28/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار
ئه‌م كاراكته‌ره ( مه‌لا به‌ختیار ) له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا گۆڕانكاریی زۆر به‌سه‌ر سه‌نگه‌ر و رووگهكانیدا هاتووه ، كه له ئه‌وپه‌ڕی چه‌پی په‌ڕگیره‌وه كردوویه‌تیه ئه‌وپه‌ڕی بۆرژوای تووندڕه‌وی لیبراڵ ، به‌ڵام گرفته‌كه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌م كه‌سه هه‌رچۆن له‌سه‌ر هزری ماركسی – لینینی په‌روه‌رده بووه و له ریزه‌كانی شۆڕشدا ئه‌و تووندڕه‌وییه‌ی به پراكتیكی جێبه‌جێ كردووه ، له‌كاتی هه‌ره‌سی بلۆكی چه‌پدا وه‌كو زۆرێك له كۆمۆنیسته‌كان به ناچاریی روویان كرده بلۆكی سه‌رمایه‌داریی و له شه‌و و رۆژێكدا بۆیاخی ده‌رگاو په‌نجه‌ره و بۆدی حیزبه‌كانیان كرد ، درووشمه لیبراڵیی و كاپیتالیستیهكانیان به‌رز كرده‌وه ، به‌ڵام نه‌یانتوانی بزوێنه‌ری ماشێنه فیكرییهكهیان بگۆڕن ، هه‌ر بۆیه به هه‌مان دید و بۆچوونه‌وه مانه‌وه ، گه‌رچی توانییان چاوبه‌ست له هه‌ندێ ناوه‌ندی خۆرئاوایی بكه‌ن ، بۆ نمونه چ پارتێكی سۆشیال دیموكرات له دونیادا هه‌یه كه هه‌تا بینه‌قاقای له شریتی ( BKC ) دا نوقم بووبێت و باسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بكات ؟!
له نوێترین راپۆرتی مه‌لا به‌ختیاردا كه له به‌رده‌می كۆنگره‌ی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشكه‌شی كرد ، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هێرشی كرده سه‌ر ئیسلامیه‌كان و به رێگری به‌رده‌م دیموكراسیی و سیكیۆلاریزم و رۆشنگه‌ریی وه‌سف كردن ، كه به قسه‌ی ئه‌و نایانه‌وێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك روو بدات .
مه‌لا به‌ختیار ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی خۆی چه‌واشه بكات ( كه دوای پێشبینیه ناسهركهوتوانهكهی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ) ئه‌وا نه‌ك هه‌ر خۆرئاوا به‌ڵكو ناتوانێت بۆ ئه‌و تێزه‌ی ته‌نیا كه‌سێك له كوردستاندا قه‌ناعه‌ت پێ بكات . ده‌بوو له‌به‌رده‌می ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا وه‌ڵامی راپۆرته‌كانی هیومان رایتس ۆچ بداته‌وه ، كه هه‌میشه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێكه له ناوی پێشێلكارهكانی مافی مرۆڤ و بكوژی رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و خاوه‌نی زیندانی نهێنی و خاوه‌نی میلیشیای چه‌كدار ، ده‌بوو پاكانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه . ده‌بوو ئه‌وه بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه روون بكاته‌وه كه ئه‌وه بۆچی حیزبه‌كه‌ی شه‌ش مانگه رێگره له‌به‌رده‌می كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌شكیل كردنی حكومه‌تدا !!
ئه‌م كاراكته‌ره نایشارێته‌وه له هه‌ر شوێنێ ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن ئه‌و گیانی ده‌كه‌وێته له‌رزه ، باوه‌كو ئه‌و شوێنه هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر له كوردستانیشه‌وه دوور بێت . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو دوای سه‌ركه‌وتنی ئیخوان موسلمین له میسر كه‌وتنه دژایه‌تی موحه‌مه‌د مورسی ، له كاتێكدا كه مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت ته‌نیا سه‌رۆكێك هه‌واڵی ناوبراوی پرسی بوو ، مورسی بوو ، هه‌ر بۆ دژایه‌تی ئیخوان ناوبراو سه‌ردانێكی قاهیره‌ی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی كرد كه دواتر له كوده‌تاكه‌دا به‌شدار بوون ، یه‌كێك له‌وانه " حه‌مدین سه‌باحی " بوو ، كه ئه‌م كه‌سه یه‌كێك بوو له دۆسته نزیكه‌كانی به‌عس و سه‌دام و چه‌ند جارێك به سه‌رۆكایه‌تی شاندی جه‌ماوه‌ریی عه‌ره‌بی سه‌ردانی سه‌دامیان ده‌كرد و له به‌رده‌میدا شیعر و په‌سن و پشتیوانی‌یان ده‌خوێنده‌وه ، به‌ڵام له‌لای ئه‌م كاراكته‌ره‌ی خۆمان گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌باحی دووژمنی ئیسلام و ته‌وژمی ئیسلامیه و ئه‌وه پاكانه‌ی رابردووی بۆگه‌نی ده‌كات به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان .
هه‌ر له‌و راپۆرته‌یدا خۆشبه‌ختانه ناوبراو پشتیوانیی له كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی " عه‌بدولفه‌تاح سیسی " خوێن‌ڕێژ ده‌كات دژی دیموكراسیه‌ت و شه‌رعیه‌ت له میسردا ، ئه‌مه روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مانیش هه‌روه‌كو هاوسه‌نگه‌ره عه‌لمانیه‌كانی میسریان بیر ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌تا ئه‌وه‌نده بڕوایان به دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه خۆیان تیایدا سه‌ركه‌وتوو بن ، به‌ڵام كاتێ ئیسلامیه‌كان بردیانه‌وه ئیتر پشتیوانیی له پۆستاڵی ژه‌نڕاڵه‌كان ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌م براده‌ره سۆشیال دیموكراته‌ی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و خۆیشی و حیزبه‌كه‌یشی ئه‌وه 23 ساڵه رێگه ناده‌ن كوردستان ببێته وڵاتی ده‌ستوور و به دامه‌زراوه‌یی بكرێت ، تا ئه‌م ساته‌ش خاوه‌نی هه‌واڵگریی و هێزی چه‌كدار و میلیشیای تایبه‌ت به خۆیانن و ئاماده نین بكرێنه هێزی نیشتمانیی ، چونكه بڕوایان وایه له‌و كاته‌دا كه هێز و سامان له‌م هه‌رێمه‌دا بێلایه‌ن كرا ، ئیتر ئه‌ستێره‌ی ئه‌وان به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌ڕوات ، كه ئه‌وه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه و دیكتاتۆر بوون مه‌ترسیه بۆ ئه‌وان نه‌ك دیموكرات بوون !!
لێره‌دا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستیه بكه‌ینه‌وه كه له هه‌ر شوێنێ ئاشتی و ئارامی و ئازادیی هه‌بێت ، ئه‌وا ئیسلامیه‌كان له‌و جێگه‌یه‌دا گه‌شه ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌ر متمانه‌یان پێ ده‌كات ، هه‌روه‌كو دوای به‌هاری عه‌ره‌بی زۆر به جوانی ئه‌م حه‌قیقه‌ته روون بووه‌وه ، هه‌ر بۆیه دیكتاتۆران و عه‌لمانیه پهڕگیرهكانیش حه‌ز ده‌كه‌ن ئاسایشی وڵات تێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بیانووی په‌لاماردانی ئیسلامیه‌كان ، له كوردستانیش زۆر جار په‌نا براوه‌ته به‌ر ئه‌م گه‌مه‌یه و په‌لاماری باره‌گا و ئه‌ندامانی ته‌وژمی ئیسلامیی دراوه ، كه ئیتر ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش به ته‌واویی بۆ جه‌ماوه‌ر روون بۆته‌وه و هه‌موو تۆمه‌ته‌كان بۆ سه‌ر ئیسلامیه‌كان به چه‌واشه‌كاریی ده‌زانن .
ئه‌وه‌ی كه جێی تێبینییه له‌سه‌ر رێكخراوی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌یه ، چه‌ندین پارتی نادیموكرات و خاوه‌نی دۆسیه‌ی ره‌ش له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له لیستی ئه‌ندامانیانه ، به تایبه‌تی ئه‌ندامانیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی سێیه‌مدا زۆریان له‌ناو لیستی ره‌شدان ، كه‌واته له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و چاوپۆشیهیه كه وای كردووه مه‌لا به‌ختیار جورئه‌ت به خۆی بدات و وانه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ترس له ئیسلامیه‌كان به ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره‌یه بڵێته‌وه !!