ئه‌م كه‌سه سەرکردەیەکی گه‌وره‌ی ئیسلامه‌یە كه له
مێژووی ئیسلامی‌دا هاوشێوه‌ی كه‌مه، ئەتوانم بڵێم له مێژووی
مرۆڤایەتیدا هاوشێوه‌ی نیە.
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علیە وسلم)
زۆری خۆش ویستووه، تەنانەت لە کاتێکدا کە بێباوەڕ بووە له فەرمودەیەکدا
بە براکەی کە ناوی وەلیدی کوڕی وەلیدی موغیرەیە دەفەرموێ؛ کەسێکی وەك
خالید ئەوەندە خۆی بی ئاگا دەکات لەم ئیسلامە سەیرە کە نایەتە ناو ئیسلام،
چونکە خالیدپیاویکی ژیرە، پاشان دەفەروموێ ؛ ئایا پیاوێكی وه‌كو ئه‌م
پیاوه واز له ئیسلام دێنێت و نایه‌تیه ناو ئیسلامه‌وه وئه‌گه‌ر بێته
ناو ئیسلامه‌وه ئێمه ئه‌و تاوانانه‌شی كه به‌رامبه‌ر موسوڵمانان
كردوویه‌تی لێی خۆش ده‌بین..
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علیە وسلم) ناوی ناوه بە شمشێری
خوای موته‌عال كه‌سێك بووه لە تەمەنی خۆیدا کە فەرماندەی هەر جەنگێکی
کردبێت هەمیشە سەرکەوتوو بووە..
له‌سه‌ره‌تای موسوڵمان بوونیه‌وه یان له‌وكاته‌ی كه
ده‌یوێت موسوڵمان ببێت لەکاتی په‌یمانی “حوده‌یبیەدایە” موسوڵمانان نوێژ
ده‌كه‌ن، وا داده‌نێت له دڵیدا بێ ئه‌وه‌ی كه بەهیچ كه‌س بڵێت كه له
كاتی سوجده بردنی موسڵماناداهێرش بکاتە سەریان وخۆی ئاماده ده‌كات كه
له نوێژی عه‌سردا کارەکە ئەنجام بدات، چونکە پیش‌تر لە کاتی نویژی
نیوەرۆ ئەو بینی موسڵمانان زۆر دەمێنەوە لە سوجدەدا، به‌ڵام پەروەردگار
نوێژی ترسی دابەزان (الصلاةو خوف)ی فه‌رز ده‌كات له‌سه‌ر موسوڵمانان
نوێژی ترس شێوه‌ی زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌یه كه ئیمام ده‌وه‌ستێت كۆمه‌ڵێك
ده‌چنه سوجده كۆمه‌ڵێك پاسەوانی ئەوانی تر دەکەن تا سەر لە سوجدە بەرز
دەکەنەوە پاشان ئەوانی تر سوجدە دەبەن!! ..
كاتێك كه ئه‌مه ڕوویدا ئنجا خالیدی كوڕی وه‌لید قسه‌یه‌كی
زۆر سەرسوڕمانی کرد و ده‌ڵێ؛ سوێند به‌خوا ئه‌مانه قه‌ومێكی
پارێزراون(ان القوم لمنوعون) خوای گه‌وره پارێزگاریان دەکات، له‌پاشاندا
ئه‌و ووتەیەی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علیە وسلم) وه‌ك سڵاو بۆی
ده‌نێرێت به برایه‌كی خالیدی كوڕی وه‌لیددا؛ دەفەرموێت به خالید بڵێ
نمونه‌ی وه‌كو خالیدی كوڕی وه‌لید واز له ئیسلام دێنێت و نایه‌ته ناو
ئیسلام والله ئه‌گه‌ر بێته ناو موسوڵمانانه‌وه له هه‌موو تاوانه‌كانی
خۆش ده‌بیت كه به‌رامبه‌ر موسوڵمانان ئه‌نجامی داوه وه پۆست و پله‌و
پایه‌ی پارێزراوه له‌ناو موسوڵماناندا، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر
متمانەی پێ بوو وه چه‌ند جار كردوویه‌تی به سەرکردە و به ئه‌میری
سوپا، ئه‌م پیاوه له هیچ شوێنێكدا نه‌یدۆڕاندووه زیاد له ١٠٠ جه‌نگ و
غه‌زوه‌ی كردووه له هیچیاندا نه‌یدۆڕاندووه وه زیاد له ٧٠ جار
بریندار كراوه .
