01/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جوانترین دیارى لاى نەوشیروان مستەفا تەفسیرى قورئان بووە
لە كتێبى پەنجەكان یەكترى ئەشكێنن كەلەنوسینى نەوشیروان مستەفایە و لەلاپەرەى (276) لەژێر سەردێرى (تەفسیرى قورئان) نەوشیروان مستەفا باس لەتەفسیرى قورئان دەكات و دەنوسێت "كەقوتابى زانكۆ بوم لەبەغداد دوو تەفسیرى قورئانم خوێندبوەوە یەكێكیان تەفسیرى (جەلالەین) ئەوى تریان تەفسیرى (فى ضلال القران)ى
سيد قطب.
لەسەر تەفسیرى شێخ محەمەدى خاڵیش دەڵێت "رۆژێك بەدەست خەتى خۆى شێخ محەمەدى خاڵ جزمى دوەمى تەفسیرى خاڵ و پەندى پێشینیانى بۆ ناردم"، لەدرێژەى باسەكەدا دەڵێت "لەژیانمدا زۆر جار دیارى جۆراوجۆرم لەبۆنەى جیاجیادا بۆ هات بوو، بەڵام هیچیان هێندەى ئەم دیارییە خۆشحاڵى نەكردبوم". بەرامبەر ئەو دیارییەش نەوشیروان مستەفا نامەیەك بۆ شێخ محەمەدى خاڵ دەنێرێت و دەڵێت "لە هەموو ژیانمدا ئەوە یەكەم جار بوو بۆ كەسێك بنوسم دەستەكانت ماچ ئەكەم".