09/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسكۆ (گه‌نجێك له شكڵی ئه‌ستێره‌كاندا)..
فرانسیسكۆ ڕۆمان ئالاركۆن سوارێز (ئیسكۆ) له 21 ـی نیسانی 1992 له شارۆچكه‌ی (بینالمه‌دینه – مه‌له‌گه) كه شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌نده‌لوسیه هاتۆته دونیاوه و له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات , باڵای 176 سم , ئیسكۆ هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای تۆپی پێ بووه و له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا توانیویه‌تی تواناكانی خۆی بدۆزێته‌وه و بتوانێت سه‌رنجی ئه‌كادیمیای چه‌ندان یانه‌ی به‌ناوبانگی ئیسپانی به‌لای خۆیدا ڕا بكێشێت , ئیسكۆ له قوتابخانه‌ی ڤالانسیاوه یه‌كه‌م كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌ست پێ كرد و پاش چه‌ندان ساڵ یاری كردن له ڕیزی ئه‌كادیمیا و تیمی (ڤالانسیا - B) له 11ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2010 توانی به درێسێكی نوێوه كه درێسی تیمی یه‌كه‌می یانه‌ی ڤالانسیا بوو خۆی له نێو یاریگاكان ببینێته‌وه , ئه‌م یاریه‌شی له به‌رامبه‌ر (لۆگرۆنێس ی‌و دی) بوو له جامی شای ئیسپانیا كه توانی به‌شێوه‌یه‌كی دیار ده‌ربكه‌وێت له نێو یاریگادا و ببێته جێی سه‌رنجی یانه‌كانی دیكه له گه‌ڵ ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشیدا , ئه‌ویش به تۆمار كردنی دوو گۆڵ بوو له‌و یاریه‌دا كه سه‌ره‌نجام یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 4-1 له سوودی خۆیان كۆتایی پێ هێنا. پێش ئه‌و كاته به ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی ته‌واو له قوتابخانه‌ی (ماستێیا)ی شاری ڤالانسیا مابووه‌وه و له ماوه‌ی 26 یاریدا ته‌نها یه‌ك یاری به‌شداری پێ كرابوو وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش وای كرد كه ئاستی ئیسكۆ به‌شێ,ه‌یه‌كی به‌رچاو داببهزیًت , به‌ڵام لێهاتووی خۆی و زوو بانگهێشت كردنی له لایه‌ن تیمی پله یه‌كی یانه‌ی ڤالانسیاوه وای كرد كه ئیسكۆ ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا.
ئیسكۆ یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی خۆی له لالیگادا كه وه‌ك بانگهێشتكراوێكی پله دووانی ڤالانسیا له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه بانگهێشت كرابوو له 14ی نۆڤه‌مبه‌ری2009دا ئه‌نجامدا كه بۆ ماوه‌ی 20 خولهك به‌شدار بوو له یاری نێوان یانه‌كه‌ی (ڤالانسیا)و یانه‌ی خیتافی , سه‌ره‌نجام یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام كۆتایی پێ هێنا , وه له‌و یاریه‌شدا له شوێنی (ئارتز ئادوریز) خرایه نێو كێشمه كێشه‌كانی یاریگاوه.
ئیسكۆ و ڕووكردنه مه‌له‌گا:
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموزی ساڵی 2011دا و پاش یارمه‌تی دانی تیمی (ڤالانسیا B) بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی به تۆمار كردنی 15 گۆڵ , ئیسكۆ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی و به بڕی ته‌نها (6ملیۆن یۆرۆ) په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی ئه‌نده‌لوسیه‌وه كرد كه هاوكات زێدی خۆشی بوو , ئه‌ویش یانه‌ی (مه‌له‌گا) بوو , له یانه نوێیه‌كه‌شی ئیسكۆ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011دا یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی تۆمار كرد هه‌ر چه‌نده كه به شێوه‌ی یه‌ده‌گیش پشتی پێ ده‌به‌سترا , ئه‌ویش له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ڕایسینگ سانتاندێر) كه به ئه‌نجامی 3-1 یاریه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا , ئه‌مه‌ش وای كرد كه له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به (ڤیاڕیاڵ) به‌شداری پێ بركرێتهوه و له‌م یاریه‌شدا توانیان كوڕانی ئه‌نده‌لوس به هاوكاری ئیسكۆ و هاوڕێیانی یاریه‌كه به ئه‌نجامی 2-1 به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێ بهێنن. به‌م شێوه‌یه یه‌كه‌م وه‌رزی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌له‌گا به‌سه‌ر برد به به‌شداری كردنی ل (32) یاری و تۆمار كردنی (5)گۆڵ له كاتێكدا كه به پشتیوانی كوڕانی ئه‌نده‌لوس گه‌شتنه كێبڕكێكانی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی یانه‌ی مه‌له‌گا.
له 18ی سێپته‌مبه‌ری 2012ـه‌دا له یه‌كه‌م یاری مهلهگادا له یانه پاڵه‌وانه‌كاندا ئیسكۆ توانی دوو جار بگاته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی (زینت سانت پیته‌رس بۆرگ) و تۆڕی گۆِلیان بۆ دووجار بهه‌ژێنێت و سه‌ره‌نجام ئه‌م یاریه‌یان به ئه‌نجامی 3-0 له برژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا وه هه‌ر له‌م یاریه‌شدا بووه باشترین یاریزانی یاریه‌كه و له‌م ڕێیه‌وه ناوبانگێكی ئێجگاری به‌رزی په‌یدا كرد. وه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م و له یاریه‌كی مه‌زن و له 22ی دیسه‌مبه‌ردا و له‌نێو یاریگا و هانده‌رانی یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد له بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر زلهێزترین یانه‌ی خولی ئیسپانی كه (ڕیاڵ مه‌درید) بوو توانی به تۆمار كردنی گۆڵێك ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ خۆیان و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌له‌گا به كۆتا هات و توانی ڕێچكه‌ی 29ساڵه‌ی ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه بشكێنێت كه هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید یان یه‌كسان بوون كۆتایی ده‌هات.
وه هه‌ر له‌و مانگه‌دا بووه خاوه‌ن نازناوه (كوڕی زێڕینGolden Boy) و توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌پێش هه‌ردوو یاریزانی لاو (ستیڤان شه‌عراوی) و (كۆرتوا)ی گۆڵچی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردید بكه‌وێت. له‌م ڕێگه‌یه ئیسكۆ توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی بكاته كه‌سایه‌تیه‌كی دیار نه‌ك هه‌ر له لالیگا به‌ڵكوو له خولی یانه پاڵهوانهكانیشدا و بووه جێی سه‌رنجی چه‌ند یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی ئه‌وروپی.
ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید:
له 17ی ته‌مموزی 2013دا و له‌پاش چه‌ند جار دووباره كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی و به‌رز كرنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه ,سه‌ره‌نجام ئیسكۆ كه‌وته داوی گرێبه‌ستی شاهانه‌ییه‌كان , ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری پێشووی كه (مانوێڵ پلیگرینی) بوو وای چاوه‌ڕێ ده‌كرد كه ئیسكۆ به به‌رگی مان سیتیه‌وه ببینێت , به‌ڵام به‌زه‌بری پاره ئیسكۆیان گه‌ڕانده‌وه نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌ویش پاش قبوڵ كردنی بۆندێكی (30 ملیۆن یۆرۆ)یی له‌لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێزه‌وه , له‌گه‌ڵ ئاشنا بوونی به مه‌دریدیه‌كان , ئیسكۆ له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خوار ته‌مه‌ن 21ساڵ بانگێشت كرایه‌وه , به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاكوو پشكنینه پزیشكیه‌كانی له شاهانه كۆتایی نه‌یه‌ت ڕوو نه‌كاته وڵاتی توركیا , له‌هه‌مان كاتدا ئیسكۆ بووه یه‌كه‌م خواستی ڕاهێنه‌ری نوێی شاهانه (كارلۆ ئه‌نچیلۆتی)كه زۆر به گرنگیه‌وه باسی له تواناكانی ئه‌م گهنججه سه‌ر سوڕ هێنه‌ره ده‌كرد.
به دڵنیایه‌وه ده‌بێت گه‌نجێكی له‌م شێوه‌یه هه‌ر چاوه‌ڕێی گه‌وره‌تری لێ بكرێت , ئیسكۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ش له 18ی ئۆگه‌ستی 2013دا توانی یانه‌ی مێرێنگی بكاته خاوه‌ن سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌ت له به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ڕیاڵ بیتیس)ـدا ئه‌ویش پاش درووست كردنی ئه‌سیستێك و تۆماركردنی گۆڵێك له‌و یاریه‌دا وه به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته و له‌یاری داهاتووی مێرێنگی له‌به‌رامبه‌ر یانی (ئه‌تله‌تیكۆ بلباو) توانی به‌شێوازێكی نایاب ده‌ربكه‌وێت ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندی كارلۆ و زیزۆ ئه‌ویش به تۆمار كردنی دوو گۆڵ له‌و یانه‌یه كه سه‌ره‌نجام یاریه‌كه به ئه‌نجامی (3-1) كۆتای پێ هات.ئیسكۆ به‌رده‌وام بوو له ئاشنا بوون به ڕیكۆرده‌كان و توانی له ده‌ستپێكی یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان یه‌كه‌م گۆڵی خۆی و یه‌كه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆمار بكات , ئه‌مه‌و چه‌ندان ده‌ركه‌وتنی دیكه له یاریه‌كانی به‌رامبه‌ر (ئه‌لمێریا) و (ئۆساسۆنا) و چه‌ندانی تۆ...
هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی:
له ساڵی 2009 ئیسكۆ به‌شدار بوو له مۆندیالی لاوانی خوار ته‌مه‌ن 17ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و توانی 3 گۆڵ تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م جێگیر بكات , وه له ساڵی 2011 به‌رپرسیارێتی وڵاته‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و له مۆندیالی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕووی كرده وڵاتی كۆڵۆمبیا و توانی تا قۆناغی (8)ـی یه‌ك گۆڵ تۆمار بكات , وه بێ له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خوار ته‌مه‌ن (23 ساڵان) به‌شداری پێ كرا له دوو یاری دۆستانه‌دا له دژی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (سڕبیا) و (كۆریای باشوور) به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ ئه‌نجامێكی دیاری هه‌بێت له‌م دوو یاریه‌دا , له 6ی فێبروه‌ری2013دا بۆیه‌كه‌م جار له پێكهاته‌دا بینرا كه 30 خوله‌كی كۆتایی به‌شداری یاریه‌كه‌ی پێكرا دژی هه‌ڵبژارده‌ی (ئۆرۆگوای) له شاری (ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر) وه هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌شداری له (یۆرۆی وڵاتانی ئه‌وروپی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان) كرد له وڵاتی ئیسرائیل...
ده‌ستكه‌وته‌كانی:
هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی:
1- براوه‌ی یۆرۆی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا (خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ) له ساڵی 2013.
2- پله‌ی سێیه‌م له جامی جیهانی (خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ) له ساڵی 2009
تاكه‌كه‌س:
1- باشترین یاریزانی لاوی خولی لالیگا 2012.
2- گۆڵدن بۆی 2012.
3- پێڵاوی برۆنز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌ك باشترین تیمی خوله‌كه 2013.
4- خه‌ڵاتی براڤۆ 2013.