له ١٨ ڕه‌مه‌زاندایه كه له‌سه‌ر جێگادا ده‌مرێت بێگومان
زۆری پێ ناخۆشه و زۆر ده‌گری و ده‌ڵێ؛ مردنێكی ترسنۆكانه مردم له‌سه‌ر
جێگا، به‌ڵام ئه‌و خۆی هه‌ستی پێ ناكات وه‌ك چۆن عوله‌مایان ده‌فه‌رمون
چۆن ده‌بێ شمشێری خوای گه‌وره به‌ده‌ستی مرۆڤ بشكێن وه نابێ شه‌هید
ببێ ده‌بێ له‌سه‌ر جێگادا بمرێت، لە ڕاستیدا ئەمەش یەکێکە لە ومعجیزەکانی
سەروەرمان (صلی للە علیە وسلم)..
بێگومان ژیری دەستەوەستانە له وه‌سفی سەربازی ئه‌م پیاوه
هه‌رچی ئه‌كادیمیای سەربازی هه‌یه لێکۆڵینەوە لەسەر ئه‌م پیاوه بکەن
ناتوان مافی خۆی بدەنێ، توانای سەربازی خالید -رەزامەندی خوالیبێت- ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی كه ئێستا شیکاری و لێوردبوونەوەی ده‌كه‌یته‌وه هەمیشە
دوژمنی توشی شۆك كردووه هەمیشە له جێگایه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر دوژمن
بۆته‌وه دوژمن هه‌رگیزا و هه‌رگیز بیری بەلایدانەچوە، لاشەیەکی زۆر به
توانای هه‌بووه..
له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(علیه الصلاةو السلام)
“ئەبو به‌كری صدیق” -ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- كه ده‌بێت به خه‌لیفه‌ی
خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌یكات ئەمیر و به‌سوپاوە دەینێرێت له به‌رامبه‌ر
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانداجەنگ بکات، له‌شه‌ڕ مورته‌ده‌كاندا ده‌ستێكی زۆر باشی
هه‌بوو ئەبوبه‌كری صدیق ناردییه سه‌ر “طلحه‌ی كوڕی خووه‌یلدی ئه‌سه‌دی”
هه‌روه‌ها “موسوله‌مه‌ی درۆزن” كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی بی ووێنە به‌ده‌ست
بێهنێت له به‌رامبه‌رهه‌موویاندا، له‌دوای ئه‌وه ئەبو بكری صدیق
قه‌رارێكی زۆر عه‌جیب ئه‌دات له كاتێكدا كه موسوڵمانان خاوه‌نی
پارچه زه‌وییه‌كن له مه‌دینه‌دا، بریار ده‌دات كه به ١٨ هه‌زار
كه‌سه‌وه خالید بڕوات له به‌رامبه‌ر سوپای فارس‌دا بجه‌نگێ و فه‌تحی
ووڵاتی فارس بكات..
كه باسی وڵاتی فارس ده‌كه‌ین واتا.. عێراق و ئێران و
کوردستان و به‌شێكی ئه‌نادۆڵ وپاكستان و ئه‌فغانستان قیرغستان و ئازربایجان
و تاجیكستان، ئەفغانستان، تورکومانستان و تا ئه‌گاته توركستانی ئێستا
کە چین داگیری کردوە له‌به‌ر ده‌ستی فارس‌دا بووه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته
ده‌وڵه‌تێكی زۆر گەورە بووه ته‌نها ژمارەی سەربازەکانی دوو ملیۆن کەس
بوون ،خالید كوڕی وه‌لیدیش ئه‌م سەربازیە به‌ناوبانگه ئه‌م هاوەڵە
به‌ڕێزه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار (علیه الصلاةو السلام) به‌گوێی ئه‌میری خۆی
ده‌كات و ده‌ڕوات ڕوو ده‌كاته ئه‌و وڵاته، جەنگ ده‌كات و له هیچ كام
له‌جەنگەکاندا نادۆڕێت پێشڕه‌وێتیه‌كی زۆر باش و نایاب ده‌كات به‌و سوپا
كه‌مه‌ش كه له‌به‌ر ده‌ستیدایه، تەنانەت کیسرا دوا دەکات کە بە هەریەك
لە سوپاکەی قاتێك جل و درهەمێکیان بدەنی و بە سەرکردەکەشیان ١٠٠ دەرهەمیان
بدەنێ بگرێنەوە، کیسرا وادەزانێ بۆ پارە دەجەنگن..
له‌و جەنگەدا فارسه‌كان به‌ته‌واوی لێی ده‌ترسن پێی
ده‌ڵێن باشه تۆ بۆچی هاتووی با توڕه نه‌بین وه‌ك ترسێك ئه‌یانه‌وێ
بیانترسێنن بۆ ئەوەی خالیدی كوڕی وه‌لید بگه‌ڕێـته‌وه، “ڕۆسته‌م” پێی
ده‌ڵێت؛ بگه‌ڕێره‌وه له نامه‌یه‌كدا بۆی ده‌نوسێت ئه‌گه‌ر توڕه بین
ته‌فرو توناتان ده‌كه‌ین..
”ئه‌ویش له به‌شی سوچی نامه‌كه‌یدا بۆی ده‌نوسێته‌وه
ده‌ڵێت؛ تۆ به‌چی ده‌مرتسێنی من به پیاوانێكه‌وه هاتوم چۆن ئێوه
دنیاتان خۆش ده‌وێت ئه‌وانیش ئاوا مردنیان خۆش ده‌وێت”
له‌به‌ر ئه‌وه هیچ ترسێكیان له دڵدا نه‌بووه ، له
شه‌ڕی “زاتول سلاسیلدا” سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه به‌مانای ئه‌وه‌ی
سوپاكه‌ی فارس بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌كه‌ن به زنجیر به‌ستویانه‌ته‌وه له پێشی
خۆیانه‌وه، ئینجا سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌واندا..
لەجەنگی “قادسیه‌دا” بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م سەرکردە
به‌ناوبانگه ئه‌م جوامێرە وبه‌توانایه ڕووبه‌ڕوی “فیل” ده‌بێته‌وه
یه‌كه‌م جاره موسوڵمانان له‌گه‌ڵ فیلدا شه‌ر بكه‌ن كه فارسه‌كان فیلییان
به‌كار هێناوه له‌و شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خدعه‌یه‌كی باش
به‌كاردێنێ لوتی هه‌وو فیله‌كان ده‌شكێنێت و ئه‌وانەی كه سه‌نگه‌رنشین
بوون به‌سه‌ر پشتی فیله‌كه‌وه كه تیر ئەهاویشت بۆ مۆوسڵمانان، کە لوتی
فیله‌كان ئه‌وانی شكاند هه‌لدەگێڕ‌وه و دەکەوتنە خوارەوە كه ئه‌مه له
مێژووی مرۆڤایەتی بۆ یه‌كه‌م جاره خالید-ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت-
توانیویه‌تی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات..
لە جەنگێکی تردا بە ناوی “ئه‌ماغشی”دا كه موقیعێك بوو
موسوڵمانان سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشیان به ده‌ست هێنا زیاد له ٤٠ هه‌زار
فارسیان كوشت له‌وێدا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی موسوڵمانانیش كه‌م بوون، ئەبو
به‌كری صدیق-ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- له وه‌سفی خالیددا دەفەرموێ؛
شێره‌كه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر شێره‌كه‌ی ئه‌واندا!!.. ده‌وڵه‌تی
فارس ڕمزیان شێر بووه هه‌تا ئێستاش ئه‌و ڕه‌مزه ماوه له “ته‌ختی
جه‌مشیدا” دوای ئه‌وه‌دەفەرموێ؛ ئایا ئافره‌تان لەتوانایاندا نەماوە كه
منداڵی وه‌ك خالید-ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- به‌رهه‌م بهێنن ئه‌مه قسه‌ی
ئەبو به‌كری صدیقه-ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت-، منیش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جارێكی
تر خالیدێكی تر ببێته‌وه هه‌موو دنیا فه‌تح ده‌كه‌ین..
ئەبو به‌كری صدیق دوو ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردووه
له‌سه‌رده‌می ئه‌م پیاوه‌دا شتێكی سه‌یر ڕویده‌دات كه هه‌موو نیشتیمانی
عەره‌بی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه ته‌نها سێ جێگا نه‌بێت ئه‌ویش طائیف و
مه‌ككه و مه‌دینه دێیه‌كی بچوكە له‌نزیك به‌حره‌ینه‌وه ناوی هەجرە، بە
پیاونێکی وەك خالید توانی سەرکەوێتەوە..
پاشان ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه له سه‌ركردایه‌تی كردنی
سوپاكه‌یدا ده‌بێت له به‌رامبه‌رفارسدا رۆژ بە رۆژ لە پێشڕەویدایە، به‌ڵام
ئەبو به‌كری صدیق لە كاتێكدا بریارێکی سەرسوڕمانی تر ده‌دات…
لێره‌دا ئەبو به‌كری صدیق بڕیار ده‌دات كه چوار سوپا
ئاماده بكات بۆ ناو وڵاتی ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی فه‌تحیان بكه‌ن كه
به‌سه‌ركردایه‌تی “ئەبو عوبێده‌ی جه‌راح” هه‌روه‌ها “یه‌زیدی كوڕی ابو
سوفیان” و شوره‌حبیلی كوڕی حه‌سه‌نه” و “عه‌مری كوڕی عاص” -ڕه‌زا و
ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت- به (٣٠٠٠٠)كه‌سه‌وه ئه‌یان خاته ڕێ بە
ووڵاتی رۆم، لێره‌دا نهێنییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
سه‌ركه‌وتن به هێز و تونان نییه، چونكه ژماره‌ی موسوڵمانان له‌چاو هێزی
ئه‌واندا زۆر كه‌م بووه، به‌ڵام كه له پێناوی خوادا بووە خوای
گه‌وره سه‌ریان ده‌خات وه‌ك چۆن ده‌فه‌رموێت (ان الله یدافعوا عن الذین
امنوا) ،(ان تنصروا الله ینصركم ویثبت اقدامكم)، ئه‌م چوار سوپایە كه
ده‌ڕۆنه ئه‌وێ دوو سه‌ركه‌وتنی سادە به ده‌ستدەهێنن و له‌شه‌ڕێكیشدا زۆر
به‌باشی ده‌دۆڕێن، كه ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته‌وه به ئەبو به‌كری صدیق
زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت باسی سوپای خالیدی كوڕی وه‌لید ده‌كات..
له‌وڵاتێكی وه‌كو فارس‌دا ئه‌و هه‌موو پێشڕه‌و ییه‌ی كردووه و ١٥بۆ ١٦
جەنگی كردووه و له هیچیاندا نه‌یدۆڕاندووه بۆیه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه
ده‌فه‌رموێت؛ سوێند بەخوا ئه‌بێ ڕۆمان له‌بیریان بچێته‌وه بەو
وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان كه پێی سه‌رده‌كه‌ون به خالیدی كوڕی وه‌لید لە
بیریان دەبەمەوە، ، ئه‌م پیاوه ئه‌بێ چ عه‌زه‌مه‌تێكی هه‌بوبێت وه چ
توانایه‌كی هه‌بوێت كه ئەبو به‌كری صدیق كه بەرێز ترین پیاوە لەسەر
زەویدا له دوای پێغه‌مبه‌ران -سەلامی خوایان لێبێت- به‌م شێوه‌یه وه‌سفی
خالید ده‌كات، بۆیه نامه ده‌نوسێت بۆ خالید پێیده‌ڵێت؛ به زوترین كات
بڕۆ یارمه‌تی براكان بده كه چوار سوپا بوون ژمارەیان ٣٠٠٠٠كه‌سن هەروەها
لە نامەکدا دەفەرموێت سوپاکەت بکە بە نیوبه‌شه‌وه تا دەگەیتە لای ئەوان
لە شام..
خالید -ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- بیر ده‌كاته‌وه چۆن
بگه‌ڕێته‌وه كه‌به خاكی به‌صره‌ی به‌جێهێشتووه و كوفه‌ی
به‌جێهشتووه‌و چۆته ناو خاكی عێراقه‌وه وا لە جه‌له‌ولاو خانه‌قین نزیك
ده‌بێته‌وه، له شه‌ڕی قادیسه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام
ئەبوبه‌كری صدیق ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه ونیوه‌ی سوپاکە له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌باته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بگاته براكانی له ڕۆم له ئوردن، ئه‌گه‌ر
خالیدی كوڕی وه‌لید بگه‌ڕێته‌وه ودەبێت بگاتە جێگایه‌ك كه‌پێی ده‌ڵێن
(دومەتولجەندەل) شوێنێكه بێته‌وه ناو جزیره‌ی عه‌ره‌بی و له باشوره‌وه
بچێته‌وه شام ئه‌مه زۆری پێ ده‌چێت و فریای براكانی ناكه‌وێ له
ئوردون له “بوصرا”،.. پاشان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه خالیدی كوڕی وه‌لید
له جێگایه‌كه‌وه بڕوات كه بیابانی بادییه‌ی شامە كه پێدەوترێت بیابانی
سه‌ماوه‌ی سه‌حرایه‌كی دورو ودرێژه هیچ ئاوێكی تێدا نییه و ئه‌گه‌ر
بێت‌و له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ئه‌و جێگایه نه‌بڕێت خۆی و سوپاکەی
به‌هه‌لاكه‌تدا ده‌ڕوات دەمرن ، بۆیه لێره‌دا ده‌كه‌وێته به‌ینی
دووڕیانێكه‌وه وه بریارێکی زۆر گەورەو ئازایانە ده‌دات کە ئەو بیابانە
دوردرێژە ببڕێت..
خالیدی كوڕی وه‌لید-ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- هه‌رده‌م
كه‌سێك بووه كه شتێك ببوایه شوارا و ڕاوێژی زۆر دەکرد به سوپاکەی بۆیه
كۆبونه‌ویه‌كی زۆر خێرا به سوپاکەی ده‌كات پێیان ده‌ڵێت؛ كێ
شاره‌زایی هه‌یه له‌و جێگایه له ٩٠٠٠ كه‌س یه‌ك كەس ده‌ڵێ من؛ به
منداڵی له‌گه‌ڵ باوكمدا به‌و به‌وڕێگایه‌دا هاتووه كه ڕێگایه‌كی زۆر
ناڕەحەتە.. ئه‌و كه‌سه به‌ناوی “رافع‌ی كوڕی عومه‌یری ئەقطائی”یە پێی
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ٥ شه‌ودا ڕێگاكه نه‌بڕین هه‌موومان له‌ناو
ده‌چین ئه‌مه كارێكی زۆر ترسناكه ،به‌وشێوه‌یه ٩٠٠٠ كه‌س بە ووتەی
یه‌ك كه‌س ده‌كه‌ون كه به منداڵی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا به‌وێدا ڕۆیشتووه،
ده‌ست ده‌كه‌ن به دوعای نزا‌و پاڕانەوە، هه‌موو سوپاکەش ئه‌یانه‌وێ له
ڕێگا ناخۆشه‌كه‌وه بڕۆن، چونكه ئه‌مان جیهاد ده‌كه‌ن له‌پێناوی خوادا
هه‌ر كه‌سێكیش کوشتاروجیهادی كرد له پێناوی پەروەردگاریدا چاونه‌ترسه
به‌دوای مردن‌دا ده‌گه‌ڕێت..
“ئیسحاق شارۆن” ئه‌و درۆزنه له لێدوانێکیدازۆر ووتەکی
گەورە دەڵێت بە موسڵمانان ..ووتی من ته‌حه‌دای گه‌وره‌ترین دەزگای
موخابه‌راتی ئه‌مریكاو ئیسرائل و هه‌موورۆژئاوا ده‌كه‌م کە بتوانن كه
ڕێگری بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ ڕووبه‌ڕوی ئێمه و مانان
ببنه‌وه.. مه‌به‌ستی هێزه ئیسلامییه‌كانه بەردەوام ووتی؛ ئێمه به
مردن دە‌یان ترسێنین ئه‌وان خۆیان به‌دوای مردن‌دا ده‌گه‌ڕێن..
خالیدی کوڕی وه‌لید -ڕەزامەندی خوای لێ‌بیت- هەمیشە
ئاگادار بوو سه‌ركه‌وتنه‌كانی لای خوای گه‌وره‌وه بووه، هه‌موو
هه‌وڵێكیشی ئه‌وه بووه كه له پێناوی خوادا كار بكات بۆیه‌هه‌موویان
ئه‌و بڕیاره ناوازە و شازە ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ خالیدی كوڕی وه‌لیددا
له‌م ڕێگا ناخۆشه‌وه بڕۆن به‌ره‌و شام، دوای ئه‌وه خۆی باش ئامادەکرد
هه‌رچی حوشتره به هێز و سه‌نگین و چاكه‌كانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك
تینویان ده‌كات.. له‌دوایدا ئاویان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێكی باش
بخۆنه‌وه و تێر ئاویان ده‌كات وه حوشتریش ئاوی زیاده‌ش هه‌ڵده‌گرێت،
كاتێكیش تونیان بووه وه حوشتره‌كه سه‌ر ببڕن و گۆشته‌كه‌ی بخۆن
وئاوه‌كه‌شی بخۆن كه له پشتیدا هه‌ڵیگرتووه، بۆیه خوای گه‌وره‌ش
یه‌كێك لە ئاماژەکانی لە قورئاندا بۆ حوشتر چۆن دروستكراوه،
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ
ده‌كه‌ونه ڕێ له ئاوی كوفه هه‌موویان تێر ئاو ده‌بن و
ڕێ دەکەن بەرەو “سه‌ماوه” لە دوای چەند رۆژێك ڕێ ئه‌وه خه‌ڵكه
هه‌مووی تونیانه خه‌ریكه سوپاکە ده‌كه‌ونه هه‌لاكه‌ته‌وه له‌و
كاته‌شدا رافع‌ی كوڕی عومه‌یری ئەقطائی چاوی توشی “ڕه‌مه‌د” بووه
واته چاوی به‌ردی تێچووه ناتوانێ ته‌ركیز بكاته سەری لێدەشێوێت بۆیه
پێی ده‌ڵێن نه‌گه‌یشتین دیاره ئه‌ویش چاوی نابینێت باش بۆ ناكرێت له
پاشاندا پێیان ده‌ڵێ؛ ئه‌ی خه‌ڵكینه سه‌یری دارێك بكه‌ن كه ئاوه‌كه
له‌ژێر ئەو داردەیە ئه‌ڵێن هیچ دارێك نابینین ئه‌ویش ده‌ڵێ لای خواوه
هاتوین و بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێیینه‌وه!! خۆشم و ئێوه‌شم له‌ناو برد…
دوای ئه‌وه ئه‌م سوپا نازانن ڕوو بكه‌ن كوێ ٩٠٠٠ كه‌س ٥
ڕۆژه به‌ڕێگاوه‌ن ئاویان پێ نه‌ماوه خه‌ریكه به‌ره‌و مردن ده‌چن
هه‌موویان ڕوو ده‌كه‌ن خوای گه‌وره نوێژ ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه له پڕدا كۆمه‌ڵێك له‌وانه شوێنی داره‌كه ده‌دۆزنه‌وه كه
پێشتر باسی كردووه رافع‌ی كوڕی عومه‌یری ئەقطائی، به‌ڵام داره‌كه‌یان
بڕیوه‌ته‌وه خوای گه‌وره‌ڕه‌حمیان پێده‌كات ده‌ڵێن؛ ئه‌ی ڕافع ئه‌وه
شوێنه‌كه‌یه ئه‌ویش ده‌ڵێ هه‌ڵی كه‌نن ئه‌و ناوه بیرێكی تێدایه و
تێر ئاو بخۆنه‌وه وبیره‌كه ئه‌دۆزنه‌وه و تێر ئاو ده‌خۆنه‌وه بۆ
یه‌كه‌م جار له مێژووی بیابانی بادیه‌ی شامدا وه سه‌حرای سه‌ماوه‌دا
سوپایەکی ٩٠٠٠ كه‌سی ڕووی تێبكات ئه‌ویش خالیدی كوڕی وه‌لید بووه
-ڕەزامەندی خوای لێبێت- کە درێژی ٨٥٠ کیلۆمەترە بوو..
