02/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەدنان موفتی: دوو هەفتەی تر مام جەلال دەگەڕێتەوە
(عەدنان موفتی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، كە جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق لە دوو هەفتەی ئایندەدا پزیشكەكان بڕیار لەسەر گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان دەدەن و دەگەڕێتەوە.
موفتی وتیشی: لە ئێستادا تەندروستی تاڵەبانی زۆر باشەو ماوەی دوو مانگە داوای گەڕانەوە دەكات بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام پزیشكەكانی رێگرییان كردوە، لەبەرئەوە لە دوو هەفتەی ئایندەدا پزیشكەكان بڕیار لەسەر گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان دەدەن.
پێویستە بوترێت جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە17/12/2012 لەبەغدا نەخۆشكەوت و دوو رۆژ دواتر رەوانەی ئەڵمانیا كراوە، لەوكاتەیشەوە جگە لەخێزانەكەی و د.نەجمەدین كەریم كەدكتۆری تایبەتی بووە كەسی دیكە چاوی پێی نەكەوتووە.
دەستوور