‌ئه‌دهه‌م بارزانی‌
28/03/2014 نوسەر: bzavpress

‌ئه‌دهه‌م بارزانی‌" بارزان عەشیرەت نیە ئەوانەی دەڵێن بارزان عەشیرەتە به‌ هەڵەدا چۆن


ئه‌دهه‌م بارزانی‌ ئامۆزای‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ڵێت عەشیرەتێک بوونی نیە بەناوی (بارزان)، واتە بارزان عەشیرەت نیە ئەوانەی دەڵێن بارزان عەشیرەتە به‌ هەڵەدا چۆن.

ئه‌دهه‌م بارزانی‌ كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وازی‌ له‌پۆسته‌ حزبیه‌كه‌ی‌ هێنا له‌ناو پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندا له‌نوسینێكدا له‌یه‌جه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبوك رونیده‌كاته‌وه‌ "بارزان گوندێکە ئەکەوێتە خوار دامەنه‌ی چیای شیرین لە ناو عەشیرەتی بەڕۆژ.

ده‌ڵێت "خەڵکانێک لە حەوت عەشیرەت (بەڕۆژی ، مزوری ، نزاری ، شێروانی، دۆڵەمەری، گەردی، هەرکی بنەجی) لە دەوری ئەوبیرو باوەڕە کە لەدێی بارزانەوە هەڵقوڵاوە کۆبونەتەوە و عادات و تەعەسوباتی عەشائێریان پشتگوێخستوو و هەموویان لە ژێر ئاڵای میللەتی بارزان کۆبونەتەوە".

ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات "مانای میللەت لە زمانی عەرەبیدا بەو کۆمەڵە کەسە دەگوترێت، کە لەدەوری بیروباوەڕێک (عەقیدە) کۆدەبنەوە مەرج نیە لە یەک ڕەگەز و ڕەنگ بن ده‌ڵێت "وشه‌ی میلله‌تی بارزان دروسته‌ نه‌ك عه‌شیره‌تی بارزان".