05/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌هید ئارام: هۆكاری شكستی شۆڕشی ئه‌یلول، سوڵته‌ی دیكتاتۆریانه‌ی بارزانی بوو
ده‌زگای پاراستن به‌شووم‌و سه‌ربه ساواك له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات
هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بۆ كورده‌كانی باشور ساڵانی گۆرانكارییه مێژویه‌كان بوو، سه‌ره‌تاكه‌ی به‌یانی (11ی ئازار) بوو كه‌بریتی بوو له‌به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی به‌زه‌بری شۆرش، ناوه‌نده‌كه‌شی بریتی بوو له‌كۆتایهاتنی شۆرشی (14) ساڵه‌ی ئه‌یلول، كه‌دواتر به‌ئاشبه‌تاڵ ناوزه‌ندكرا.
ئاشبه‌تاڵ به‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه مانای كۆتایهاتنی شۆرش بوو، به‌لای ئۆپۆزسیۆنی بنه‌ماڵه‌شه‌وه مانای ته‌سلیمبون‌و خیانه‌ت‌و چۆك دادان بوو.
راسته‌وخۆ دوای ئاشبه‌تاڵ قه‌ندیلی شۆرشی نوێ به‌مه‌چه‌كی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ده‌ستی پێكرد، یه‌كێك له‌پێكهێنه‌رانی ئه‌م به‌ره نوێیه كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی – لینینی كوردستان بوو، كه‌له‌لایه‌ن شاسوار جه‌لال ناسراو به(ئارام) رابه‌رایه‌تی ده‌كرا.
ئارام كێیه؟
ئارام ناوی ته‌واوی (شاسوار جه‌لال سه‌عید)ه‌و له‌ساڵی (1947) له‌شاری سلێمانی هاتوه‌ته دنیاوه‌و خوێندنی سه‌ره‌تای‌و ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی له‌سلێمانی‌و ماوه‌ت‌و چوارتا ته‌واو كردوه‌و دواتر بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌كۆلێجی بازرگانی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی كردوه به‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه، له‌دوای به‌یانی (11ی ئازار) وه‌ك رۆژنامه‌نوس له‌رۆژنامه‌ی هاوكاری بابه‌تی نوسیوه‌و دواتر وه‌ك ژمێریار لای ساڵح یوسفی له‌ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردوه.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شۆرش له‌ساڵی (1975) ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی رێكخستۆته‌وه‌و بووه‌ته رابه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، دواتر له (31ی كانونی دوه‌می 1978) له‌گوندی ته‌نگی سه‌ر به‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت‌و گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.
ئاشبه‌تاڵ؟
شاسوار جه‌لال كه ناسراوه به‌شه‌هید ئارام له‌نوسینێكیدا به‌ناوی (بزوتنه‌وه چه‌كداره‌كه‌ی پێشوو سه‌ره‌نجامی ئاشبه‌تاڵ) ده‌ڵێت (به‌پێویستمان زانی نوسینێك ده‌رباره‌ی ئاشبه‌تاڵ بلاَوبكه‌ینه‌وه تیایدا به‌روونی ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر كه‌م‌و كوری‌و لایه‌نه چه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌و ده‌مه كه‌له‌لایه‌ن سه‌ركرده عه‌شائیریه‌كه‌ی بارزانیه‌وه رابه‌ری ئه‌كرا).
دواتر دێته سه‌ر پێناسه‌ی ئاشبه‌تاڵ‌و ده‌نوسێت (ئاشبه‌تاڵ ئه‌و وشه دڵ سوتێنه‌ره‌یه كه‌جه‌ماهیری دڵ پر له‌ژانی گه‌لی كوردستان هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی خۆیان پێ ده‌ربری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی ناله‌باری بزوتنه‌وه‌كه‌ی بارزانی).
بارزانی بۆ وایكرد؟
له‌میانه‌ی وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌دا (ئارام) ده‌نوسێت (زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌تاكه هۆی كاریگه‌رو بنچینه‌یی ئاشبه‌تاڵ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق بوو، راستی ئه‌و رێكه‌وتنه دوا پاڵ بوو نرا به‌بزوتنه‌كه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێری هه‌زار به‌هه‌زاری له‌ناوچونی برد).
تایبه‌ت به‌بارزانیش ئارام ده‌نوسێت (بارزانی نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌وتی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لاندا رێی نه‌كرد به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكی گه‌وره‌شی بزوتنه‌وه‌كه‌ی گه‌لی كوردی به‌ره‌و دواوه برده‌وه وه گه‌وره‌ترین جه‌زربه كه‌بارزانی به‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردستانی گه‌یاندبوو ئه‌وه بوو كه‌سوڵته‌ی دیكتاتۆریانه‌ی خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاندو بیركردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌و به‌سه‌رچووی چینه كۆنه‌په‌رسته‌كانی له‌باتی بیركردنه‌وه‌ی تیۆریی شۆرشگێرانه‌ی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌دا دابری).
نه‌بونی تیۆری شۆرشگێرانه
ئارام هۆكاره‌كانی شكستی شۆرشی ئه‌یلول بۆ چه‌ند هۆكارێك پۆلێن ده‌كات، كه‌گرنگترینیان به‌رای ئه‌و بریتیه (مه‌سه‌له‌ی نه‌بونی تیۆری شۆرشگێرانه‌و ته‌نانه‌ت دوژمنایه‌تی كردنیشی كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی سیاسی‌و ته‌نزیمی‌و ئایدۆلۆژی ئه‌وتۆی لێ هاتنه به‌رهه‌م كه‌هه‌ر یه‌كێك له‌و ئامانجانه هۆیه‌كی گرنگ بون بۆ كلۆركردن‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه).
ئه‌نجامی نه‌بونی تیۆری شۆرشگێریشی دابه‌ش كردوه بۆ دوو خاڵ له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ئارام ده‌ڵێت (تێنه‌گه‌شتن له‌مه‌وقعی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌مه‌یدانی شۆرشی گه‌لاندا به‌ره‌و سۆشیالزم‌و پساندنی په‌یوه‌ندی مه‌وزوعیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆرشه‌دا، بۆیه بارزانی توند بزوتنه‌وه‌كه‌ی به‌سته‌وه به‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنه سه‌رسه‌خت‌و دێرینه‌كانی گه‌لی كورد‌و شۆرشی جیهانه‌وه كه‌مێژو چاك سه‌لماندوێتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌بارزانی پشتی پێ به‌ستبون بزوتنه‌وه‌كه‌یان خستبوه قولی مستیانه‌وه، ئه‌وانیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئێران‌و ئه‌مه‌ریكایه).
پاشان ره‌خنه له‌مه‌لا مسته‌فا ده‌گرێت كه‌به‌و شێوه‌یه بروای به‌ئێران كردوه‌و له‌وتاره‌كه‌یدا هاتوه (بارزانی بۆ وا به‌ئاسانی بیری چوه‌وه؟ خۆ هیچ نه‌بێت ئه‌بوایه ئه‌مری خنكانه‌كه‌ی خۆی بیرنه‌چوایه‌ته‌وه كه‌بۆی ده‌ركرابوو به‌لاَم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی له‌بیرچون‌و گێلی نیه به‌ڵكو رێبازه‌و رێبازی چینی كۆنه‌په‌رست‌و دژ به‌شۆرشه‌كانه، رێبازی خزمه‌تكردنی ئیمپریالیزم‌و كۆنه‌په‌رستیه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌موو توانایه‌وه، رێبازی باوه‌ر نه‌بونه به‌هێزی بێ سنوری جه‌ماهیری گه‌ل وه باوه‌ر نه‌بونه به‌هێزی ئیمپریالیزم‌و داروده‌سته كۆنه‌په‌رسته‌كانی به‌پێی ئه‌م بیرورایه بارزانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی فرێدایه ناو مه‌یدانی سات‌و سه‌ودای نێو ده‌وڵه‌تان‌و جڵه‌وی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستی گه‌ل سه‌نده‌وه‌و دایه ده‌ست دوژمنه‌كانی گه‌ل، ئه‌م كاره‌ی بارزانی سامناكترین‌و زیانبه‌خشترین كار بوو كه‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كوردستان كردی ئاشبه‌تاڵیش به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو).
باوه‌ر نه‌بون به‌هێزی گه‌ل
ئارام هۆكارێكی دیكه‌ی ئاشبه‌تاڵه‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ باوه‌رنه‌بون به‌هێزی بێ سنوری گه‌ل، له‌م بواره‌دا ده‌نوسێت (به‌هیچ جۆرێك رێ به‌هیچ بیروباوه‌رێكی شۆرشگێرانه نه‌ئه‌درا كه‌ده‌وری شۆرشگیرانه‌ی خۆی بگێرن).
له‌م بواره‌شدا ده‌زگای پاراستن به‌نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت (ده‌زگای شومی پاراستن وه‌كو به‌شێ له‌سازمانی ئه‌منیه‌ت‌و ده‌زگای به‌دناوی ساواكی ئێرانی به‌ردرابوه گیانی رۆڵه پێشكه‌وتوخوازه‌كانی كوردستان ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و پلانه ره‌شه‌ی كه‌ئێران‌و ئاغاكانی بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌یان كێشابوو).
بارزانی باوه‌ری به‌حیزب نه‌بوو
له‌میانه‌ی شیكارییه‌كانی بۆ هۆكاره‌كانی شكست ئارام دێته سه‌ر باسی بارزانی‌و ده‌ڵێت (بارزانی خۆی هه‌ر باوه‌ری به‌بونی پێویستی حیزب نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو ساڵی 1964 نای به‌ره‌و له‌ناوبردن‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پارتی‌و ده‌ستی گرت به‌سه‌ریا به‌هێزی چه‌ك‌و سه‌رۆكایه‌تی موتله‌قی خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند ئیتر هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆك به‌ڵكو ده‌سه‌لاَتی هه‌موو ده‌زگاكانی حیزبی‌دا به‌خۆی مه‌سه‌له‌كه گاڵته‌ش نیه ئه‌گه‌ر بڵێین خۆی كۆنگره‌ش بوو چونكه كێی بویستایه ئه‌یخسته لیژنه‌ی مه‌ركه‌زییه‌وه كێ نه‌ویستایه ده‌ری ئه‌كرد بگره ئه‌شی كوشت).
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌دا ئارام هۆكاره‌كان له‌روی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی‌و عه‌سكه‌ریه‌وه شیكار ده‌كات‌و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به‌چه‌ندین خاڵ ئاماژه به‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بارزانی‌و شۆرشی ئه‌یلول ده‌كات.
تێبینی ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌به‌شێك له‌وتارێكی (ئارام) كه ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان – عێراق، له (31ی كانونی دوه‌می 1980) له‌ژێر ناوی (هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام) بلاَویكردوه‌ته‌وه، وتاره‌كه‌ش به‌ناونیشانی (بزوتنه‌وه چه‌كداره‌كه‌ی پێشوو سه‌ره‌نجامی ئاشبه‌تاڵ) بلاَوكراوه‌ته‌وه.