10/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حاکمی دوبه‌ی 60 خزمه‌تکاری کچی ئیتاڵی هه‌یه
له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه که له ڕۆژنامه‌ی ئیتالی ( ماریۆ بلکاریۆ ) له ژماره‌ی 1/ئه‌بریل وه‌ری گرتوه که حاکمی دوبه‌ی شێخ محمد ڕاشد داوای له به‌شی ئافره‌تانی ئارشتگای جل وبه‌رگ کردوه که ده‌رفه‌ت بۆ 60 کچی ئیتالی هه‌یه که له دوبه‌ی کاربکه‌ن به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێکی سه‌یری هه‌بووه .له‌وانه
ده‌بێت ته‌مه‌نیان له 18/28 ساڵ بێت و زمانی ئیگلیزی و فه‌ره‌نسی بازانن و بۆ هه‌موو گه‌شتێکی حاکمی دوبه‌ی هاوڕێیه‌تی بکه‌ن له‌گه‌ڵ به‌بازاڕکردن و توانای کڕین و فرۆشتنیان هه‌بێت و بۆ هه‌ر یه‌که‌یان ڕۆژانه 140 دۆلار موچه‌که‌یه‌تی .
ئه‌م 60 کچه ئیتالیه له سه‌ردانه‌کانی حاکمی دوبه‌ی له‌گه‌ڵی دابوون که هات بۆ ئه‌وروپاو له گرانبه‌هاترین میوانخانه‌ی ئه‌وروپادا نیشته‌جێببون ئاماده‌ی هه‌موو ئاهه‌نگه‌کانی حاکم ببون و له‌گه‌ڵ کچ و خێزانی حاکمی دوبه‌ی له بازاڕه‌کاندا جل و به‌رگی خێزانی حاکمایان هه‌ڵده‌بژارد و ده‌ست نیشانیان ده‌کرد .
کۆمپانیایه‌کی جل و به‌رگی ئیتالی به‌رپرسه له ده‌ستنیشانکردن و دۆزینه‌وه‌ی کچی له‌م شێوه‌یه‌ی که حاکمی دوبه‌ی داوای کردوه.نوسینگه‌ی تایبه‌تی حاکمی دوبه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م کۆمپانیایه‌وه کردوه بۆ دایبن کردنی ئه‌م 60 کچه ئیتالیه .