11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام
(به‌شی سێهه‌م)
هو كافر وإن قال: لا إله إلا الله، حتى ولو صلى وصام، ما دام لم يتبرأ من مبادئ البعثية الإلحادية
سه‌دام و حیزبه‌که‌ی
هه‌ڵه‌یه‌کی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه هه‌موو عه‌ره‌بمان به هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانی و هه‌رکه‌س به عه‌ره‌بی قسه‌ی بکردایه لێمان ده‌بوو به قورئان و جۆرێك له پیرۆزیمان پێ ده‌دان، هه‌ربۆیه هه‌موو سه‌رۆکانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و حووکمه‌کانیانمان به ئیسلامی ده‌زانی! ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه ده‌توانم بڵێم له دڵ سافی و گومانبردنی چاکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دڵ سافی و باش گومانبردنه زه‌ره‌ری زۆریشی لێداوین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که کوردستانی به پارچه پارچه‌کردن داوه، به‌ڵام بۆ گه‌شتن له هه‌ر که‌سێك که خاوه‌نی هه‌ر بیرۆکه وه‌یان ده‌سته‌ڵاتێك بێت، گه‌رهاتوو له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا هه‌ژماردمان کرد ده‌بێت به پێوه‌ره ئیسلامیه‌کانیش له قاڵبی بده‌ین له‌به‌ر دووهۆکار.
یه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که وه‌یان لایه‌نه‌که وه‌ك خۆی بناسین.
دووهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ن وه‌یان شتی تری پێوه تاوانبار نه‌که‌ین، که به‌و تاوانبارکردنه خۆمان تاوانبار ببین.
سه‌دام کێیه؟
ناوی ته‌واوی صه‌دام حسێن عه‌بدولمه‌جید تکریتی یه، له دایك بووی 28/04/1937 له گوندی عوجه‌ی تکریت سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین. بووه به سه‌رۆکی عێراق له ساڵی 1979، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر حوکم تا 9/04/2003 که ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی عێراقیان داگیر کردوو له‌سه‌ر حوکم به‌ته‌واوی لایان برد، هێشتا خۆی نه‌گرتبوو له‌سه‌ر حوکم و هه‌ر به تێپه‌ڕبوونی ساڵێك وه‌ك که‌سێکی ئاژاوه‌گێڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستی کرد به شه‌ڕ که له ساڵی 1980 تا 1988 ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بوو که به مه‌لاین دۆلار زیانی به ئابووری ووڵاته‌که‌ی گه‌یاند، جگه له کوشتارێکی بێ شومارو بێ سه‌روشوێن کردنی هه‌زاره‌ها هاوڵاتی کوردوو عه‌ره‌ب که تا ئێسته‌ش خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سه‌کانیانن و ئافره‌تی وا هه‌یه تا ئێسته‌ش شووی نه‌کردووه‌ته‌وه هه‌ر به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌یه‌تی.
دوابه‌دوای شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌چه‌ند ساڵێك له کۆیتی دا زیان و قوربانیه‌کی یه‌کجاری تری دا.
ئه‌و دوو شه‌ڕه له‌گه‌ڵ فارس و عه‌ره‌بدا بوو که په‌یوه‌ندیان به کورده‌وه نه‌بوو وه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، جگه له کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و جێگه کورد نشینه‌کانی تروو جگه له جینۆسایدکردنی کورده‌کان به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه.
مێژووی حوکمڕانێتی سه‌دام حسێن خوێن له‌سه‌ر جاده‌کان ووشك نه‌ده‌بۆیه‌وه‌و برینه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌ده‌بوو برینی تری به‌دوادا ده‌هات.
کوشتن و به‌ده‌رنانی خه‌ڵکی له جێگه‌و ڕێگه‌ی شه‌رعی خۆیان ئاواتی هه‌میشه‌ی سه‌دام بوو، وه‌ك که‌سێکی ده‌رون نه‌خۆش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆیدا ده‌کرد، به ناخۆشیه‌کانی خه‌ڵکی خۆشحاڵ ده‌بوو، له هه‌موو زه‌مه‌نی حوکمڕانێتیدا تاکه‌ڕه‌وانه‌و به‌دوور له هه‌موو به‌ها دیموکراسیه‌کان مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد، په‌رله‌مان ناوی نه‌بوو له بوونی ئه‌ودا، هه‌ڵبژاردن به‌ناو هه‌بوو به‌ڵام هه‌موو خوله‌کاندا که‌متری له 100% نه‌ده‌هێنا! منداڵ هه‌ر له منداڵیه‌وه به ترسی ئه‌و گۆش ده‌کرا، جاسوسی له‌ناو خه‌ڵکدا به‌شێوه‌یه‌کی وا بڵاو بوو که‌س له که‌سی خۆشی ئه‌مین نه‌ده‌بوو، وه‌ڵامی ڕه‌خنه به گوشتنی ئاشکرا ده‌درایه‌وه، هه‌تا بیری لێ بکه‌یته‌وه‌و چاو به مێژوویدا بگێڕیته‌وه هه‌ر مه‌وقیفی خراپ و کاره‌ساتی جۆراو جۆر به‌به‌رچاو ده‌که‌وێت، کاری چاکی وه‌ك هه‌وێنیش له مێژووی حکووم ڕانیه‌تیدا به‌رچاو ناکه‌وێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تایی گه‌نجیه‌وه له ساڵی 1957 په‌یوه‌ندی به حیزبی به‌عسه‌وه کردووه به پاڵپشتی خاڵی خه‌یروڵا طلفاح.
ئه‌گه‌ر بێت و له حیزبی به‌عسیش بکۆڵینه‌وه ئه‌وسا پێ ده‌چێت گله‌ی له سه‌دامیش نه‌که‌ین چونکه حیزبێکی وایه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می وه‌ك سه‌دامی لێ بکه‌ین، هه‌ربۆیه کاتێك پرسیاریان کرد له شێخی گه‌وره‌ی سعودی ئیبن باز ده‌که‌ن له‌سه‌ر مسوڵمانێتی سه‌دام به کافره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌قی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌که‌شی به‌م شێوه‌یه هاتووه:
السؤال : هل يجوز لعن حاكم العراق؟ لأن بعض الناس يقولون: إنه ما دام ينطق بالشهادتين نتوقف في لعنه، وهل يجزم بأنه كافر؟ وما رأي سماحتكم في رأي من يقول: بأنه كافر؟
الجواب : هو كافر وإن قال: لا إله إلا الله، حتى ولو صلى وصام، ما دام لم يتبرأ من مبادئ البعثية الإلحادية، ويعلن أنه تاب إلى الله منها وما تدعو إليه، ذلك أن البعثية كفر وضلال، فما لم يعلن هذا فهو كافر، كما أن عبد الله بن أبي كافر وهو يصلي مع النبي - صلى الله عليه وسلم-، ويقول: لا إله إلا الله ويشهد أن محمدا رسول الله وهو من أكفر الناس وما نفعه ذلك لكفره ونفاقه فالذين يقولون: لا إله إلا الله من أصحاب المعتقدات الكفرية كالبعثيين والشيوعيين وغيرهم ويصلون لمقاصد دنيوية، فهذا ما يخلصهم من كفرهم؛ لأنه نفاق منهم، ومعلوم عقاب المنافقين الشديد كما جا‌ء في كتاب الله: {إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا} وصدام بدعواه الإسلام ودعواه الجهاد أو قوله أنا مؤمن، كل هذا لا يغني عنه شيئا ولا يخرجه من النفاق، ولكي يعتبر من يدعي الإسلام مؤمنا حقيقيا فلا بد من التصريح بالتوبة مما كان يعتقده سابقا، ويؤكد هذا بالعمل، لقول الله تعالى: {إِلا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا} فالتوبة الكلامية، والإصلاح الفعلي، لا بد معه من بيان، وإلا فلا يكون المدعي صادقا، فإذا كان صادقا في التوبة فليتبرأ من البعثية وليخرج من الكويت ويرد المظالم على أهلها، ويعلن توبته من البعثية وأن مبادئها كفر وضلال، وأن على البعثيين أن يرجعوا إلى الله، ويتوبوا إليه، ويعتنقوا الإسلام ويتمسكوا بمبادئه قولا وعملا ظاهرا وباطنا، ويستقيموا على دين الله، ويؤمنوا بالله ورسوله، ويؤمنوا بالآخرة إن كانوا صادقين.
أما البهرج والنفاق فلا يصلح عند الله ولا عند المؤمنين، يقول سبحانه وتعالى: {إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ}، ويقول جل وعلا: {ومن الناس من يقول ءامنا بالله وباليوم الآخر وماهم بمؤمنين * يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ * فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ * وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ * أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لا يَشْعُرُونَ * وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ أَلا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لا يَعْلَمُونَ} هذه حال صدام وأشباهه م‌من يعلن الإسلام نفاقا وخداعا وهو يذيق المسلمين أنواع الأذى والظلم ويقيم على عقيدته الإلحادية البعثية .
شێخ بن باز به‌عسی به ئیلحادی ناو ده‌بات هه‌ربۆیه لێره‌دا هزری ئیلحادی ده‌ناسێنین
هزری ئیلحادی
ئه‌م هزره له بێ باوه‌ڕیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بڕوا بوون ڕه‌د ده‌کاته‌وه.
مه‌دره‌سه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی تایبه‌تی به‌و شێوه نی یه که فکری ئیلحادی هه‌مووی پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه، به‌ڵام ئاشکرایه ئه‌م هزره پێش ئیسلامیش هه‌بووه وه‌ك به ده‌هریه‌کان ناسراون که ده‌ڵێن ئه‌م جهیانه سه‌ره‌تاو کۆتای نی یه قورئانی ڕاستیش ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت {وقالوا ما هي الا حياتنا الدنيا نموت ونحيا وما يهلكنا الا الدهر وما له‌م بذلك من علم ان هم الا يظنون}الجاثیة 24
واته: بێباوه‌ڕه‌کان ده‌یانووت ئه‌م دونیا چی یه ده‌ژین و ده‌مرین سروشت و ڕۆژگاره ده‌مان ژێنێت و له‌ناومان ده‌بات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن له ڕێگه‌ی زانسته‌وه نی یه ته‌نها گومانه.
جه‌ماله‌دینی ئه‌ڤغانیش کتێبێکی هه‌یه به‌ناوی به‌ربه‌رچ دانه‌وه‌ی ده‌هریه‌کان، الرد علی الدهریین، وه به‌کارهێنانی ئیلحادیش بۆ ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕیان به دین نی یه، ئیتر ده‌کرێت ده‌سته‌واژه‌ی جیا جیا به‌ده‌رکه‌ون وه‌ك لێره‌دا ده‌هری ده‌رکه‌وت گرنگه ئه‌وه‌یه گه‌رچی ناوه‌کانیش جیابن، به‌ڵام هه‌مووی له ژێر ئیلحاددا یه‌ك ده‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ناوی ئیلحاد خۆشی له قورئاندا هاتووه وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌بینرێت:
{ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون} سورة الأعراف180
واته: هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.
لێره‌دا به ئاشکرا خوای گه‌وره ناوه‌کانی خۆی به بیر مسوڵمانان ده‌خاته‌وه‌و فه‌رمان ده‌کات که به‌و ناوانه دوعا بکه‌ن و واز له‌وانه بهێنن که که باوه‌ڕیان پێی نی یه‌و گرنگی پێ ناده‌ن به نا ئاگا له‌ڕاستی خوای گه‌وره ناویان ده‌بات.
{ولقد نعلم انهم يقولون انما يعلمه بشر لسان الذي يلحدون اليه اعجمي وهذا لسان عربي مبين} سورة النحل103
واته: سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.
