01/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەرهەم ساڵح: هەولێر و بەغدا ناچارن پێکەوە هەڵبکەن
ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە میانی یەكەمین كۆنفراسی زانستیی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری سلێمانی، گوتی: "هیوادارم ئەم پڕۆسەیە لەم مانگەدا پرۆسەیەكی ئارام و شارستانی بەڕێوە بچێ و پێشبڕكێبێ لە پێناو ئاوەدانی و خۆشەویستی وڵاتەكەمان."
بەرهەم ساڵح دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، چەندین پۆستی باڵای حکومی لە بەغدا پێ سپێردراوە تا ئاستی جێگری سەرۆکوەزیران، سەبارەت بە هەڵبژاردنی کۆتایی ئەم مانگە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق گوتی: "هەر لایەنێك مەبەستییەتی دەنگی زیاتر بێنێ، بەڵام لە بیرمان نەچێ دوای هەڵبژاردن لە هەرێم و بەغدا پێكەوە ناچارین هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەك یەکتر بۆ بەرژەوەندی میللەتەكەمان. خوازیارم پرۆسەی هەڵبژاردن بكرێتە زەماوەندی بەهێزكردنی پێگەی دیموكراسی لە كوردستان."