30/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاووڵاتییەك لە هەولێر كوژرا
كاتژمێر 8 و 30 خولەكی ئەمشەو 29/3/2014 لە كۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر، هاووڵاتییەك كوژرا و پۆلیسی هەولێریش لە هەوڵی دەستگیركردنی بكوژەكەدایە.
ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 8 و 30 خولەك لە كۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر، لەسەر راكێشانی ئاو كێشە كەوتووەتە نێوان دوو دراوسێ و لە ئەنجامی دەمەقاڵێ و شەڕدا، تاوانبار (ا.ا) بە پارچە بۆرییەكی ئاو لە سەری دراوسێكەی دەدات بە ناوی (ی.ر.م) تەمەن ن ٦٩ ساڵ و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا و تاوانباریش لە شوێنی رووداو ڕای كردووە.
ڕائید كاروان گوتیشی: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و پۆلیسی هەولێریش سەرقاڵی دەستگیركردنی تاوانبارەكەیە.