئان بە موخلوق
بناسینن.. لەسەر وبەندی ئەم رووداوانەداو له‌م كاته‌دا خوای گه‌وره
زانایەك ده‌نێرێت بۆ شاری به‌غداد كه كه‌س ناوی نازانێت ته‌نها خوای
گه‌وره نه‌بێت ده‌چێته لای موئتەمین ده‌ڵێت؛ من ده‌مه‌وێت مناقه‌شه‌و
گفتوگۆیەك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی كوڕی ابی دوئاد بكه‌م؟
موئتەمین ڕازی دەبیت منازەرە ساز دەکرێت.. كه
ده‌كەوێته قسه و موناقه‌شه پێی ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ شتێكی
شاردۆته‌وه ئەویش ده‌ڵێت نه‌خێر،وه ده‌ڵێ باشه خوای گه‌وره‌ه ڕاستی
فه‌رمووه كە ده‌فه‌رموێت یوم اكملت لكم دینكم….) ؟ ده‌ڵێ به‌ڵێ،وه
ده‌ڵێ زانستی پێغه‌مبه‌ر لای خواوه هاتووه ؟؟ ئەویش ده‌ڵێ به‌ڵێ دوای
ئه‌وه ده‌ڵێ له مانه‌دا باسی كراوه كه قورئان مه‌خلوق بێت
ئه‌گه‌رباس نه‌كراوه باشه تۆ بۆچی باسی ده‌كه‌یت..
یان ئەوتا ئه‌وان زانستیان پێ نیەو تۆ زانا تری لە خوا پێغەمبەر؟ یان درۆ دەکەیت..
دوای ئه‌وه خۆی ئاشکرا دەکات ئەحمەدی کوڕ ابی
دوئاد ده‌ڵێ؛ ئه‌وان هیچیان نه‌یان زانیووه له كاته‌دا له
پێكه‌نینداموئتەمین دەست ده‌گرێت به ده‌میه‌وه ده‌زانێت دۆڕاوه
ئه‌حمه‌دی كوڕی ابی دوئاد لەدوای ئه‌وه‌ی کە دۆراندی حوجەی پێ نەبوو
ئیتر عه‌زابه‌كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی لا ده‌به‌ن ئەو فیتنەیە تا ڕادەیەك کۆتای
پێ دێت بەڵام موعتەزیلە هەر سەر دەستەیەو، له دوای مردنی موئتەمین بالله
پیاوێك دێته‌سه‌ر حوكم به ناوی “متوكل علی الله” یه كه یه‌كێكه له
خه‌لیفه باشه‌كان وه دوای ئه‌وه ئیمامی ئه‌حمه‌د دەهێنێته ده‌ره‌وه
له ماڵ خۆی و وه مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌د بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌هلی
سوننه‌ت و جه‌ماعه زیاد ده‌كاته‌وه.
پرۆفایلی ئیمام ئەحمەد
ناوی: (أحمد بن حنبل بن هلال الذهلي الشيباني المزوزي)
تەمەن: (164هـ/780م)(241هـ/855م)
نوسینەکانی:
- المسند. پێك هاتوە لە ٤٠ هەزار فەرمودە.
- الناسخ والمنسوخ.
- العلل.
- السنن في الفقه.
بروانامە: سەلەفی
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..