10/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هیدایه‌ت وه‌رگرتنی “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” (خوا لێی ڕازی بێت(
“عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” پیاوێكی ئازا‌و به‌جه‌رگ و بوێر بوو، خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی بێوێنه بوو، له پێش ئیسلامدا تووندترین كه‌س بوو له دژی ئایینی خوادا! وه تووندترین كه‌س بوو له دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ر ” صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” قه‌ت دڵی بۆ ئیسلام نه‌رم نه‌ده‌بوو!! ڕۆژێ له ڕۆژان “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” بڕیار ئه‌دات كه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م ” صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” بكوژێت!! شمشێره‌كه‌ی به بێ كالێن و به‌ڕووتی به‌ده‌ست ده‌گرێ و ده‌چێت تا پێغه‌مبه‌ر ” صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” بكوژێت!! له ڕێگه‌ی ده‌گاته یه‌كێ له هاوه‌لێنی پێغه‌مبه‌ر “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” كه ئیمانی خۆی ئاشكر نه‌كردبوو پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆ كێ ده‌چیت “عومه‌ر” ؟!! عومه‌ریش ئه‌ڵێت ده‌چم موحه‌ممه‌د ده‌كوژم!! هاوه‌ڵه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: جا به‌نی “عه‌بدولموته‌ڵیب” لێت ده‌گه‌ڕێن زیندوو بمێنیت؟! عومه‌ریش پێی ده‌ڵێت: ده‌ڵێی شوێن ئه‌و كه‌وتوویت؟! هاوه‌ڵه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: نــــا! به‌ڵام بزانه عومه‌ر (پێش ئه‌وه بچیته لای موحه‌ممه‌د و بیكوژیت، بڕۆ سه‌ره‌تا له ماڵی خۆت ده‌ست پێبكه!) عومه‌ر ئه‌ڵێ كـــێ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: فاتیمه‌ی خوشكت و مێرده‌كه‌ی كه شوێن موحه‌ممه‌د كه‌وتوون، “عومه‌ر” ده‌ڵێت: تۆ به‌ڕاست وا ئه‌ڵێیت؟! ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌ڵێ!!
عومه‌ر به‌خێرا و به تووڕه‌یی خۆ ده‌گه‌ینێته ماڵی “سه‌عیدی كوڕی زه‌ید” مێردی فاتیمه‌ی خوشكی (خوا لێیان ڕازی بێت)، له ده‌رگای ماڵ ئه‌دات، كه ئه‌و كاته “خه‌ببابی كوڕی ئه‌ره‌ت” (خوا لێی ڕازی بێت) له‌وێ ده‌بێت و فاتیمه‌و سه‌عیدی كوڕی زه‌یدی مێردی فێری قوڕئان ده‌كرد، كاتێ كه عومه‌ر له ده‌رگای دا، “سه‌عید” ده‌چێ ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه‌و عومه‌ر ده‌ستی ده‌گرێت و پێی ده‌ڵێت: ده‌ڵێی كافر بوویت؟ سه‌عیدیش ده‌ڵێت: یا عومه‌ر ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ق به غه‌یری دینی تۆوه بوو؟ عومه‌ر تووڕه ده‌بێت و شه‌قێكی تێ ده‌سره‌وێنێ پاشان ده‌ستی فاتیمه‌ی خوشكی ده‌گرێت ده‌ڵێت: ده‌ڵێی تۆش كافر بوویت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ق به غه‌یری دینی تۆوه بوو؟ ئه‌ڵێ شه‌قێكی زۆر تووند ده‌كێشكێ به بنه‌گوێی ئه‌ویشدا، له‌و كاته قوڕئانه‌كه‌ی كه له‌ده‌ست فاتیمه بوو ده‌كه‌وێته خوار!! عومه‌ر پێی ده‌ڵێت ئا ده‌ی ئه‌و كتێبه‌م پێ بده؟!! فاتیمه‌ش پێی ده‌ڵێت: تۆ هاوتادانه‌رێكی پیسیت، بڕۆ ده‌ستنوێژ بگره ئینجا وه‌ره بیخوێنه‌وه، ئه‌ڵێ عومه‌ر چوو ده‌ستنوێژی گرت و ئینجا قوڕئانه‌كه‌ی ده‌ست دایه‌و خوێندییه‌وه گه * مَا أَنزَلْنَا عَڵیْكَ الْقُرْێ‌نَ لِتَشْقَی * إِڵّا تَژْكِرَه‌ً لِّمَن ێخْشَی * تَنزِیلًا مِّمَّنْ خَڵقَ الْأَرْچَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُڵی * الرَّحْمَنُ عَڵی الْعَرْشِ اسْتَوَی * ڵهُ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الْأَرْچِ وَمَا بَیْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الپَّرَی (سوره گە 1-6(
ئه‌ڵێ عومه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستی كرد به له‌رزین، گوتی ئا ئه‌م قسانه قسه‌ی به‌شه‌ر نین، ئینجا گوتی « أشهد أن لا إله إلا اڵه و أن محمداً رسول الله» ئینجا گوتی موحه‌ممه‌د له كوێیه پێم بڵێن؟! ئینجا ده‌ڵێ “خه‌بباب” كه خۆی له په‌نا په‌رده‌وه حه‌شاردابوو دێته ده‌رو پێی ده‌ڵێت: من ئه‌تبه‌مه لای! ئه‌ڵێ عومه‌ر له گه‌ڵ خه‌بباب ده‌چنه ماڵی “ئه‌ڕقه‌می كوڕی ئه‌بی ئه‌قه‌رم”، “عومری كوڕی خه‌تتاب” له ده‌رگا ئه‌دات و هاوه‌ڵان ده‌ڵێن: كێییه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: عومه‌ر! ئه‌ڵێ هاوه‌ڵان ترسان و چوون به په‌له خۆیان شارده‌وه! ئینجا “حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌بدولموته‌ڵیب” هه‌ڵده‌سێ، ده‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم ” ئیزنم بده من بچم، پێغه‌مبه‌ری “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” ده‌فه‌رموێت: لێی گه‌ڕێ حه‌مزه! ئه‌ڵێ یه‌كسه‌ر عومه‌ر دێته ژوور‌و پێغه‌مبه‌ر تووند ده‌ستی ده‌گرێت ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌ی كوڕی خه‌تتاب؟!! عومه‌ریش (په‌نجه‌ی به‌رزكرده‌وه) گوتی: (« إنی أشهد أن لا إله إلا الله و أنك رسول الله ») ئه‌ڵێ سه‌حابه‌كان له خۆشیان وێكڕا هاواریان كرد و گوتیان (الله اكبر).. ئه‌ڵێ ته‌كبیرێكی وایان كرد هه‌موو خه‌ڵكی مه‌ككه بیستیانه‌وه!! به‌ڕاستی مسوڵمان بوون و هیدایه‌ت وه‌رگرتنی عومه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ ئیسلام و عیززه‌تێكی گه‌وره‌ی دا به ئیسلام، پێغه‌مبه‌ریش به‌رده‌وام دوعای بۆ ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: (« اللهم أعز الإسلام بأحد العُمرین ») واته: خودایه ئه‌و ئیسلامه سه‌رخه‌یت به یه‌كێ له عومه‌ره‌كان، (كه یه‌كیان عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و ئه‌وی تر عه‌مری كوڕی هیشام –ئه‌بووجه‌هل- بوو.