دوای ئه‌وه له ڕێگا پێش ئه‌وه‌ی بگاته بوصرا له پێنج
شوێندا به‌سه‌ر ڕۆمدا سه‌رده‌كه‌وێت و تێكوپێکیان ده‌شكێنێ، پاشان كه
ده‌گاته بوصرا هه‌ر چوار سه‌ركرده‌كه زۆریا پی خۆش ده‌بێت و ده‌ست
خۆشی لێ ده‌كه‌ن و به‌و سوپا زۆره‌وه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست
دێنێت پاشان ئەمیری ئەدەنە دەست خالیدی کوڕی وەلید، دوو سه‌ركه‌وتنی تر
به‌ده‌ستدێنێت له دوو جێگای تر كه ئه‌ویش “ئه‌ژنادین و بیسان” دا لەم
دووجێگایەداموسوڵمانان به ته‌واوی سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر ڕۆمدا..
پاشان جەنگی “یه‌رموك” ده‌ست پێ ده‌كات كه موسوڵمانان
به‌رامبه‌ربه ٢٠٠٠٠٠كه‌سی ڕۆمدا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی ته‌واو
به‌ده‌ست دەهێنن ، هه‌موو جارێك خالیدی كوڕی وه‌لید كه ئه‌م
سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه نامه‌ی نوسیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌میره‌كانی
خۆی بۆ “عومه‌ری كوڕی خه‌طاب”-ڕەزامەندی خوای لێبێت- له نامه‌كه‌دا
به‌م شێوه‌یه نوسیویه‌تی سه‌ركه‌وتین به پشتیوانی خوا ئه‌وان له‌ناو
چوون به پشتیوانی خوا، بۆیه هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی داوه‌ته پاڵ
خوای گه‌وره بۆیه له‌كاتی سه‌ركه‌وتن و بارینی خێر به‌سه‌رتدا زیاتر
ته‌وازع بنوێنه‌و لوت به‌رز مه‌به و گه‌ردن كه‌چ به‌و سوجده‌ی شوكر
به‌ره بۆ خوای گه‌وره، چونكه هەمیشە خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی
خۆش ده‌وێت.
هەر کاتیك موسوڵمانان لوتیان به‌رز كرد‌و وایان زانی
سه‌ركه‌وتن له‌لای خۆیانه‌وه‌یه ئه‌وا شكستیان خواردووه و سه‌ریان شۆڕ
بووه، چونكه ئه‌مه سونه‌تی خوای گه‌وره‌یه ،وه خوای گه‌وره‌ش
سونه‌ته‌كانی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت ،له‌شه‌ڕی یه‌رموكدا٢٠٠٠٠٠كه‌س
له‌به‌رامبه‌ر موسوڵمانان وه‌ستانه‌وه كه به‌سه‌ركردایه‌تی خالیدی كوڕی
وه‌لید-ڕەزامەندی خوای لێبێت- بوو كه ٣٩٠٠٠ كه‌سی له‌گه‌ڵدا بوو،
به‌هه‌مووپێوه‌رێكی ماددی و سەربازی و ئەقڵی ده‌بێت ٢٠٠٠٠٠ كه‌س به‌سه‌ر
موسوڵماناندا سه‌ربكه‌ون، به‌ڵام هێزی موسوڵمانان سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر
ئه‌واندا..
