01/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی داد و گه‌شه‌پێدان
هه‌رچه‌نده‌هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیایی نوقڵانه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌دا كه‌پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌دوای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی بۆی دروست كرا ، شكست ده‌هێنێت و تازه‌خۆری ئاردۆغان له‌ئاوابووندایه، هه‌ندێكیشیان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كارێزمیه‌ی توركیایان به‌دیكتاتۆر ناو ده‌برد و مه‌ترسیی خۆیان له‌سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌ده‌شارده‌وه، به‌ڵام دوا جار گه‌لانی توركیا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانیان هه‌ڵبژارده‌وه‌و كێرڤی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی زۆر له‌جارانی پێشوو به‌رز تر بووه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌بێزارن له( 80 ) ساڵ دیكتاتۆریه‌تی كه‌مالیسته‌كان و كوده‌تا شوومه‌كانیان و تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوا جاریش رووخاندنی ئابووریی وڵات . خه‌ڵكی توركیا به‌ده‌نگه‌كانیان پشتیوانی‌یان كرد له‌پرۆسه‌ی دیموكراسیی و ئاشتی له‌وڵاتدا كه‌پێش له( AKP ) به‌خه‌ونیش نه‌ده‌هاته‌به‌رچاو .
به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌بۆ كورد چ مانایه‌كی هه‌یه‌و ده‌بێ چۆن ره‌خنه‌له‌خۆمان بگرین و هاوكار بین بۆ سیاسه‌تی چاكسازیی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی داد و گه‌شه‌پێدان و له‌ناوچه‌كه‌به‌گشتی و له‌باكووری كوردستان به‌گشتیی سوود له‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌رگرین ؟ به‌كورتی ئاماژه‌به‌چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌م :
1. به‌گشتی بۆ كورد ده‌بێ جێی خۆشحاڵیی بێت كه(AKP) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، چونكه‌به‌بێ ئه‌و پارته‌موسته‌حیله‌ئه‌وه‌ش كه‌پێشتر كراوه‌درێژه‌ی هه‌بێت و پارته‌كه‌مالیه‌كان پێی رازیی بن .
2. هه‌رێمی كوردستان به‌پشتیوانی توركیای (AKP ) زۆر هه‌نگاوی سیاسیی و ئابووریی ناوه، كه‌ئێستا قه‌باره‌ی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا زیاتره‌له( 12 ) ملیارد دۆلار ، جگه‌له‌وه‌ش كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی توركیا زیاتر له‌یه‌ك ملیارد دۆلار پڕۆژه‌یان له‌هه‌رێم له‌جێبه‌جێ كردندایه‌و به‌ره‌و زیاتریش ده‌ڕوات .
3. گه‌رچی هه‌ندێ له‌عه‌لمانیه‌كانی كوردستان ( به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌هاوپه‌یمانیی و هاوكێشه‌یه‌كی تری ناوچه‌كه‌ن ) حه‌زیان به‌شكستی (AKP ) ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئیماندارن و نوێژ ده‌كه‌ن و باگراوندی ئیسلامی‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پارته‌پارتێكی ئایدیۆلۆژیی نیه‌و سیاسه‌تمه‌دارانی پراگماتین و ژیرانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیان كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌له‌باكووری كوردستانیش توانییان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌كوردیانه‌دا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كه‌چه‌پگه‌ران و له‌رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه‌تا ئێستاش به‌رانبه‌ر به‌دین و ئیسلامیه‌كانیش دیدی چه‌پڕه‌وانه‌یان هه‌یه.
4. هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیایی ره‌خنه‌یان له‌وه‌ده‌گرت چۆن ده‌بێت كێرڤی ده‌نگده‌ری (AKP ) له‌باكووری كوردستان به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه‌یان نه‌كرد چۆن ده‌بێت خه‌ڵكی دێرسیم ده‌نگ به‌پارتی كه‌مالیستی جه‌هه‌په( CHP ) بده‌ن كه‌ئه‌و پارته‌بوو جینۆسایدی ئه‌و شاره‌ی جێبه‌جێ كرد ؟ به‌ڵام مه‌خابن ده‌نگده‌رانی كوردی عه‌له‌وی زۆربه‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و سه‌رخستنی له‌و وڵاته‌دا ده‌نگ ده‌ده‌ن ، ئه‌م هه‌ژموونه‌ش زۆر جار سه‌ركردایه‌تی ( PKK ) یشی گرتۆته‌وه.
5. هه‌روه‌كو عوسمان ئۆجه‌لان رایگه‌یاند بۆ گفتوگۆی ئاشتی ، جیاوازیی له‌نێوان ئیمرالیی و قه‌ندیلدا هه‌یه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌هه‌ژمونی عه‌له‌وییه‌كان زاڵه‌به‌سه‌ر بڕیاری قه‌ندیلدا و تێكه‌ڵی هاوكێشه‌ی ناوچه‌یی بووه‌به‌قازانجی دژه‌كانی توركیا ، له‌كاتێكدا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌له‌كورد هاتۆته‌پێش توركیایه‌نه‌ك ئێران و سوریا ، به‌ڵام ( PKK ) و باڵه‌كه‌ی سوریای وه‌كو هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌فتار ده‌كه‌ن و جار جاریش هه‌ڕه‌شه‌له‌تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی باكووریش ده‌كه‌ن . كه‌ئه‌مه‌هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه‌و كێشه‌ی گه‌لی كورد ئالأؤز تر دةكات .
6. له‌كاتێكدا (AKP ) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت ، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌چێته‌ناو هه‌ڵمه‌تێكی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردوودا سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێم هه‌ڵه‌ی زۆریان كرد ، به‌ڵام رۆژێك له‌رۆژان دانیان به‌هه‌ڵه‌كانیاندا نه‌هێنا و وه‌كو شه‌ره‌فێكی كاری حیزبیی ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌وتاری سه‌ركه‌وتندا رایگه‌یاند : ئه‌گه‌ر توانیت شه‌ره‌فێك بۆ پارته‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت پێویسته‌بمێنیته‌وه، نه‌ك دوای شكسته‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بیت ، من به‌ڵێنم دابوو ئه‌گه‌ر شكست بهێنین ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه. بریا ئه‌م بنه‌ما دیموكراسیه‌ش له‌وڵاتی ئێمه‌دا كاری پێ بكرایه، هه‌رچه‌نده‌سیاسه‌تمه‌دارانمان زۆر باسی ده‌كه‌ن و له‌راستیشدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌كار ده‌كه‌ن , ئه‌مه بنه‌مایه‌كی دیموكراسیه و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كان خاوه‌نی ئه‌و ئیراده‌یه‌ن ، ئه‌وه بوو " لۆلا داسیلڤا " ی سه‌رۆكی پێشووی به‌رازیل دوای دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا ، له‌م باره‌وه سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای ( خۆسێ مۆخیكا ) ده‌ڵێت : هه‌ر سیاسییه‌ك له دوو خوول زیاتر له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی دانیشت ده‌بێت به دز ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو به دز ده‌بێت به رێنیشانده‌ری دز ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێته مافیایه‌كی خوێڕیی ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو به هیچ كام له‌مانه ، ئه‌وا ده‌بێته بازرگانێكی بێ‌ویژدان و خوێنی گه‌له‌كه‌ی ده‌مژێت !!
7. ئه‌ردۆغان نمونه‌یه‌كی جوانی ده‌وڵه‌تداریی به سیاسه‌تمه‌دارانی ناوچه‌كه به گشتیی و كوردستان به تایبه‌تی نیشاندا ، ئه‌و گوتی :" خودا هه‌موومانی وه‌كو یه‌ك دروست كردووه " ، ئه‌و ده‌زانێ ئه‌وه ئازاری 80 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی توركیایه كه به هاوڵاتیی پله دوو یا خوارتر هه‌ژمار كراون و پێویستییان به‌وه‌یه به چاوی یه‌كسان سه‌یریان بكرێت . به‌ڵام مه‌خابن له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ناوی حیزبی حیزبان و شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی و رێكه‌وتنی ستراتیژییه‌وه حیزب و حكومه‌ت وه‌كو تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه و تا ئێستاش ئیراده‌ی جیاكردنه‌وه و به دامه‌زراوه‌یی كردنیان نیه و هه‌ر ئه‌وه‌شه رێگه نادات ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات روو بدات و ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووریی و دیموكراسی و مۆدێرن ، كه هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌داری كۆنه چه‌پ ئیدیعای ده‌كه‌ن و ناو به‌ناویش ته‌نیا رێگری به‌رده‌م ئه‌و به دیموكراسیی بوونه له هه‌بوونی ته‌وژمی ئیسلامی‌دا ده‌بیننه‌وه و داوای هاوكاریی هاوبیره خۆرئاواییه‌كانیشیان ده‌كه‌ن .
به خوێندنه‌وه‌ی خێرای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا بۆمان روون ده‌بێته‌وه ئۆپۆزیسیۆنی توركیا زۆر له‌وه بێهێز ترن ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ریفراندۆمێكی تره بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و له داهاتوودا ئه‌ردۆغان وه‌كو سه‌رۆكێكی به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت و سیستمی وڵات له په‌رله‌مانیه‌وه ده‌بێته سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كورد یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆ به دیموكراسی بوونی ئه‌و وڵاته و چیتر نه‌بێته پارسه‌نگی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په و رێكخراوی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی كه ویستوویانه كورد وه‌كو كارتی گوشار به‌كار بهێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیان له دژی داد و گه‌شه‌پێدان ، جگه له‌وه‌ش هه‌روه‌كو سیاسه‌تمه‌داری ناوداری باكوور رایگه‌یاند ده‌بێ پارتی ئاشتی و دیموكراسی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی راست بكاته‌وه ، ئه‌گینا خه‌ڵكی دینداری كوردستان زیاتر ده‌نگیان بۆ داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌ڕوات و به‌ده‌په‌ش زیاتر پاشه‌كشه ده‌كات ، چونكه سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی دیندار و ئاینی ئیسلام هه‌ڵه‌یه .