جا لێره‌وه “عومه‌ر” ده‌ستپێشخه‌ری كرد‌و هه‌ڵسایه سه‌ر پێی و گوت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا ئێمه له‌سه‌ر هه‌ق نین؟ پێغه‌مبه‌ر “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” فه‌رمووی: به‌ڵێ! “عومه‌ر” گوتی: ئه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ناهه‌ق نین؟ پێغه‌مبه‌ر “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” فه‌رمووی: به‌ڵێ! “عومه‌ر” گوتی: ده‌ی بۆ خۆ بشارینه‌وه؟!! پێغه‌مبه‌ر “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” فه‌رمووی: ده‌ی ده‌ڵێی چی بكه‌ین ئه‌ی “عومه‌ر”؟ “عومه‌ر” گوتی: ده‌چینه ده‌رو ته‌وافی كه‌عبه ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌ر ” صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم “ فه‌رمووی: ده‌ی وا ده‌كه‌ین ئه‌ی عومه‌ر.. ئه‌ڵێ ئینجا مسوڵمانان هاتنه ده‌ره‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو به ئاشكرا (الله اكبر) و (لا اله الا الله) بكه‌ن، بۆ ئه‌مه بوون به دوو پۆڵ، پۆڵێكیان “عومه‌ر” پێشه‌نگی ده‌كردن، پۆڵه‌كه‌ی تر “حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌بدولموته‌ڵیب”! پێغه‌مبه‌ریش “صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێ‌لِهِ وسَڵّم” له ناوه‌ڕاستیان بوو ده‌یانگوت: (الله اكبر و لله الحمد) تا چوون ته‌وافی كه‌عه‌به‌یان كرد.. به‌م دیمه‌نه قوره‌یشییه‌كان زۆر ترسان هه‌ر كه‌سه له ترسی “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” و پێغه‌مبه‌رو یارانی ڕایانكرده ماڵه‌وه.. لێره‌وه به ئاشكر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلام ده‌ستی پێكرد، پاشان تێكڕای مسوڵمانان به نهێنی كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه، “عومه‌ر” نه‌بێت، كه له‌به‌ر چاوی قوڕیشییه‌كان كۆچی كرد‌و گوتی: كێ ده‌یه‌وێ منداڵه‌كه‌ی یه‌تیم بێته‌وه، وه خێزانه‌كه‌ی بێوه‌ژن بێته‌وه دایكی خۆی نه‌بینێێته‌وه، با بۆم بێته دوای ئه‌م دۆڵه‌وه.. ئه‌ڵێ كه‌س نه‌یوێرا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و كه‌س زاتی نه‌كرد له دژی بوه‌ستێته‌وه.. بۆیه لێره‌وه “عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعوود” (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: به‌رده‌وام له‌وڕۆژه‌ی عومه‌ر مسوڵمان بووه ئێمه سه‌ربه‌رزووین عیززه‌تمان له‌م ئیسلامه‌دا پێ بڕاوه
په‌ندوه‌رگرتن له‌موسلمان بونی ئیمامی عومه‌ر(ره‌زای خوای لێبێت)
1-ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كه‌ی عینادبه‌زێنه بۆیه‌ئیمامی عومه‌ركه‌سێكی ره‌قبووپێشی ئه‌وه‌ی بێته‌ناوئیسلام به‌لام كه‌هاته‌ناوئیسلام گۆرابۆكه‌سێكی كاریگه‌ر.
2-ده‌بێت ملكه‌چبین بۆ به‌رنامه‌ی ئیسلام وه‌له‌حه‌قیش رانه‌كه‌ین هه‌روه‌كوئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت)كه‌گوێی له‌قورئانوقسه‌ی حه‌ق بوو یه‌كسه‌رملكه‌چبوو بۆ ئیسلام.
3- موسلمان ئه‌بێت هه‌مووشتیك له‌خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌ستپێ بكات دواتر له‌خه‌لكی هه‌روه‌كوئیمامی عومه‌رله‌خۆیه وه ده‌ستی به دینداری كرد دواتر به خه‌لكی راگه‌یاند.
4-ئاینی خوائه‌بێت به‌ئاشكرا له‌دژی بێ باوه ره‌كان رابگه‌ێندرێت بۆیه‌ئیمامی عومه‌ركه‌موسلمان بوو وتیه‌پێغه‌مبه‌ریخوا(صل الله علیه وسلم)بابانگه‌وازبه‌ئاشكرابكه‌ین چونكه‌ئه‌یزانی ئیسلام دینێكه‌پێویسته‌ئاشكرابێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موومرۆڤی سه‌رگۆی زه‌وی به‌نیعمه‌ته‌گشتگیره‌كانی ئیسلام ئاشنابێت بۆیه له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رمان(صل الله علیه وسلم)بانگه وازیان به‌ئاشكرا راگه‌یاند.
5-ئاینی ئیسلِام پاكه‌وكه‌سی پاكیش نه‌بێ وه‌ریناگرێت بۆیه‌كه‌ئیمامی عومه‌ر(ره‌زای خوای لێبێت)كه‌ووتی قورئانه‌كه‌م پێ بده‌ن بابیخوێنم پێیان ووت خۆت بشۆئینجائه‌م قورئانه‌ت پێ ئه‌ده‌ین.
6-مرۆڤ پێویسته‌بگه‌رێته‌وه‌ته‌وبه‌بكاتن پێشی ئه‌وه‌ی بمرێت هه‌روه‌كوئیمامی عومه‌رپێشی ئه وه‌ی بمرئ ئه‌م فرسه‌ته‌ی له‌كیس خۆی نه‌دابۆیه یه‌كسه‌رموسلمان بوو.
7-به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رته‌وبه هه‌تامردن هه‌روه‌كوئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت) به‌رده‌وام بووله‌ته‌وبه تامردن بێ ئه‌وه‌ی بگه رێته سه‌رنه‌ریتی جاهیلی.
8-دوعاكردن له‌خوا بۆ به‌عیزه‌ت بوونی ئیسلام و خه‌م خواردن له‌ئیسلام هه‌روه‌كوپێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم)دووعای كردكه فه‌رمووی خوایه‌گیان ئیسلام به هێزبكه به‌یه‌كێك له‌م دووپیاوه كه یه‌كیان عومه‌ری كوری ختا(ره‌زای خوای لێبێت) بو ئه‌وی تریان عومه‌ری كوری هیشام ( ابوجه‌هل ) بو كه‌دوعایه ئیمامی عومه ری كوری ختابی گرته وه(ره‌زای خوای لێبێت).
9-ئسلام به‌هێزه و هه‌مووهێزێكی نه‌شیاو ده‌شكێنێت كه‌س توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نیه بۆیه ئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت) زۆربه‌هێزبووپێش موسلمان بوونی وه دژایه‌تی ئیسلامی ده‌كرد به‌لام چۆكی پێداداو موسلمانبو.
10-ئیسلام باوه‌ش بۆهه‌مووكه‌سێك ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ركه‌سه‌كه‌خۆی بیه وێ بێته‌باوه‌شی هه‌روه‌كوباوه‌شی بۆئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت) كرده‌وه له‌كاتێكدابه‌ربه‌ستێك بوو بۆموسلمانان.
11-موسلمان هه‌رچه‌نده‌گوناهباربێ خودای گه‌وره‌لێی خۆشده‌بێ به‌لام به‌مه‌رجێك ته‌وبه‌یه كی نه‌صوح بكات و خۆی بۆخوا یه‌ك لای بكاته وه هه‌روه‌ك ئیمامی عومه‌ر(ره‌زای خوای لێبێت)خۆی بۆخوای گه‌وره‌یه‌ك لای كرده‌وه .
12-ئیسلام به‌هامرۆڤیه‌كان بۆمرۆڤده‌گه‌رێنته‌وه سه‌ربلندیان ده‌كات له‌دونیاو دوارۆژدا بۆیه‌ئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت) پێش ئیسلام پێیان ئه‌ووت (عومه‌یر) واتا (عومه‌رۆكه) به‌لام كه‌بوه موسلمان نازناوی (فاروق وامیرالوئمینین)نی وه‌رگرت به ئیسلام وه له‌وه‌ش گه‌وره‌تریه‌كێكه‌له‌وكه‌سانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم)موژده‌ی به‌شتی پێدا.
13-موسلمان بوونی ئه‌م پیاوه فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌لبژێرین دادپه‌روه‌ری ئیسلام پیاده بكات وه سه‌ركرده‌ی دادپه‌روه‌ر پاداشتكه‌ی له‌رۆژی دوایدایه یه‌كێكه له‌وحه‌وت كه‌سه‌ی كه‌له‌ژێرسێبه‌ری خوادادان هه‌روه‌كوپێغه‌مبه‌رمان(صل الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی(حه‌وت جۆره‌كه‌س هه‌ن له‌رۆژی دوای له‌ژێرسێبه‌ری خوداحه‌شرده‌كرێن)یه‌كێك له‌م حه‌وته (امام عادل) واته‌سه‌ركرده‌یه‌كی دادپه‌روه‌روه .
وه‌كووئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت).