05/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره (4)ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوده‌بێته‌وه
بزاڤ پرێس:
سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بزاڤ به‌كۆمه‌ڵێك دیدار‌و راپۆرتی هه‌نوكه‌یی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ژماره (4)ی گۆڤاری بزاڤ كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكارب سه‌ربه‌خۆیه، چه‌ندین بابهتو راپۆرت‌و دیداری گرنگی له‌خۆگرتووه له‌وانه:
راپۆرتێك له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكاری له‌سه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتی.
دیدارێك له‌گه‌ڵ دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن‌و چه‌ند پرسێكی تر كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات بردنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌كێتی پارتی هه‌بن.
جگه‌له‌وه‌ش دیدارێك له‌گه‌ڵ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه‌و باس له‌وه ده‌كات كه گۆڕان هه‌وڵیداوه له‌یه‌كێتی نزیك بێته‌وه به‌لام یه‌كێتی وه‌لامی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ژماره‌ی ئه‌مجاره‌دا راپۆرتێكی پڕ داتا‌و زانیاری له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدراوه‌و به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ناوبراو بڕوای بهمێدیای كوردی نییه.
ئه‌مه‌و چه‌ندین بابهتو راپۆرتی هه‌نوكه‌یی تر.
د.ع