دەزانی سەلامەترین کورسی لە ڕووداوی فرۆکە کوێیە؟
31/03/2014 نوسەر: bzavpress

دەزانی سەلامەترین کورسی لە ڕووداوی فرۆکە کوێیە؟


لە فڕۆکەوانیدا زۆرترین هەوڵدەدرێت کە گەشتی سەلامەت بکرێت و لە هەموو هۆکارە گواستنەوەکان زیاتر گرنگی پێدەدرێت و کەمترین ڕووداوی نەخوازراو لە فڕۆکەدا ڕوودەدات .
بەڵام کە ڕوویدا کەمترین کەس ڕزگاری دەبێت و بە بچوکترین کورتهێنانی ناو فرۆکە لەوانەیە توشی کارەسات بێت .
لەو تاقی کردنەوانەی کە لەسەر سەلامەتی فرۆک کراوە ئایا باشترین کورسی کامانەن کە لە ڕووداوی فرۆکەدا ڕزگاریان بێت؟،
کورسیەکانی پشتەوەن بەپێی ئەو تاقیکاریانە ئەگەر ڕوووداوی فرۆکە هێزی١٢ پیاکێشان بێت تا دەگاتە پشتەوە دەبێتە ٦ پلە کەئەمەش مەترسی کەمدەکاتەوە ، ئەوانەی لە پێشەوەن وەک بزنسمان و یەکەم کلاس سەرەتا لەناودەچن وە ئەوەی لە نزیک دەرگاکان بێت ئەگەری لەناوچونی زۆرە بەڵام پشتەوە کەمتر لەو دوو جێگایە توشی مردن دەبن .
لە نزیک باڵەکان لە جێگایەکی سەلامەت نین و تەنها سەلامەت ترین جێگا سندوقە ڕەشەکەیە لەناو فرۆکەدا ، بۆیە هەوڵدەدەن کە هەموو فرۆکەکە وەک سندوقی ڕەش پارێزراو بکەن بەڵام ئایا دەتوانن؟