09/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بچوکترین پزیشک خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه .
اقبال اسعد له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه‌و له ساڵی 1948 خێزانه‌که‌ی له فه‌له‌ستین ئاواره‌ی لوبنان بوون و له کۆمه‌ڵگای خێمه نشینی فه‌له‌ستینی له لوبنان دا نیشته‌جێن و له خێزانێکی هه‌ژاره .
زیره‌کیه‌کی زۆر له‌و کچه دا به‌دی کرا هه‌ر له منداڵیه‌وه له قۆناغی دایه‌نگادا توانی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بخوێنێت و له ته‌مه‌نی 12 سالی دا ئاماده‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌که‌لۆری کۆتای بێت ، به‌ڵام له‌به‌ر که‌م ته‌مه‌نی ڕێگری لێ‌کرا دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنان هاوکاری کرد‌و کارئاسانیان بۆ کرد توانی به به‌رزترین نمره ده‌ربچێت و له لایان شێخه موزه‌ی قه‌ته‌ر یارمه‌تی درا که بچێت له قه‌ته‌ر کۆلیژی پزیشکی بخوێنێت و به‌سه‌رکه‌وتی ته‌واوی بکات .
له ئێستادا بووه‌ته بچکوترین پزیشک که ته‌مه‌نی له 20 ساڵیدایه‌و له ئێستادا ئاسانکاری بۆ کراوه که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا بڕوات بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا له زانکۆی کلیفلاند له ولایه‌تی ئۆهایۆ دا له تایبه‌تمه‌ندی پزیشکی منداڵان .
هۆکاری سه‌رکه‌وتوی اقبال له‌وه‌دایه که ده‌ڵێت هه‌وڵی ڕزگاربوون له هه‌ژاری ویارمه‌تی باوکم بوو له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی منداڵه هه‌ژاره‌کان .
اقبال ده‌ڵێت یه‌کێک له هیوایه‌ته‌کانم ئه‌وه‌یه که خوێندن ته‌واو بکه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه ناو ئۆردوگای خێمه و عه‌یاده‌یه‌ک دابنێم و منداڵه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌م