27/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای کریمیا، داوادەكرێ غەزەش بخرێتە سەر رووسیا
گرووپێک لە چالاکوانە فەلەستینییەکان، بە نوێنەرایەتی ٥٠ هەزار کەس، داوای جیابوونەوەی غەزە لە فەلەستین و خستنە سەری ئەو شارە رووسیا دەکەن. كریمیا بوو بەشێك لە رووسیا، ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە، كە هەندێكیان بە هیچ شێوەیەك چاوەڕوان نەدەكران و هەندێكیشیان بە خراپی بەسەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا شكانەوە،
لەبەرئەوەی هەندێك لە رووسیەكان دەڵێن " لەجێگای ئەوەی پارێزگاری رووسەكانی نێو ئۆكراینا بكات، با پارێزگاری لە رووسەكانی نێو رووسیا بكات". بەشێكی دیكە لە كێشەكان، كە بەهۆی كریمیاوە تووشی رووسیا هاتووە، ئەوەیە، بزووتنەوەیەكی گەنجانە، كە ناویان لە خۆیان ناوە " ڤینسا" – بەهار داوادەكەن لە شاری سانت پێترسبۆرگ، كە بە پایتەختی مێژوویی رووسیا دادەنرێت، دەنگدانبكرێت بۆ ئەوەی لە رووسیا جیاببنەوە و ببن بە بەشێك لە ئەوروپا.
پێدەچێت ئەوەی لە جیابوونەوەی كریمیا لە ئۆكرانیا و بوون بە بەشێك لە رووسیا كەمبووبێت، تەنیا شاری غەزە بێت لە فەلەستین، لەبەرئەوەی "بۆ ئەوەی شارەكە پارێزراوبێت و لەژێر دەسەڵاتی رووسیادا بێت" غەزە هەوڵدەدات ببێت بە بەشێك لە رووسیا و بۆ ئەم مەبەستەش "هۆكارێكی ئەخلاقی و یاسایی هەیە" بەگوێرەی گوتەی ئەو چالاكوانە فەلەستینییانەی، كە بەناوی ٥٠ هەزار كەسەوە، كە خاوەنی رەگەزنامەی رووسین، لە غەزە قسە دەكەن. ئەم چالاكوانانە چوونەتە دهفتهرى سەرۆك وەزیرانی فەلەستین و داوایان كردووە، دەنگدانێك رێكبخات تاوەكو غەزە ببێت بە بەشێك لە رووسیا.