31/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر: لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لە دەست دا
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رێگای سەرەكیی (هەولێر - موسڵ)، سێ كەس گیانیان لە دەست دا و پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم مەبەستە كردووەتەوە.
رائید كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، كاتژمێر 7 و 45 خولەكی ئەمشەو 30/3/2014، پۆلیسی هەولێر ئاگادار كرانەوە لە رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای سەرەكیی (هەولێر - موسڵ) ، نزیك ناحیەی رزگاری كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا شوفێرەكەی بە ناوی (د.م.م) ٢١ ساڵ، بەرەو هەلێر دەهات، كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لە دەست داوە و هاتۆتە سایدەكەی تر و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW كە شوفێرەكەی ناوی (ع.ن.ع) ٣٥ ساڵان و سەرنشینێكی لەگەڵ بووە بە ناوی (و.س.س) ٣٢ ساڵ، لە ئاكامدا هەرسێكیان گیانیان لە دە ست داوە.
رائید كاروان گوتیشی: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە لە لایەن پۆلیسەوە كراوەتەوە.