{ان الذين يلحدون في اياتنا لا يخفون علينا افمن يلقى في النار خير ام من ياتي امنا يوم القيامة اعملوا ما شئتم انه بما تعملون بصير} سورة فصلت 40
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تداو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.
ده‌بینی له‌هه‌ر سێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که هێنامانه‌وه ووشه‌ی ئیلحاد بێ باوه‌ڕ هاتووه، به‌ڵام ئه‌م بێ باوه‌ڕی و ئینکاری کردنه وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێ دان جۆریان زۆره هه‌یه بۆ نمونه باوه‌ڕی هه‌یه به‌خوای گه‌وره به‌ڵام ئینکاری شتی تر ده‌کات که ئه‌ویش هه‌ر له ژێر ئیلحادی نایباته ده‌ره‌وه وه‌ك قورئانی پیرۆز ئه‌مه‌شمان بۆ باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت {ولئن سالتهم من خلق السماوات والأرض وسخر الشمس والقمر ليقولن الله فانى يؤفكون}العنکبوت 61
موئه‌ریخێکی ئیغریقی به‌ناوی بلوتارك وه‌ڵامێکی جوانی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌ڵێ( لقد وجدت في التاریخ مدن بلا حصون، و مدن بلا قصور، و مندن بلا مدارس، ولکن لم توجد أبدا مدن بلا معابد) واته له مێژوودا شارم بینی به‌بێ ، شارم بینی به‌بێ باڵه‌خانه، شارم بینی به‌بێ قوتابخانه، به‌ڵام هه‌رگیز شارم نه‌دی به‌بێ په‌رستگا، یانی ئه‌وه چ باوه‌ڕێکه ئه‌وه ڕه‌د بکاته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو شته گرنگه دونیایانه زۆرجار له شاردا بوونی نه‌بووه به‌ڵام په‌رستگا هه‌بوون.
هه‌روه‌ها لقی تری لێ ده‌بێته ئه‌م ئیلحادانه وه‌ك لا دینیه‌کان که ئه‌سڵه‌ن ده‌ڵێن دین مرۆڤه‌کان خۆیان دروستیان کردووه یانی هه‌ر بوونی نه‌بووه خۆی، وه لا أدري یه‌کان که نازانن هه‌یه یان نا!، وه ڕه‌بانیه‌کان که باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه به‌ڵام دینیش به گرنگ نازانن.
به‌ڵام ئه‌م هزره که له ئێسته‌دا هه‌ر ئه‌و هزره‌ی پێش ئیسلام نی یه به‌ڵکو له‌ناو مه‌سیحیه‌کاندا زیاتر ئه‌مه دروست بوو له دژی مه‌سیحیه‌ت و بڕوایان وایه که دین مرۆڤه‌کان کۆت ده‌کات و ڕێگری ده‌بێت له داهێنان جا گه‌ر بێت و خۆتی لێ داماڵی ده‌توانیت پێش بکه‌ویت، که مشتومڕێکی یه‌کجار زۆری له‌سه‌ره.
هه‌موو ئه‌م هزرانه هه‌ڵقوڵاوی ناوچه مه‌سیحیه نشینه‌کانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ فراوانیان و هۆی پشتگیریان له‌لایه‌ن زۆرێکه‌وه ئیتر خۆیان لا زیاتر گه‌وره بووه‌و به پێوه‌ری خۆیان پێوایانه بۆ ووڵاتانی تریش داناوه‌و ووتوویانه دین هه‌ر دینه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه پێش بکه‌ون ده‌بێت وازی لێبهێنن و خۆتانی لێ دابماڵن، به‌ڵام له ڕاستیدا دین هه‌ر دین نی یه چونکه ئه‌حکامی شه‌رعه‌کانیان جیاوازی هه‌یه، هه‌ربۆیه کاتێك له ووڵاتانی ئیسلامی به‌دوای ئه‌م جۆره هزرانه که‌وتن بینیان هه‌م دینه‌که‌شیان له ده‌ستداو وه هه‌م پێشیش نه‌که‌وتن به‌ڵکو بۆ دواوه‌هاتن، ئه‌و ساته‌ی که ده‌سته‌کان به ئیسلامه‌وه پابه‌ند بوون له قیمه‌ی پێشکه‌وتندا بوون و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست پیاوانی که‌نیسه‌وه‌و به‌ده‌ست شه‌ڕه‌وه ده‌یان ناڵاند له له‌نده‌ندا تا ئه‌ژنۆ له قوڕدا ده‌چه‌قی له ئه‌نده‌لوس که ئیسپانیای ئێسته‌یه هه‌موو کۆڵانه‌کان ڕووناك بوون، که ئێسته‌ش ئاسه‌واری ئیسلامی ئه‌وکاته‌ی پێوه دیاره. له ڕێگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانیانه‌وه دیسان توانیان گورزی به‌هێز له ووڵاتانی ئیسلامی بده‌ن و داگیریان بکه‌ن و به‌سه‌رخۆیاندا دابه‌شیان بکه‌ن و وه سود له زانسته ئاینیه‌کانیش بۆ خۆیان وه‌ربگرن و به‌رگی تری به‌به‌ردا بکه‌ن و بیکه‌ن به هی خۆیان، هه‌ربۆیه ئێسته که سه‌رنج له هه‌ندێك یاساکانیان ده‌ده‌ین له ڕاستیدا ئیسلامین و پێش هه‌موو که‌س ئیسلام دایهێنانه‌وه‌و پیاده‌ی کردووه، ئه‌وانیش ئه‌کفه‌ره‌و ئه‌لحه‌ده‌یان کردووه بۆ خۆیان، نمونه ئه‌و حه‌سانه‌ی که به منداڵ ده‌درێت و مافی منداڵی له ژێردا ده‌پارێزرێت ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ردا ڕه‌زای خوای لێ بێت داهێنرا له ئه‌نجامی گریانی منداڵێک‌دا، وه‌یان سیستمی پۆست و گه‌یاندن، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن له ڕووی دیموکراسی و ئازادی خۆیانی تێدا ده‌رده‌بڕن له ئیسلامه‌وه هاتووه، ته‌نها ناوه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئالیه‌ت و شوێنی دانیشتن‌دا، که‌چی ئێسته له ئه‌وانه‌وه بۆ ئێمه دێته‌وه هێشتا ئێمه‌ش قبوڵمان نی یه! ئه‌وه‌تا زۆرێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی په‌رله‌مان هه‌ر بڤه‌یه! مافی ئافره‌ت که کردوویانه به موڵکی خۆیان ئاشکرایه‌و هیچ به‌ڵگه‌ی ناوێت که تا پێش ئیسلام ئافره‌ت چۆن ده‌چه‌وسایه‌و زینده به‌چاڵیان ده‌کردن که ئیسلام هات چۆن ئه‌و که‌لتوره‌ی گۆڕی و خۆشی بۆ ده‌کردن که به عه‌قیقه ناسراوه له ناو مسوڵماناندا دایهێناو تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر سونه‌ته، هه‌رکه‌س دوو کچ به‌چاکی به‌خێو بکات جێگه به‌هه‌شته پێ‌کرد، له هه‌موو کار‌و چالاکیه دینیه‌کانیشدا ده‌بینین ئافره‌ت هاوکاربووه له‌گه‌ڵ پیاوانداو هیچیش عه‌یب و عار نه‌بووه، له په‌رستنه‌کانیشدا له‌گه‌ڵ پیاواندا نوێژیان کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینینه‌وه ئافره‌ت له ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌و پێشبردنی ووڵاتداو له ووڵاتانی ئیسلامی ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقه‌یان به زیندووی له ماڵدا وه‌ك کوژراویان لێهاتووه، پشتگیری من ڕه‌هایی نی یه بۆ ئافره‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا هه‌یه‌و زۆرێك له به‌ره‌ڵایی تێکه‌ڵ کراوه‌و دژی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش نیم که‌وا حه‌یای خۆیان ده‌پاریزن و چاودیری ماڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئافره‌ت گه‌رتواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ کاری زۆریان پێ ده‌کریت و ده‌توانن له‌گه‌ڵ پیاواندا چمکێکی ژیان به‌رزبکه‌نه‌وه، وه‌ك ئاشکراشه هه‌ندێك کار به ئافره‌ت نه‌بێت ناکرێت له فیقهی ئیسلامیشدا گرنگی ئافره‌ت به‌سه‌ر پیاودا دراوه له‌و ڕوانه‌وه مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری نه‌بوونی ئافره‌ت پیاوان به مه‌رجه‌وه قبوڵ بکات.
ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌و شێخه گه‌وره له‌سه‌ر خودی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی به‌سه بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌دام به ئیسلامه‌وه ده‌گلێنن و کاره‌کانی شه‌رعیه‌تی ئیسلامی پێ ده‌ده‌ن، چونکه به ئاشکرا شێخ ده‌ڵێ کافره هه‌تا شه‌هاده‌ش بهێنێت و خۆی به مسوڵمان نیشان بدات، ده‌یشوبهێنێت به عه‌بدوڵای کوڕی ئوبه‌ی که مونافیق بوو، وه حاڵی مونافیقیش له ئیسلامدا له کافریش خراپتره‌و جێگه‌که‌شی له قیامه‌تدا له جێگه‌ی کافران خراپتره‌و له ژێره‌وه‌ی ئاگره، چونکه به‌هۆی دینه‌وه خه‌ڵکیان خه‌ڵه‌تاندووه‌و ناخی خۆیانیان لای خه‌ڵکی شێواندووه‌و نمونه‌ی ناشرینی ئیسلامیان به‌خه‌ڵکی گه‌یاندووه.
لێره‌دا وه‌ڵامی شێخ زۆر ڕوونه له‌سه‌ر کافریتی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من بۆته پرسیار بۆ شێخ ئیبن باز له‌و کاته‌دا ئه‌و فه‌توای داوه که له کۆیت درا 1991 که کیمیا باران و به‌ناو ئه‌نفال و زۆر له جینوسایده‌کانی تر پیش 1991 کراوه.
ئه‌و پرسیاره لای من زۆر جدی بوو له سه‌فه‌رێکمدا بۆ سعودیه ڕووبه‌ڕووی که‌سانێکم ده‌کرده‌وه کاتێك وه‌سفی کوردیان ده‌کردوو به نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دینیان ناو ده‌بردین، وه‌ڵامی ئه‌وانیش ئه‌وه بوو ده‌یانووت ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که ئێسته له‌به‌رده‌ستایه وه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌کان و سه‌ته‌لایت به‌م شێوه‌یه نه‌بوو، وه ده‌یانووت ئێمه به‌گوێره‌ی پێویست ئاگامان له سه‌دام نه‌بووه‌و نه‌مانزانیووه ئه‌وه‌نده سته‌مکاره تا دای له کۆیت، ئه‌وسا که بۆمان ده‌رکه‌وت به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه سته‌مه‌کانی تریشمان بۆ ده‌رکه‌وت و کاره‌ساته‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و کیمابارانه‌کان کردمان به سیدی و بڵاومان ده‌کردنه‌وه که تا ئێسته‌ش له مه‌کته‌به‌کان و چه‌نده‌ها جێگه‌ی تایبه‌ت دامان ناون.
وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وان دوو پرسیاری تریش دروست ده‌کات که ڕوو به‌ڕووی کورد ده‌بێته‌وه.
یه‌که‌م: که‌مته‌رخه‌می کورد له گه‌یاندن و ناساندنی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی به ووڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت زانایانی ئیسلام که فه‌تواکانیان کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له ووڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ك کاتێك ئیبن باز ئه‌و فه‌توای دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی دروست کرد له ووڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی، وه‌ڵامه‌که‌ی بن باز له‌سه‌ر کافرێتی سه‌دام په‌یوه‌ست نی یه به لێدانی کۆیته‌وه به‌ڵکو پرسیاره‌که ئه‌و کاته لێیان کردووه، له وه‌ڵامه‌که‌یدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که سه‌دام هه‌ر له ئه‌وه‌ڵ ساتی هاتنه سه‌ر حوکمیه‌وه ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پیووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سایه‌تیه دینیه کوردیه‌کان ده‌بوایه هه‌ر زوو ئه‌و پرسیاره‌یان له که‌سانێکی وه‌ك بن باز بکردایه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر زوو بۆ خه‌ڵکی ده‌ربکه‌وتایه‌و به‌هۆشیه‌وه کێشه‌کانی ئێمه زیاتر ده‌ناسراو ڕێگه‌یه‌ك بوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی، وه‌ك چۆن ئێسته‌ش بووه به گرێیه‌ك له دڵی خاوه‌ن شه‌هیده‌کانی کیمیا باران و به‌ناو ئه‌نفاله‌کان که سه‌دام بۆ له‌سه‌ر کێشه‌ی دووجه‌یڵ له سێداره درا ده‌بوا له‌سه‌ر ئه‌نفال و کیمیا باران له سێداره بدرایه، بێگومان ئه‌گه‌ر وا بوایه کێشه‌کانی ئێمه چاره‌سه‌ره‌کانی ده‌چووه پێشه‌وه زووتر.
دووهه‌م: خه‌منه‌خواردنی که‌سایه‌تیه به‌رپرسیه کوردیه‌کان له دروست نه‌کردنی لیژنه‌یه‌کی چاودیری ئاینی، ئێمه له خاڵی یه‌که‌مدا مامۆستایانم تاوانبار کرد به‌وه که‌مته‌رخه‌م بوون له گه‌یاندنی ئه‌و ڕاستیانه به زانایانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م به‌ر پرسه کورده‌کان تاوانبارن له دروست نه‌کردنی لیژنه‌یه‌کی وا که به‌خه‌م ئه‌و جۆره کارانه‌وه بڕۆن، چونکه تاك وه‌ك خۆی ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناکرێت، هه‌تا ئێسته‌ش که کورد خاوه‌نی کیانێکی تا ڕاده به‌هیزی هه‌یه به به‌راورد له چاو پێشوودا به‌داخه‌وه ئه‌و لیژنه کارا هه‌ر نابینین گه‌رچی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و په‌یوه‌ندیه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵ ووڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێدا هه‌یه.
به‌ده‌مه‌وه نه‌بوون و نه‌چوونی ئه‌م پرسه گرنگه ئه‌و گومانه‌ش دروست ده‌کات که که‌سانێکی کورد‌و له ئاستی به‌پرسیاریه‌تیدا ده‌ستیان له‌و تاوانانه‌دا هه‌بووه، هه‌ربۆیه به گوێره‌ی پێویست و له‌کاتی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پشتگوی خراوه، هه‌رچه‌ند ئێمه ده‌ڵێین گومان به‌ڵام خۆی ڕاستیه‌و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا ده‌ستی ڕه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌ستی سوری سه‌دامدا هه‌بووه به‌شێکی ئه‌و تاوانانه‌یان خستووه‌ته گه‌رده‌نی خۆیان، کوردیش ڕقی خۆی به‌سه‌ر قورئاندا ده‌ڕێژێ! له کاتێکدا نه‌دوور نه نزیك نه کاره‌که وه نه حیزبه‌که‌ی سه‌دام و خودی خۆی په‌یوندیان به ئیسلامه‌وه ته‌نها مونافیقیه‌تی بووه، هه‌ربۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و گله‌ییه له‌خۆمان بکه‌ین که به شتی لاوه‌کیه‌وه خه‌ریك نه‌که‌ین و به‌تاوانبارکردنی بێ تاوانه‌کان خۆمان له بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان نه‌دزینه‌وه.