مێژووی زانایەك باس دەکەم كه ههموووتان ده‌یناسن كه
ئه‌ویش ” ابو قاسمە ناسراوە بەعهباسی كوڕی فه‌ڕناسی كوڕی ویرداسی
ئەلتکرنی”، ئه‌م پیاوه لە بنەڕەتدا خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوسه، له
“موهلدینه” .. موهلدین به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه له ئه‌نده‌لوسدا
له‌دایك بوون واتا یان دایكیان عه‌ره‌به و باوكیان ئه‌نده‌لوسیه و یان
به‌ربه‌رییه‌و باوكیان ئه‌نده‌لوسییه یان به پێچه‌وانه‌وه،لە ساڵی ٨١٠
زاینی لە دایك بووە لە ساڵی ٨٨٧ زاینی کۆچی دوای کردوە – رەحمەتی خوای
لێ‌بیت-..
ئه‌م موهلدینانه به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه له‌ناو جیهانی
ئیسلامیداو له ئهندهلوسداناوهكانیان به (وون یان ین)دا جیادەکرێنەوە
وه‌كو حهفسون ،حه‌مدون یاخود به(س) وه‌كو عه‌باس كوڕی فه‌ڕناس كوڕی
ویرداس ئهلتكرتی كه ئەلتکرتی ناوی قهبیلهكهیانه..بێگومان
قه‌بیله‌یه‌كی “ئه‌مازیغی” به‌ناوبانگن واته بهربهرەكانن، ئەو گەل و
هۆزە زۆر بەناوبنگن ومێژوویەکی گەورەیان هەیە، پیاوانی وه‌كو “طارقی كوڕی
زیاد و طریفی كوڕی مالیك و ئەبو به‌كری عمری لەمتونی و یوسفی كوڕی تا‌شفین”
و ئه‌و پیاوه به‌ڕێزانه‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، هەمیشە کەباسی بەربەر
ئه‌كه‌ینه‌وه خه‌ڵك وا ئه‌زانی به‌ربه‌ر ئه‌فریقین، به‌ڵام به ئه‌صڵ له
ئه‌وروپاوه هاتوون ،هه‌موو چاوشین سنگ پان وه باڵا به‌رز قژ زه‌ردن
ئه‌مه صفاتی ئه‌وانه، عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس پیاوێكی گه‌وره بووه
به‌هێز بووه پیاوێكی به شان وشهوكهت بووه، زۆرێك لە زاناکان مێژوو
وەسفی ئەم پیاوەیان بە شێوەکی جوانخاس کردوە..
عەباسی کوڕی فەرناس وه‌كو هەموو زاناکانی تر له‌سه‌ره‌تاوه
به له‌به‌ر كردنی قوئان ده‌ست پێ ده‌كات، پاشان ده‌بوو هه‌موو كه‌سێك
له مناڵییه‌وه ئه‌و كاره‌ی بكردایه وه دەورەی زانستی بخوێندایە وەك
زانستەکانی فه‌رمووده‌وانی و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر(علیه الصلاة والسلام) دوای
ئه‌وه له علومه‌كانی فقهی دوای ئه‌وه نحو و صرف پاشا ئەوان
فه‌لسه‌فه شارەزا بوایە ئەمیش خۆی لە هەموو بوارەکاندا شارەزاکرد،
كه‌سێكی زۆر به‌توانا بووهلهمناقهشهكردندا رووبەروبونەوەدا و
فه‌لسه‌فه‌ی بهكارهێناوهومهنطیقی به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ جوله‌كه و
مه‌سیحی و هه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌فكاره‌كانی تریشدا، پیاوێكی زۆر به‌توانا
بووه و هەمیشە لە رووبەروبونەوەکانی دوژمانانی ئیسلامدا بوونی هەبوە، لە
رووبەروبونەوەی خه‌ڵكی كردووه له باسه‌كانی عه‌قیده خۆی کەسێکی (موحید)
بووه و بیروباوەڕێکی پاك بووه خۆی بە مەزهەبی سەلەفی زانیوە، له‌ڕووی
زانستی ژیان و مرۆیەوە كه‌سێكی به‌توانا بووه له هه‌موو بواره‌كاندا له
بواری زانستی پزشکی، فیزیا، هه‌نده‌سه و فه‌له‌كناسی.. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و
بابه‌تانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه برەویان پێدراوە ئەو خۆی
شارەزا کردوە تێیدا، تەنانەت لە زانستی گژوگیا و ئاژەڵی و جیۆلۆجی و له
زانستەکانی بایه‌لۆجی شارەزا بوە، تەنانەت تاقی کردنەوەی کردوەله زانستی
بایهلۆجیشدا چۆن ئەو هێزی ته‌نه‌كانی پێواوه و ئەو تەنانەی له ئاسماندا
ئه‌وه‌ستێته‌وه وه هه‌رچی كه‌سێك بیه‌وێ زانیاری زیاتری ده‌ست
بكه‌وێت ده‌توانێت سه‌یری كتێبی (ماذا قدم المسلمون للعالم، سیراعلام
النبلا‌ء..) زۆرێکی تر لە سەرچاوە ئیسلامیەکان زۆرێكی تریش له مێژووه‌كانی
تردا باسی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه‌یان كردووه .
عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس (١١١٠)ساڵ پێش ئێستا ژیاوه واته
له كۆتایی سه‌ده‌ی سێیه‌می هیجریدا ئه‌م پیاوه له‌سه‌رده‌می”عبدالرحمن
كوڕی حه‌كه‌می كوڕی هیشامی كوڕی عبدالرحمن کوڕی معاویە” ژیانی بردۆته
سه‌ر، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه زۆر ورده كاربوو
بەووردی لیکۆڵینەوەی کردوە لەسەر هەموو ئە زانستانەی کە لەوسەردەمەدا
باوبوون، ئه‌گه‌ر له نهباتێك یان گژوگیایەکی لێکۆڵینەوەی بکردایە ووێنەی
دەکێشاو پاشان له گەڵاكهی ئهكۆڵییهوه و له جوتیاره‌كانی ئه‌پرسی
زۆر بەووردی دوای ئه‌وه ناوه‌كه‌ی ئه‌نوسیه‌وه و لهگهڵاكهی
ئه‌هێنا و مادده‌ی لێ دروست ئه‌كرد و دوای ئه‌وه له كتێبێكدا یاداشتی
ده‌كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌وه‌ی چ مادده‌یه‌كی تێدایه و
ئه‌و”كلۆرۆفیلانهی” تیایه‌تی چ سودێکی لێ ده‌كرێت، شێوه وخانه و
هه‌موە ووردەکاریەکانی باس كردووه..
تەنانەت ئه‌گه‌ر لێکۆڵینەوەی له‌سه‌ر ئاژەڵ بكردایه
له‌گه‌ڵ گیاندارهكاندا ده‌ژیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوه‌وه‌تی له‌سه‌ر
ژیانیان وجۆری خواردنیان و له جۆری ڕاكردنیان ولهجۆری ههڵسهوكهووتیان
هه‌تا ناوسکی هەڵدەدرین(تشریح) ناو سكی ئه‌كردن و ووێنەی ناوسكی
ئەکێشان، هه‌مووی له‌ڕووی زانستی ئاژەڵناسیەوە “بهیطهرییهوه”
لێكۆڵینه‌وه‌ی لهسهرئهكردنو به ته‌دوین ئهینوسییهوه و له
كتێبه‌كانی ئهندهلوسدازانایان سودیان لێ ده‌كرد..
یاخودبچوایهلای پیشەوەرەکانی ئەندەلوس ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
پیشهسازكاربوون سه‌یری ئه‌كرد ئه‌و كه‌ره‌ستانه چین كه ئیش و کاری پێ
ده‌كه‌ن هه‌مووی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كرد لای خۆی یاداشتی ده‌كرد و
ئه‌ینوسی، ئه‌مه وای لێ‌كرد ئه‌م پیاوه كهتواناو هێزیك و قودره‌تێكی
زۆری بداتێ، ئه‌م قودره‌ت و توانایه زیاتر ئیمكانیه‌تی به‌رزكرد وای
لێ‌كرد له ئەمیرەکانی ئەندەلوسی نزیك کردوە و به‌تایبه‌تی له “عبدالرحمن
كوڕی حه‌كه‌م”، ئه‌م پیاوه تەنانەت دەچووه لای عهتارهكانیش، ئه‌و
جۆره خواردنانه‌ی كهئهیان فرۆشت وه ئه‌و جۆره به‌هارات و ئه‌و
شتومەکانەی كه له هیندستانەوە ئه‌هێنرا لێکۆڵینەوەی تەواوی دەکرد
وستافێکی بۆ خۆی پێك هێنابوو، بۆ ئەوەی لە رووی تەندروسی پارەوە ژیانی
خەڵکی بپارێزت..
یه‌كه‌م داهێنان كه بۆی كردن ئه‌وه بوو كه شوشه‌ی بۆ
دروستكردن، كه دروستی كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نارد كه بههرات چی بوون
ووتی ئه‌بێ له‌مه‌ولا ئه‌و خواردن و بهاراتانه بیكه‌نه ناو شوشەکانەوە ،
به‌هارات له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌ناوبانگ بووه وه له هیندستانه‌وه
هاتووه هه‌تا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری نازداردا(علیه الصلاة والسلام)دا
هەبووە بۆیه هه‌ندێ لە مێژوونوسان پێی وایه ئاینی ئیسلام زۆر له‌پێش
وڵاتانی تری وه‌ك كوردستان و عێراق و فارسه‌وه گه‌یشتۆته هیندستان،
چونكه به‌وپێیەی له یه‌مه‌نه‌وه نزیکە و یه‌مه‌ن وهیندستان له‌ڕێگه‌ی
ده‌ریاییه‌وه نزیك بوون له یه‌كترییه‌وه و دەهاتنە ناوچه‌كه‌وه و
خه‌ڵكی هندستان به‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدار(علیه الصلاه والسلام) ئاشنا
بوون بیستبوویان کە محمد پێغەمبەرە صلی علیە وسلم، بۆیه دینه‌كه زوتر
بڵاو بۆته‌وه بە هندستاندا “محمدی كوڕی قاسم” – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت-
كاتێك ده‌چێت بۆ خاكی سند وهیند زۆر به‌ئاسانی خه‌ڵكه‌كه موسوڵمان
بوون..
عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو زانستەی كۆكرده‌وه نازناوی حه‌كیمی ئه‌نده‌لوسی لێنراوه .
ته‌نها له بواره‌كانی زانستی شه‌رعی و مرۆیداو ژیانیدا
سەرکەوتوو نەبوو، به‌ڵكو له زانستێکی تردا شاره‌زایی هه‌بووه كه پێی
ده‌وترێت زانستی ئه‌ده‌بیات هۆنراوە(شعر)، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه شاعرێكی
بەتوانا بووه، توانا زۆری هەبووە لە نه‌حو و صرف بووه هه‌تا كتێبێكیش
هه‌یه به‌ناوی النواحات كتێبێكه باس له‌و كه‌سانه ئه‌كات كه
شاره‌زاییان هه‌بووه له نه‌حو و صرفدا له ئه‌نده‌لوسدا..
میژووناسان دەگێڕنەوە له ئه‌نده‌لوسدا كه ئه‌م پیاوه
چه‌ند به‌توانا بووه كتێبێك له مه‌شریقی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه
ئه‌هێنرێته به‌غدادوه كه‌س لێی تێناگات كتێبه‌كه به‌ناوی
(عروض)ه‌وه‌یه كه‌سێك نووسیویه‌تی به‌ناوی “خلیل ابو ئەحمەد” هه‌تا
كوڕه‌كه‌ی خۆی ڕه‌خنه له‌باوكی خۆی ده‌گرێت ده‌ڵێ كتێبێكی نوسیوه
تهخریفی كردووه خورافاته خۆشی نازانێ چی نوسیوه و چی وتووه باوکی
بە شێت ئەدات لە قەڵەم، لەبنەڕەتدا ئه‌م كتێبه‌ش باس له وه‌زن و قافیه‌ی
هۆنراوە دەکات، چوار كه‌س توانیویه‌تی له‌ڕووی شیعرییه‌وه لێتیبگات
ڕاڤەی بکات واتا (عروض)هی خلیل ابو ئەحمەد بكات، ئه‌وانیش “موتەنبیو ابن
مەماتی”یە هه‌ردووكیان دوو كه‌سی فاسق بوون لەگەڵ تەبەری و عەباسی کوری
فەرناس رەحمەتی خوا لەمان بێت ، موتەنبی و ابن مەماتی سودیان لێوەرگرتبوو
بۆخۆیان، ابن مه‌ماتی هه‌ر چه‌ند درۆی كردووه به‌ده‌م پیاوێكی وه‌ك
قه‌ره‌قوشه‌وه، موته‌نه‌بیش داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی كرد ووتی منیش
پێغه‌مبه‌رم په‌نا به خوای گه‌وره..
ئه‌م كتێبه كه دێته ئه‌نده‌لوس و قەصری خه‌لیفه‌ی
موسوڵمانانه‌وه هیچ كه‌سێك لێی تێناگات تا ڕاڤەی بكات، كاتێك كه عه‌باسی
كوڕی فه‌ڕناس هه‌واڵه‌كه ده‌بیستێت ده‌چێت بۆ قه‌صری خه‌لیفه داوای لێ
ئه‌كات ئه‌و كتێبه‌ی بداتێ تا لێکۆڵینەوەی لەسەر بكات، دوای ئه‌وه
كتێبه‌كه‌ی ده‌ده‌نێ ،دوای ئه‌وه‌ی كه دەیخوێنێتەوە لی ورد دەبیتەوە و لێی
تێده‌گات ئه‌م کتێبە كه چییه، ئینجا دەگرێتەوە بۆیان ڕاڤە ده‌كات
لهقهصری خیلافه‌تدا، له‌كاتی ڕاڤەكردنیدا ئینجا خه‌ڵك ده‌زانێت
ته‌قدیری ئه‌م كتێبه چه‌ندێك گه‌وره‌یه..
کتێبی عەروض له‌سه‌رده‌می طوڵانییهكان و ئهخشهدییهكان،
پاشان له‌دوای سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان و هەروەها فاطمییهكان و
ئەیوبییهكان و تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشمان یەکێکە لە کتیبە نایبەکانی
خلیل ئەبو ئەحمەد واتا کتێبی”عروض” یه‌كێكه لە بنه‌ماكانی پایه‌ی شیعر و
شیعر چۆن دامه‌زرێ و وه‌زن وقافیه‌ی چییه ژێرخانی مەعرفی شیعر
چیەواتا(ئەبستمۆلۆژیا).. ئەوەی کە ڕاڤەی کردوە بۆ موسڵمانان بە گشتی تەبەری
و عەباسی کوڕی فەرناسە.
عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌قفێكی
دروست كردبوو له شێوه‌ی قوبه‌و گومەززدا بوو له‌شێوه‌ی ئاسماندا ڕه‌سمی
هه‌ساره و خۆر و ومانگو ئەستێرەکانی تری کێشابوو، هه‌تا له شوێنی
تره‌وه له وڵاتی موسوڵمانان و ئه‌وروپاوه هاتوون بۆ سه‌یر كردنی
ماڵه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وای لێ كردووه كه شاره‌زا بێت له گه‌ردوون و
زانستی فەلەك.
سکاڵا تۆمار دەکەن لە عەباسی کوڕی فەرناس له‌به‌رئه‌وه‌ی
له ماڵه‌كه‌یدا تاقیگایەکی تێدا بووه(موختەبەر) خه‌ڵكێكیش ڕقی لێی
بووه ئەو سەردەمە وایان دەزانی ساحیرە ووتەی ناشرینایان بۆ دروست دەکرد
نەیارانی، بەڵام لەگەڵ ئەویشدا كه پیاوێكی زیره‌كه و به حه‌كیمی
ئه‌نده‌لوس ناسراوه، نزیكیشه له سەرکردەو وئومهراكانهوه وه خه‌ڵكیش
تریش زۆریان خۆشیان ئه‌ویست، نەیارەکانی چونە لای قاضی و ووتیان عه‌باسی
كوڕی كوڕی فه‌ڕناس هەمیشە له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خه‌ریكی کاری سحرو جادوە
له‌به‌رئه‌وه پێویسته بگیرێت و پێویسته له گه‌ڕه‌ك و له ماڵه‌كه‌ی
خۆی ده‌ربكرێت، دیاره له دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌یبه‌نه دادگا، بێگومان
دادگا له‌و كاته‌دا سەربه‌خۆ بووه، كه‌س نه‌یتوانیوه ده‌ست تێوەربدات
بكات، ئه‌م سهربهخۆییهكە ئێستا باس ئه‌كرێت هه‌مووی له ئاینی
ئیسلامه‌وه وه‌رگیراوه، کێشەکەی گه‌وره کرا تەنانەت خه‌لیفه‌یان
هێناوه بۆ به‌رده‌م دادگا، داوا له عەباسی كوڕی فه‌ڕناس ده‌كرێت كه
شایه‌تێك بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنێت كه ساحر نییه..
لێره‌دا عبدالرحمن كوڕی حه‌كه‌م دێنێت له‌دادگا له‌گه‌ڵ
خۆیدا ئه‌یكات به شاهید، چونكه هه‌رچی لێکۆڵینەوە زانستێکی داهێنابێت و
هه‌رچی كردوویه‌تی ڕۆیشتووه بۆ لای خه‌لیفه باسی كردووه خەلیفە ساتافی
پێداوە، عبدالرحمن وەك شاهید دێتە ناو دادگا‌و شاهیدی بۆ ده‌دات كه ئه‌م
پیاوه هه‌موو شتێكی له پێناوی زانست‌دا بووه..
عەباسی کوڕی فەرناس بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی کار‌و زانستەکان و
داهێنانەکانی خۆی بۆ دادگا‌و خەڵکەکە وێنا بکات نمونەیەکی زۆر جوان
دێنیتەوە، له یه‌كێك له‌وانه‌ی كه پێی ئه‌ڵێ؛ تۆ ئه‌م شتانه چییه
دروستی ئه‌كه‌ی، لەوەڵامی ئە پرسیارەدا ئینجا نمونەکە دێنیتەوە دەڵێت:
هه‌مووو بیرێك ناتوانێ هه‌موو ئهوتوانایانە كه خەڵکی نابغهن و به
توانان بیان خوێنێته‌وه، به‌ڵام ناچار به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان بۆیان
ڕاڤە دەکات، ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه گه‌نمتان هه‌بێت ناچارن ئه‌م گه‌نمه
بیبه‌ن بۆ ئاش له ئاشدا بیكه‌ن به‌ئارد وه پاشان ئارده‌كه ئاوی
تێبكه‌ن وه ئاوه‌كه له‌گه‌ڵ خوێ و ئارده‌كه‌دا ببێته هه‌ویر ئینجا نانی
لێ دروست ده‌كرێت…
پاشان بەردەوام دەڵیت؛ منیش ئه‌م ماددانه پوخته‌یان
ئه‌كه‌م و پاڵفته‌ی ئه‌كه‌م ئینجا شتێكم لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت وەك دەرمان
دۆزینەوەی ماددەی نوێ، قاضی بڕوای پێدەکات به‌و شێوه‌یه ده‌ست خۆشی لێ
ده‌كات و پاشان ئه‌یگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوی به‌رز ده‌بێته‌وه،
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه له دوای ئه‌وه له ئه‌نده‌لوسدا قه‌رارێك ده‌دات
كه قهرارهكهی خه‌ڵكی زۆر زۆری به‌لاوه سه‌یره، به‌ڵام پێشوه‌خت
به‌خه‌ڵك ده‌ڵێت من ئه‌مه‌وێ بفڕ‌م به‌ئاسماندا..
ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه ئەم قسەیە
پێ وەرناگیرێت زانایەکی به‌ڕێزو جه‌ریئی وه‌كو عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس
بڵێت؛ دەمەوێت بفڕ‌م بە ئاسماندا، ئەم بیرە لە مێشکی خەڵکیدا بڵاو دەکاتەوە
كه مرۆڤ ئه‌توانێت به ئاسماندابفڕێت، خه‌ڵكه‌كه پێی ئه‌ڵێن؛ عه‌باسی
كوڕی فه‌ڕناس شێت بووه ..
پاشان دەکەوێتە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی فڕین بە ئاسماندا؛
ئه‌وه‌ی دەیکات كه چ ته‌نێك له‌ناو هه‌وادا ئه‌مێنێته‌وه، هێزی ئه‌و
ڕاكێشانه‌ی زه‌وی چییه ؟؟
پاشان لیکۆڵینەوە له‌سه‌ر هه‌موو باڵی باڵنده‌كان ده‌كات
و چۆنیه‌تی فڕینیان، له‌دوای ئه‌وه كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌دات،
جوڵه‌ی باڵنده هه‌مووی به لێکۆڵینەوە ئه‌نوسێته‌وه، پاشان كلكی له‌كاتی
نیشتنه‌وه‌ی چۆن بەکار دینێت یاخود چۆنیەتی قاچی باڵندە ئه‌خاته
سه‌رزه‌وی، هه‌موو ئه‌مانه به لیکۆڵینەوەیەکی وورد ئه‌نوسێته‌وه، دوای
ئه‌وه لێووردبونەوە كرد كه چ شتێك هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م
باڵنهدهیه ئه‌چێ به ئاسماندا وه‌هه‌روه‌ها چ شتێك ئەیجوڵێنیت و بەرزی
دەکاتەوە بەروەئاسمان، ئه‌میش وای لێکردکە چی دروست بكات وه‌كو
مه‌كینه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بفڕێت به ئاسماندا، بۆیه بیر له‌وه
ئه‌كاته‌وه كه قوماشێك به‌كاربهێنێت بۆ فڕین ئه‌ویش چ جۆره قوماشێك
بێت كه نزیكه له‌په‌ڕی باڵنده‌وه له‌ڕوی به‌هێزی وله‌ڕوی له‌یه‌ك
چونه‌وه قوماشی حه‌ریره بۆیه حه‌ریر به‌كار ئه‌هێنێت..
له‌ناو ئه‌وه‌شدا شیشێكی سێگۆشه‌یی وه له‌دوایشه‌وه له
جیاتی قاچی وه‌كو “طیارانێكی شهراعی” کەزۆربهی زۆرمان بینیومانه،
قوماشه‌كه له‌شێوه‌ی باڵدا پێوه‌ی ئه‌كات و بهتهخهتی ناسك له شێوه‌ی
باڵی باڵنده‌دا دروستی ئه‌كاته‌وه،پاشان خه‌ریكی دروست كردنی ده‌بێت وه
خه‌ڵكیش هه‌ر ده‌ڵێن؛ عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت شێت
بووه..
پاشان بریاری ئه‌وه‌ش ئەدات وه هه‌موو زانا و ئومه‌راكان وقازی وڵات كۆ ئه‌كاته‌وه كه ئه‌یوێت بفڕێت،..!
له‌سه‌رەتای مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات،
لە باخێكی گه‌وره‌ی تێدایه له ئه‌نده‌لوسدا ”عبدالرحمانی داخل” دروستی
كردووه به‌ناوی “حدیقةالرصافة” پێ ده‌وترێت لهئهندهلوسدا كه ئێستاش
ماوه، باخێكه به‌به‌رزییه‌وه دروست كراوه كه ته‌پۆڵكه‌یه‌كی زۆر
گه‌وره‌ی پێوه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رزییه‌وه به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێ
چاوه‌ڕێم بكه‌ن من ئه‌فڕم به ئاسماندا ،عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس له‌سه‌ر
تهپۆڵكهكهوه ده‌فڕێت و سەرکەوتن به‌ده‌ست دێنێت ئه‌و كاره‌ی كه
ده‌یكات بە سەرکەوتوی، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جیاوازی هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ
له زاناکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا له چۆنیه‌تی ئاله‌تی باڵی ته‌یاره
شهرعییهكهدا وه فڕینهكهیدا كه ئه‌ڕواته ئاسمان بۆ ماوه‌یه‌كی
درودرێژ له ئاسماندا ده‌مێنێته‌وه، به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێت؛ كه من
داهێنانەکەم سەرکەوتوو بوو، بمبینن ئهوتام بەئاسمانەوە توانیم ئه‌نجامی
بده‌م، كهئهگهڕێـهوه سه‌ر زه‌وی له جیاتی ئه‌وه‌ی به قاچ دابه‌زێت
به پشت دابه‌زێ و ئه‌كه‌وێ وه ئازاری زۆری پێئەگات و ناڕه‌حه‌ت
ئه‌بێت، پاشان ئه‌چن هه‌ڵی ده‌گرنه‌وه…
بە هەر حاڵ کارەکەی سەرکەوتوبوو هه‌رچه‌نده هه‌ندێ خەڵك
گاڵته‌ی پێ ئه‌كات و توانجی لێ ئه‌ده‌ن هه‌تا یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه
ناوی “مؤمن كوڕی سه‌عیده” كه یه‌كێك له شاعیره گه‌وره‌كانی ئه‌نده‌لوس
كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ژیاوه بەتوانجەوە هەجوی دەکات دەڵێت: ئه‌و وا
پەی دەبرد وه‌كو عنقا بفڕێ به ئاسماندا، به‌ڵام فڕی بهئاسمانداو هه‌موو
لاشەی خۆی تێك‌شكاند به‌سه‌ر یه‌كدا
ڕاسته لاشەی تێك‌شكاند به‌سه‌ر یه‌كتریدا ماوه‌یه‌ك به
ئازاری ئه‌وه‌وه تلایه‌وه تاله ١٩ڕهمهزاندا وه‌فاتی كرد، بەڵام كه
كاره‌كه‌ی سه‌ریگرت چه‌ند كه‌سانێك نوسیانه‌وه، به چوار سه‌د ساڵ دوای
ئه‌و كه‌سێك به‌ناوی “ڕۆبن بیوكن” یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه فرۆکە
شهراعیهكهی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی دروستكرده‌وه، به‌دوای ئه‌ودا
“لوێناردۆداڤینشی” كه هه‌مان كتێبه‌كانی عه‌باسی كوڕی فهڕناسییان
به‌كارهێنایه‌وه له ئیطالیا ته‌رجومه‌یان كرده‌وه بۆ زمانی لاتینی وه
پاشان لیۆناردۆ داڤینشی توانی هەلیكۆپته‌ر دروست بكات له‌سه‌ر
ئهساسهكهی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس.
پاشان داهێنانەکەی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس به‌هه‌ده‌ر
نه‌ڕۆی، ئێستا ده‌بینین كه ته‌یاره چه‌نده گەروە وپێشكهوتووه
ته‌یاره‌ی جه‌نگی دروستبووه ، فرۆکە دروست بووه مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه
یان هه‌یه بازاڕ وفرۆشتن و كڕی گه‌وره‌ی تێدایه یان فرۆکە ی “كۆنكۆردی”
فه‌ڕه‌نسی كه به دوو سه‌عات له فه‌ڕه‌نساوه ده‌گه‌یشته یابان
ئه‌وه‌نده خێرا بوو، ئه‌مه‌ش داهێنانی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس بوو كه
موسوڵمانان له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م داهێنانەی كردووه، هه‌ر له لیکۆڵینەوەی
ئه‌م بابه‌ته‌دا سه‌یری مۆزەخانەکانی فرۆکەم كرد له جیهاندا، كه یه‌كێك
له‌وانه كه گه‌وره‌ترین مۆزەخانە تهیارەیە له جیهاندا لە شنطۆنه،
كه باس له ده‌ستپێكی فرۆکە ده‌كات یه‌كه‌م كه‌س ووێنەی عه‌باسی كوڕی
فه‌ڕناس و ته‌یاره شهراعیهكهی خۆی باس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له مالیزیا
وڵاتێكی ئیسلامییه كه گه‌وره‌ترین جۆری ته‌یاره دروست ده‌كات وه
کۆمپانیای لە ناوییدا ووێنەی عەباسی کوڕی فەرناسی تێدایه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه یه‌كێكه لهوكه سانهی كه باس له‌ژیان نامه‌ی
كراوه بە داهێنانی فرۆکە هەژمار دەکریت .
هیودارم توانیبێتم له باسی ژیان نامه‌ی ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزه كه عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی كوڕی ویرداسی ئەلتکرنی شتێكمان باس
كردبێته‌وه و ئیسفادهیهكمان بینیبێت .
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..