07/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌په له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه به‌ده‌په له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ده‌ستی هێناوه، گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی. ئه‌گه‌ر به‌ده‌په هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی نه‌بردایه‌ته‌وه، ئه‌نكه‌ره ناچار نه‌ده‌بوو درێژه به‌پڕۆسه‌ی ئاشتی بدات‌و ده‌كه‌وته پشتگوێخستنی ئۆجه‌لان‌و به‌ده‌په. ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كه ئۆجه‌لانی وه‌ك داینه‌مۆی ئاشتی‌و به‌ده‌په‌ی وه‌ك شه‌ریكی پڕۆسه‌كه هێشته‌وه، چونكه ئاشتیی سه‌قامگیر له‌نێوان دوو لایه‌نی به‌هێزدا ده‌ێته‌دی نه‌ك له‌نێوان لایه‌نێكی براوه‌و لایه‌نێكی دۆڕاودا.
بردنه‌وه‌كه‌ی به‌ده‌په مایه‌ی تێڕامانه. به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی پانۆپۆڕ له‌سنووری ئه‌رمه‌نستانه‌وه به‌درێژایی سنووری ئێران-توركیا‌و له‌سێگۆشه‌ی سنووری عیراق-توركیا-ئێرانه‌و به‌درێژایی سنووری عیراق-توركیا تا سه‌ر سنووری پارێزگای ئۆرفه، له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌په‌دا ده‌بێت. به‌م پێیه، هه‌موو سنووری ئێران-توركیا‌و هه‌موو سنووری عیراق -توركیا‌و نزیكه‌ی سێیه‌كی سنووری سوریا-توركیا له‌چوارچێوه‌ی سنووری به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌ده‌په‌دا ده‌بێت‌و روبه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه‌ش 2 تا 3 ئه‌وه‌نده‌ی رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌بێت.
بۆ كوردی توركیا، به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌ێكی وا، بایه‌خی خۆی هه‌یه، چونكه توركیا هێشتا ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندییه، نه‌هه‌رێمی فیدراڵی هه‌یه، نه‌ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم. بۆیه به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌شێ قه‌ره‌بووی نه‌بوونی ئۆتۆنۆمییه‌كی دانپێدانراو بكاته‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه مه‌سه‌له‌كه وه‌ك براوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی نیمچه ئۆتۆنۆمییه‌كی دانپێدانه‌نراو نیشانده‌دات.
ئه‌گه‌رچی ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی داهاتووی توركیا روون نین، به‌ڵام زۆربه‌ی ئاماژه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن كه تێیدا توركیا به‌ره‌و چه‌رده‌یه‌ك نائارامی‌و كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌به‌ن. بۆیه، ئه‌نكه‌ره له‌قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا زۆر پێویستی به‌به‌ردامبوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت، به‌ڵام خودی پڕۆسه‌ی ئاشتی، چیتر به‌رگه‌ی خاووخلیچكی ناگرێ، به‌تایبه‌تی كه ئامانجی پڕۆسه‌كه ته‌نها به‌رده‌وامبوون نییه، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی رێگه چاره‌یه‌كی په‌سه‌نده.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كات بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتی به‌بێ چه‌ترێكی یاسایی‌و به‌بێ هه‌نگاوی هه‌ستپێكراوو بینراو به‌بێ دروستكردنی متمانه به‌ڕێوه‌ناچێت.
له‌هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی جیهاندا، دانوستانی ئاشتی ته‌نها بۆ دانوستان نییه، به‌ڵكو بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستییه‌كانی به‌دیهێنانی رێككه‌وتنێكی سیاسیی په‌سه‌ندكراوه.
ئه‌مه به‌م مانایه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌ستی كرد پڕۆسه‌كه ئامانجه‌كانی به‌دی ناهێنێ، ناچار نابێ به‌خۆڕایی به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه.
خاڵی گه‌وهه‌ریی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دایه كه كورد‌و ئه‌نكه‌ره پێویستیان به‌ئاشتییه. ئه‌مه‌ش چانسی به‌ئاكام گه‌یشتنی پڕۆسه‌كه زیادده‌كا، به‌ڵام له‌سه‌دا سه‌د مسۆگه‌ری بكا.
ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه‌ی لێ هه‌ڵده‌كڕێندرێ كه پڕۆسه‌كه هێشتا پێویستی به‌هه‌نگاوی كارایه‌و چاره‌نووسی له‌نێوان پوكانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتندا هێشتا به‌لایه‌كدا نه‌كه‌تووه.