09/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چیرۆكی فڕاندن و كوشتنی دوو كچه‌كه‌ى دهۆك ئاشكرا ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد كه فڕێنه‌ر و بكوژی ئه‌و 2 كچه ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان 3 ساڵ پێش ئێستا و ئه‌وی تریان 8 مانگ پێش ئێستا فڕێندران و دواتر كوژران.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆك (تاریق ئه‌حمه‌د)، ڕایگه‌یاند، دوای دیارنه‌مانی كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و دیارنه‌مانی كچێكی دیكه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، پۆلیسی دهۆك توانیویه‌تی كه‌سێك ده‌ستگیر بكات به تۆمه‌تی فڕاندنی كچه‌كان . به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دهۆك وتیشی:، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا ئه‌و كه‌سه دانی به هه‌ردوو تاوانه‌كه‌دا ناوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كچه‌كانی ڕفاندووه خێزاندار بووه‌و دوو هاوسه‌ری هه‌بووه‌و به هاوكاری هاوسه‌ره‌كانی كچه‌كانی ڕفاندووه‌و له‌ئێستاشدا هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی له‌و تاوانه‌دا ده‌ستگیركراون.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد یه‌كێك له كچه‌كانی له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ماڵێكدا هێشتووه‌ته‌وه‌و دواتر كوشتویه‌تی و ته‌رمه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه، كچه‌كه‌ی دیكه‌شی له نزیك زاخۆ كوشتووه.