11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵه‌ی یهودی تووندڕه‌و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر"مسجد الاقصی"
موفتی قودس شێخ محمح حسین له وتاری هه‌یینی11/04/2014 داوای له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین كرد كه پشتێنیه‌كی تووند و توڵ به ده‌وری"مسجدالاقصی"دا دروست بكه‌ن تاوه‌كو دوژمنانی ئیسلام نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ری.
ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه وهوَشداری دا له‌و پلانانه‌ی كه دژی مزگه‌وته گیراوه‌ته به‌ر به تایبه‌ت له لایه‌ن رژێمی داگیركه‌ره‌وه. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه"مسجدالاقصی" مزگه‌وتی ئیسلامه و په‌یوه‌ندی به غه‌یری موسڵمانانه‌وه نییه و له ژێر كاروباری ویلایه‌تی ئه‌وقافی ئیسلامیدایه و په‌ویه‌ندی به ئیسڕائیله‌وه نییه و هه‌ر جوَره خوَتێههڵقورتانێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
كوَمهڵهی یهودی تووندڕه‌و به هوَی جه‌ژنی"الفصح الیهودی"ه‌وه به نیازی ئه‌وه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو هێرش بكه‌نه سه‌ر مزگه‌وتی "الاقصی" كه ئه‌و مه‌راسیمه‌ی یهود له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێ.