26/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ریتانیا 40 ملیۆن دۆلار تێچوی دادگای تاوانی شه‌ڕی عێراق .
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانی که بنکه‌که‌ی له شاری ( بیرمینگهام ) ه بڵاوی کرده‌وه که کۆی تێچونی هه‌موو ئه‌و دادگایانه‌ی که خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کانی عێراق که داوای دادگایی سوپای به‌ریتانیان کردوه له عێراق که ئه‌ندامی خێزانه‌که‌یان به‌ده‌ستی سه‌ربازانی به‌ریتانی له‌ناو به‌ندیخانه‌دا کوژراوون گه‌یشتۆته 40 ملیۆن دۆلار له هێنانی خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کان بۆ دادگای به‌ریتانی و تێچونی دادگاکان و پێدانی 4 ملیۆن دۆلار به خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کان .
له کۆی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی که سکاڵایان دژی سوپای به‌ریتانی کردوه 40 خێزان بوون به‌ڵام تائێستا 22 له‌و خێزانانه هاتونه‌ته به‌ریتانیاو له دادگای سه‌ربازه‌کان ئاماده بوون .
له هه‌ر ڕۆژێکی دادگادا بۆ هه‌ر که‌سێک له دادگا ئاماده‌بووه 1500 دۆلای وه‌رگرتوه‌و هه‌ر دادگایه‌کیش 700 دۆلاری بۆ ته‌رخان کراوه .
له هه‌موو دادگایه‌کانی که خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کانی عێراق که هێزی به‌ریتانی ڕاپێچی دادگا کردوه تاکو ئێستا سوپای به‌ریتانی بێ تاوان ده‌رچوه‌و هیچ له خانه‌واده‌کان که‌یسه‌کانیان نه‌بردۆته‌وه .