29/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كوڕەكەی قەزافی داوای لێبوردنی لە گەلی لیبیا كرد
تەلەڤیزیۆنی لیبیا گرتەیەكی ڤیدیۆیی ساعدی قەزافی كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی كۆچكردووی لیبیای خستەڕوو، لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ساعدی قەزافی لە بەندیخانەوە، لەبەرانبەر لەقكردنی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەكەی، داوای لێبوردنی لە گەلی لیبیا كرد.
ساعدی قەزافی تەمەن (40 ساڵ) وتی: لەبەرانبەر لەقكردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەموو ئەو ئازارانەی بە وڵاتم گەیاند، داوای لێبوردن لە هەموو برایانم دەكەم لە حكومەتی لیبیا.
كوڕەكەی موعەمەر قەزافی دانی بەوەشدانا كە هەموو هەڵسوكەوتەكانی پێشووی هەڵەبوون و لەبری یارمەتیدانی وڵاتەكەی، زیانی بە گەلی لیبیا گەیاندووە.
وتیشی: لە بەندیخانەدا بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەكرێت، داوایشی لە هەموو چەكدارەكان كرد چەكەكانیان رادەست بە حكومەت بكەن.
لەسەر داوای حكومەتی لیبیا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا (نەیجەر)، ساعدی قەزافی رادەستی لیبیا كرد.