27/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له سێبه‌ری قورئاندا ئه‌وه‌ی دیتم و فێربووم
و/ هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
به‌شى يه‌كه‌م
ژیان له سێبه‌ر قورئاندا نیعمه‌ت"خهلاَت"ێكه.. نیعمه‌تێكه كه هێژ و بایه‌خی ناناسێت جگه له كه‌سێك كه چێژی كردووه. نیعمه‌تێكه كه به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ژیانه‌وه و پاك و پیروَزی ده‌كات.
سوپاس و ستایش بوَ ئه‌و خوایه‌ی كه له‌سه‌ر به‌نده‌ی هیچی خوَی منه‌تی كردووه تا روَژگارێك له سێبه‌ر قورئاندا ئارامم گرت و چێژی نیعمهتێكم كرد كه له ژیاندا هیچ كات نه‌مچه‌شتووه. له‌م ماوه‌دا به‌شدار بووم له شیرینی نیعمه‌تێك كه به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ته‌مه‌نه‌وه‌و پاك و پیروَزی ده‌كات.
ده‌مبینی كه خوای گه‌وره‌ی پاك و بێگه‌رد، به هوَی ئه‌م قورئانه‌وه كه چوَن له‌گه‌ڵ منی به‌نده‌ی بچووك و كه‌م"هیچ" قسه ده‌كات. به‌ڕاست بوَ مروَڤ چ گه‌وره‌ییه‌ك له‌م گه‌وره‌ییه ئاسمانیه گه‌وره‌تره.؟ ئه‌م قورئانه تا چ راده‌یه‌ك ته‌مه‌ن فره‌تر ده‌كات؟ خوای مروَڤ چ پله و پاییهكی گه‌وره‌ی به هوَی ئه‌م قورئانه‌وه داوه به مروَڤ"مروَ"؟
له سایه‌ی قورئاندا، ماوه‌یه‌ك ژیام و له‌و شهپوَلهدا ته‌ماشای نه‌فامیم ده‌كرد كه له پانتای زه‌ویدا شهپوَلی ده‌دا. ده‌مبینی كه دانشتوانی گرنگی به شتانێكی بێ نرخ و هیچ خوَشهویستیان ده‌رده‌بڕی و له رێگایدا هه‌وڵیان ده‌دا.
ده‌مبینی ئه‌م نه‌فامانه، دڵپاچهی و دوَڕاوی زانیاریانێكن كه به زانین و بیری پوچ و هه‌وڵدانه منالاَنهپووچهكهی خوَیان ده‌چوو. وه‌ك پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن گه‌وره وابووم كه ته‌ماشای ره‌فتاری منالاَنهی بێ سوودیان بكات و هه‌وڵدانیان بخاته ژێر چاودێری خوَیهوه و كه به گوفتاری گهنگیان كه تازه زمانیان بكرێته‌وه و وته‌كانی به پێچه‌وانه دربڕن گوێیانی بوَ ههڵخسبێ.. له سه‌ر سوڕماندا بووم كه ئه‌وه خه‌ڵكی چی ده‌كه‌ن؟
بوَچی له زه‌ڵكاوی تاریك و چهپلاَوی چه‌قیون و هه‌ڵیان بژاردووه و بوَ رزگاری خوَیان گوێ هه‌ڵناخه‌ن بوَ ندای ئاسمانی گه‌وره كه ئه‌وان بانگ ده‌كات، ندایهك"بانگردێك" كه ته‌مه‌ن فره و پیروَز و پاك ده‌كات؟
له سێبه‌ری قورئاندا، ماوه‌یه‌ك به ئه‌م بیركردنهوهتهواو و ئه‌وه‌ی له خوَدهگرێت كه نرخی پێ ده‌دات و پاك و پیروَزی رایده‌گرێ و هه‌موو دونیا و به تایبه‌ت مروَ كامڵ ده‌كات و به‌ره‌ورووی ئامانجی كوَتای به‌رز ده‌كاته‌وه كه پێ ی ئاشنا بووم. ئه‌م بیركردنه‌وه گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه كه‌م و كورتانه‌ی تر و نهزانییهك كه مروَڤ له ناویدا ته‌پ و تلی ده‌كرد و له روَژههلاَت و روَژئاوا و باكوور و باشوور له‌گه‌ڵی ده‌ژیا به‌راوردم كرد، له خوَم ده‌پرسی: چوَن ئاده‌مییه‌ت له‌م چڵكاوه بوَگهنه و چاڵه تاریكه ده‌ژی، له كاتێكدا له ته‌نیشتی ئه‌و، ئه‌م چراخان و سهوزهلاَنییه دڵڕفێنه و سه‌رچاوه زولاَڵه و خوَشه و جێگای به‌رز و نوورانی هه‌یه؟
له سایه‌ی قورئاندا ده‌مبینی كه له نێوان مروَ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی خواییهكهی ده‌یه‌وێ، وه له نێوان ئه‌م دونیایه‌ی كه په‌روه‌رێنی دروستی كردووه، هاوكاری و هاوده‌نگییه‌كی تووند و جوان جێگیر بووه. كاتێك زوَر به ورتر ته‌ماشام ده‌كرد، ده‌مبینی كه خراپه و خراپه‌كاری و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ك كه ئاده‌مییه‌ت له ناوی دا گه‌وزاوه، به هوَی لادانی له یاسای دونیای.. كه فێربوونی خراپ و خراپكردارێكه كه كه‌سانی تر له‌به‌ریان گرتوَتهوه به سروَشتێك كه خوایه‌كه‌ی سرووشتی كردووه. به خوَم ده‌وت: كام دوَزاك"شه‌یتان" و ناله‌باره كه ئه‌وی خستوَته سه‌ر ئه‌م رێگا و به‌ره‌وڕووی ئاوا دوَزهخێكی كردووه؟
داخ و داخه‌كه‌م به‌نده‌كان!!!
