07/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ش ڕۆژنامه‌نوس ده‌چنه ئیمراڵی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵی توركی، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی ئاشته‌واییدا، چاوه‌ڕوانده‌كرا شاندێكی لیژنه‌ی داوه‌ران‌و ڕۆژنامه‌نوسان سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمراڵی بكه‌ن‌و چاویان به (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌وێت، به‌ڵام پێش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا، هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی ئاشته‌وایی زۆر به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چون‌و هیواكان بۆ هه‌وڵه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ده‌چون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوای نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كه له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا خوێندرایه‌وه‌و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی قۆناغی ئاشته‌وایی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا بچنه ئیمراڵی، هه‌نگاوه‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا خێراتر بكرێن.
ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵ ناوی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت بۆ چاوپێكه‌وتن بچنه ئیمراڵی، ئه‌وانیش پێكهاتون له (حسێن یایمان) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، (یڵدرای ئوغور) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی توركیا، (نیهال بێنگیسو كه‌ره‌جه) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌به‌رتورك، (ئۆراڵ چه‌ڵیشار) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵ، (نه‌گیهان ئاڵچی) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی میللیه‌ت‌و (ئه‌یهان ئۆگان) له‌پلاتفۆرمی هاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تی.