له جەنگی یەرموكدا كه خالیدی كوڕی وه‌لید سه‌په‌رشتیاری
كردووه سەربازێك له ته‌نیشت خالیدی كوڕی وه‌لیده‌وه‌یه له‌و كاته‌دا
ئه‌وە سەربازە دەڵێت؛ یا الله ڕۆمان چه‌نده زۆرن.. خالید گوێی لێوه
ده‌بێت ده‌ڵێت بێده‌نگبه ئە‌ی سەرباز بزانه موسوڵمانان زۆرن ووالله ڕۆم
كه‌مه ده‌ڵێت؛ هه‌رگیز موسوڵمانان به‌هێز و توانایانه‌وه سه‌ركه‌وتنیان
به‌ده‌ست نه‌هێناوه،به‌ڵكو به ئیمانیانه‌وه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست
هێناوه..
عومه‌ری كوڕی خه‌طاب ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت
ده‌فه‌رموێت ئێمه گەل و هۆزیکین خوای گه‌وره سەربەرزی پێ به‌خشیوین
به ئیسلام، ئەگەر وازمان لە ئیسلام هێنا ئەوە زەلیل دەبین..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كاتێك ملوك و بێ دینه‌كان ڕو
ده‌كه‌ن جێگایه‌ك یاخود شوێنێك یان دێیەك گەندەڵیان دەکەن سەربەرزی
عیزەتی خەڵکەکە زەلیل دەکەن..( قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ)
پاشان لە سه‌ماوه دەگاتە رۆم ئه‌سپه‌كه‌ی نه‌خۆش
كه‌ووتوه كه ناوی “ئه‌شقه‌ره”ە ئه‌ڵێ والله ی ئەگەر ئه‌شقه‌رم پی
ئه‌بو خۆم بە تەنها ئەمتوانی هه‌ر ٢٠٠٠٠٠كه‌سه بجەنگم بە تەنها..
ئەم ووتەیە خالیدتان بەلاوە سەیر نەبیت ..خالید له ١٨ی
ڕه‌مه‌زاندا وه‌فاتی ده‌كات ئافره‌تێك ده‌گری و ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه
دەڵێت؛ خالید هەزار هەزار پیاو دەهێنیت واتا یەك ملیۆن کەس عومەر
دەفەرومێت ئەو ئافرەتە کێ‌بوو ئەو قسەیەی کرد خەڵکی وەڵامی ئەدەنەوە دەڵین
دایکی خالیدە دەڵێت سوێند بە خوا ڕاست دەکات…
دەچن بۆلای عومه‌ری كوڕی خه‌طاب ئه‌ڵێن با ئەو ئافرەتانە
دەنگ بەرز نەکەنەوە بۆ خالید.. عومه‌ری كوڕی خه‌طابیش ده‌فه‌رموێ چۆن
ئه‌توانن خه‌ڵكانێك بێده‌نگ بكه‌م له‌به‌رامبه‌ر سیف الله مسلولدا كه
وه‌فاتی كردووه خۆشی ده‌گریت ..
خالید به ملیۆنێك پیاو ڕۆیشتووه ،خالیدی كوڕی وه‌لید
له‌سه‌ر جێگا ده‌مرێت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه ترسنۆك بوبێت و خۆی دزی
بێته‌وه له شه‌ڕه‌كان، به‌ڵكو ئه‌م پیاوه له ٧٠شوێنه‌وه بریندار
كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زانایان ده‌فه‌رمون پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة
والسلام) ناوی ناوه سیف الله مسلول بۆیه شه‌هیدی نه‌بووه به نسیبی،
هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بیكوژێ له‌به‌رئه‌وه‌ی شمشێری خوای گه‌وره
به‌هیچ کەس له‌ناو ناچێت ،ئه‌مه ئه‌و نهێنییه‌یه كه له‌ناوی ئه‌م
پیاوه‌دا هه‌بووه.
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..