له سێبه‌ری قورئاندا ده‌مبینی، كه بوون چ له رووی ماهیه‌ت و راست و دروستی ده‌روون و چ له رووی رووكاری ده‌ره‌وه‌ی، زوَر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌ماشا ده‌كرێت. چ بونێك كه بریتیه له دونیایه‌كی دیار و دونیایه‌كی نادریار نه ئه‌وه‌ی كه دونیایه‌كی دیار. نه‌خێر، به‌ڵكو دونیا و ئاخیره‌ت، نه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دونیا و به‌س. گه‌ش و نومای ئاده‌میه‌ت هه‌م به درێژای روَژگار درێژ بووه و له نێوان ئه‌و دوڵانهدا روَكهوتووه. مه‌رگیش هه‌م كوَتا خاڵی ئه‌م كوَچهره نییه، به‌ڵكو راوهستانێك له رێگای ئه‌م كاروانهدایه. ئه‌وه‌ی كه ئاده‌م له‌م گوَی گه‌ردوونه‌دا به ده‌ستی ده‌هێنێ، هه‌موو به‌شی ئه‌و پێكده‌هێنێ، به‌ڵكو ته‌نها به‌شێكه له‌و. هه‌ندێكی له‌م دونیادا له ده‌ست ده‌دات، به ته‌واوی ده‌ستی ده‌كه‌وێ. چ له‌وێدا زوڵم و سته‌م، كه‌م و كوڕی، به فێڕو به فیڕوَچوون نییه. له روویه‌كی تره‌وه ئه‌م مه‌نزڵگا كاروانییه كه له رووی ئه‌م ئه‌ستێره زه‌وییه ده‌یبڕێ، بچوكێكه كه له‌گه‌ڵ دونیای زیندوو و دونیای یار و مهیره‌بانی، ئه‌وا ئه‌و ده‌پێوێ. دونیایه‌كی گیانداره، كه ده‌بیستێ و وهلاَم ده‌داته‌وه.. روو ده‌كاته پهرهستروای تاك و ته‌نیا كه له سه‌ر تاكی باوه‌ڕدار و به گوێڕایه‌ڵ و به ته‌وازوع:-
(وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلالُهُمْ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ)
واته: وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدان، ته‌نانه‌ت سێبهرهكانیشیان، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ به‌یانیان و ئێواران، سه‌رجه‌م ئه‌مانه گشتیان سوژده بوَ خوا ده‌به‌ن. (رعد/١٥)
(تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ).
واته: هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زهویو، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه تێیاندان، هه‌موو گه‌وره‌یی و بێ خه‌وشی ئه‌و "خوا"یه ده‌ڵێن گه‌واهی بوَ یه‌كتای ئه‌و ده‌ده‌ن. هه‌موو شتێك هه‌ر هاواری تاك و ته‌نیایی ئه‌و ئه‌كه‌ن، پاڕانه و ته‌سبیحات و حه‌مدی ئه‌و ده‌ڵێن. (اسرا‌و/٤٤)
ئاوا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو و راست و دروست و فراوان سه‌باره‌ت به بوون، چ ئارامییه‌ك، چ سنگفراوانیهك، چ هاوده‌م و خوَشهویستییهك، چ دڵنیاییه‌ك له دڵی مروَدا دروست ده‌كات.. وه چ ئاوێك ده‌كات به ئاگری دروونیدا..؟ له سێبه‌ری قورئاندا، مروَم وا به گه‌وره‌ی ده‌بینی كه له‌گه‌ڵ پێوانه‌ییه‌كانی رابردوو و داهاتوو مروَ شایه‌نی لێكوَلێنهوه و روونكردنه‌وه نییه.. ئه‌و له‌گه‌ڵ فووی"نه‌فخه‌ی" خوای مروَیه.
(فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ).
واته: ئینجا هه‌ر كه به ته‌واوی رێكم خست وه له گیانی خوَم روحم به به‌را كردوو، بوو به مروَڤێكی ته‌واو خاوهنگیان، ئێوه‌ش"فریشته‌كان" داورنهوهو ده‌مه‌و روو سوژده‌ی بوَ به‌رن هه‌مووتان. (حجر/٢٩)