نیگەرانی ئەمریکا لە بڕیاری دادگای میسر
27/03/2014 نوسەر: bzavpress

نیگەرانی ئەمریکا لە بڕیاری دادگای میسر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە کاربەدەستانی میسر کرد بڕیاری لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ جێبەجێ نەکا و دادگا بڕیارەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ٥٢٨ کەسدا لە لایەن دادگای میسر رایگەیاند: هەمووان نیگەرانن بەو بڕیارە و سزایەکی ژیرانە نییە.
 
ووتى: " داوا لە بەرپرسانی میسر دەکەم جارێکی دیکە ئەم بڕیارە تاوتوێ بکەن و بڕیارەک رابگیرێ. ئێستا حکومەتی میسر ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردنی ٧٠٠ تۆمەتباری دیکە دەکا، لە کاتی دادگاییکردنی بە کۆمەڵدا، سەرپێچی لە مافەکانی مرۆڤ دەکرێ. ئەمانە تابلۆیەکی خراپ دەبەخشن بە حکومەتی میسر و پێویستە کار بەو بڕیارەی دادگا نەکرێ."