30/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردۆغان خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات
یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد، (ڕه‌جه‌ب ئه‌رۆدغان) به‌نیازه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته كاندید بكات.
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی چاپی له‌نده‌ن له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا، له‌زاری (ته‌ها گەنچ) یه‌كێك لهیاریدهدهرهكانی (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان به‌نیازه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاندید بكات، بهدهسهڵاتێكی فراوانه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكرد، كه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی (53) ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ڕاپرسیهكانیش، پێشبینی ده‌كرێت پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت.