28/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر خوێندكارێكی 14ساڵ دەستدرێژی سێكسی دەكرێتەسەر
لەیەكێك لەخوێندنگاكانی شاری هەولێر دەستدرێژی سێكسی لەنێوان مامۆستایەك و خوێندكارێكی كچی تەمەن 14ساڵ ڕوودەدات، رووداوەكە لەوەوە سەری هەڵداوە كە مامۆستاكە دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەر خوێندكارەكە كاتێك خوێندكارە كچەكە لە ئیدارەی خوێندنگاكە بۆ كارێكی تایبەت سەردانی دەكات.
سەرچاوەیەك لە گەڕەكی بێتواتەی شاری هەولێر رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە مامۆستایەكی ئەو گەڕەكە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر كچە قوتابییەكی خۆی كە تەمەنی 14 ساڵ بووە.
سەرچاوەكە وتیشی:" دەستدرێژیەكە ئاشكرابوو، ئێستا خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن بەڕێگەی عەشایەری و خێزانەكان نایانەوێت لە دادگادا یەكلایی بكرێتەوە.