11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نووسینگه‌كه‌ی د.یوسف قه‌رزاوی: قه‌رزاوی ناگوازرێته‌وه بۆ توونس
نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی شێخ(د.یوسف قه‌رزاوی)ره‌تی كرده‌وه كه شێخ بگوازرێته‌وه بۆ تونس له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.. ئه‌وه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَوببوویهوه كه یوسف قه‌رزاوی و نووسینگه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ توونس.
هه‌فته‌ی رابردوو د.یوسف قه‌رزاوی چاوی به به‌رپرسانی توونس كه‌وتبوو له نێوان حه‌بیب خزر و جێگیری نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه.. هه‌ندێ له ولاَتانی خه‌لیج ئه‌وه‌یان بلاَوكردۆتهوه كه د. یوسف قه‌رزاوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ توونس و نووسینگه‌ی ناوبراویش هه‌موو ئه‌و ههوالاَنهی به "دروَیهكی رووت" وه‌سف كرد.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ د.يوسف قه‌رزاوی له مزگه‌وتی(عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) وتارى خوێنده‌وه.