02/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕی ئوحود(احد)
و/ له فارسییه‌وه: هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
... مێژوونووسانی موسڵمان ده‌نووسن كه موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم)و موسڵمانان له شه‌ڕی(ئوحود) شكستیان هێنا و ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی بوَ ده‌كرێ..
ئێمه گه‌ر له گه‌ڵ شاره‌زایه‌كه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سوپا قسه بكه‌ین و سه‌باره‌ت به‌و شكسته بدوێێن و بپرسین نیشانه‌ی شكست خواردن چیه و له وه‌لاَمدا ده‌ڵێ گه‌ر توێژی و لایه‌نگری دوژمن بتوانن ولاَتێك داگیر بكه‌ن.. و سوپای به‌رامبه‌ر نابود و وێران بكه‌ن و ولاَتێك كه ولاَته‌كه‌ی داگیركراوه‌و و سوپای و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ناوچوون ئه‌و كاته به شكست خواردوو ناوده‌برێن.
گه‌ر كه‌سێك بتوانێ ولاَتێك داگیر بكات و به‌لاَم نه‌توانێ سوپاكه‌ی داگیر بكات و سوپاكه‌ی له‌ناو ببات و ولاَتێك كه خاوه‌ن سوپایه به شكست خواردوو هه‌ژمار ناكرێت.
هه‌روه‌ك جه‌نگی دووه‌می جیهانی ولاَتی ئه‌ڵمان هه‌موو ولاَتی روسیای كه تا شه‌تی(ولگا) داگیر كرد به‌لاَم نه‌یتوانی سوپا داگیر بكات و ده‌ستی به‌سه‌را بگرێ به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار نه‌كرا و نه‌یتوانی(فتح)ی ئه‌و ناوچه‌یه بكات.
جا بوَیه بوَ ئه‌وه‌ی بتوانی ولاَتێك به‌شكستخواردوو هه‌ژمار بكه‌ی ده‌بێ دوو مه‌رج بوونی هه‌بێ:-
یه‌كه‌میان:- ئه‌وه‌ی كه ولاَته‌كه‌ی داگیر كرابێ.
دووه‌م:- سوپای ئه‌و ولاَته تێك و پێك شكابێ.
له شه‌ڕه‌كه‌دا(له ئوحود) چینی و لایه‌نگرانی مه‌ككه نه‌یاتوانی شاری موسڵمانه‌كان داگیر بكه‌ن واته مه‌دینه و نه‌شیانتوانی سوپاكه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم) و موسڵمانان له ناو به‌رن.
هه‌رچه‌ند ئه‌و چینه‌ی كه له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د بوو له روَژی شه‌ڕه‌كه‌دا(جیاكارایان) تێیدا كه‌وت و به‌لاَم روَژی دواتر به‌شه جیاوازه‌كه‌ی تری موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم)كوَبوونه‌وه وكاتێكیش موحه‌ممه‌د و یارانی گه‌ڕانه‌وه بوَ مه‌دینه خاوه‌ن چینه سوپایه‌كی ته‌واو بوون.!!
به‌ڕای من گه‌ر له شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی(جینڕاڵێك) بپرسی كه موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم) له‌شه‌ڕی(ئوحود) شكستی نه‌خواردووه.. به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم)دا هات.
چونكه سوپای مه‌ككه و چینی مه‌ككه نه‌یانتوانی سوپای موحه‌ممه‌د(صلى الله علیه وعلى اله وسلم) له‌ناوببات و سه‌ركه‌وتووش نه‌بوو و نه‌شیتوانی ده‌ست به‌سه‌ر مه‌دینه‌دا بگری.