ئەوان مردن ئایە ئەزانی تۆش ئەمریت
26/03/2014 نوسەر: bzavpress

ئەوان مردن ئایە ئەزانی تۆش ئەمریت



الحمدالله والصلاە والسلام علی رسول الله (صلی الله علیە وسلم)

 كە یەكەم جار گویت لەم پرسیارە بوو لەوانەیە بەلاتەوە سەیربێت ؟ بەڵی ئەوە ئیمەین ئەمرین زۆركات واهەست ئەكەین یان كارەكانمان وا ئەنجام ئەدەین وەكوو بڵی هەرگیز ڕۆژێك نیە ئێمە كۆتایمان پێبێت . ئازیزەكانم سوێند بەو خودای كە گیانی منو تۆی بەدەستە ئێستا ئیمە بە پێی خۆمان ئەڕۆین بەڵام وەالله ڕۆژێك دێت پێەكان و دەستەكانمان سست وسارد دەبن بەسەر شان ئەمان بەن بەڵام بۆ كوی ؟ ! بۆناو گۆر چۆن گۆرێك ؟ تەسك و تاریك بەتەنها ئەت خەنە ناو ئەو گۆرەی كە دەمێكە بەتەمای ئەوەیە بتخاتە خۆراكی خۆی ! خوشكو برا ئازیزەكانم مردن گۆرانكاریە لە شوینێكەوە بۆ شوێنێكی تر یان گۆرانكاریە لە حالێكەوە بۆحالێكی تر
..

مردن لەدونیا خۆشیەكان لە ناو ئەبات ئاوەتەكانمان كۆتای پێئەهێنی بۆیە گیانەكە خۆتی بۆئامەدەبكە ئیستا لەگەلم بیربكەوە ڕازیت لەخۆت كە گیانت بكێشرێت ؟ ئایە شەرم نات گری َ بەكارە خراپەكانی خۆت گیانەكەم بگەرێوە بۆلای خوای گەورە وای دابنێ‌ تۆ ئێستا مردوی تەمەننای چی ئەكەیت ؟ ئەڵیی بگەرێمەوە تاوان و كاری نا پەسند بكەم یاخود كاری چاكە بكەم [ قاَڵ رَبِ أرجیعون (99) ڵعَلی اَعمَلٌ صَلِحا فِمَا تَركْتُ ] المۆمنون 99- 100 جا پێش ئەوەی بخرێیتە ناو گۆر بگەڕێەوە بۆلای خوای پەروەردگار، پێش ئەوەی (2) فریشتە لەناو گۆر ڕات بچڵەكێنن پرسیاری ناو گۆرت لێبكەن ، پرسیار لەخۆت بكە تا چەند خوات لەخۆت ڕازیكردوە ، ئەواتا پێشەوامان عمری كوری خەتاب ئەفەرموی (حاسِبوا أنفسكم قبل أَن تَحاسَبُوا ) بەڕاستی مردن بەسە بۆ ئامۆژگاری كەرمان بێت .وە پێغەمبەری خۆشەویستمان ئەفەرموی (( ێتبع اڵمیِتَ ثلاثە ، فَێرجَعُ اثنانِ ویبقی واحدَ ، ێتَبعهُ أَ هْلهُ ۆمالهُ ۆعَمَلُهُ ، فَیرجعُ أَهلُهُ ۆیبقی عَمَلُهُ )) رواە المسلم   واتە سێ‌ شت دوای مردن ئەكەون " كەسو كارو ماڵەكەی وعەمەلەكانی " كەسوكارو ماڵەكەی ئەگەرینەوە ئەوەی ئەمێنێتەوە  عەمەلەكانیەتی . كەوابوو برا بەرێزو خوشكە ئازیزەكانم بگەڕێنەوە بۆ لای خوا پێش ئەوەی بگەرینەوە بۆ لای خوا !  لێرەدا بەم نموونەیە كۆتای بە نوسینەكەم ئەهێنم ...  دەتخوا بەهەموومان بەم شێوەیە بمرین . (  سعد  كوری موعاز ) لەتەمەنی (31) سالی موسوڵمانبو لەتەمەنی (37) سالی شەهید كرا بەڵام ئای چۆن شەهیدێك ؟! بەمردنی عەرشی خوای گەورە لەریەوە سعد  كوری موعاز لەنێوان ڕۆژی مسوڵمان بوون و ڕۆژی كۆچكردنی دا ئەم هەواڵەبەریزە ڕۆژانێكی بەرزی لەخزمەت ئەم ئیسلامە بەرێزە و خزمەتكردنی پیغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بەسەربرد لەكاتی جەنگی غەندەق دا شاری مەدینە توشیی ئابلۆقەیەكی ترسناك بۆوە .........

ئەوەبوو مسوڵمانەكان چەك و پیداویستیەكانی جەنگیان پۆشی ، ئەم هەواڵە بەریزەش خۆی ئامادەكردو شمشێرو ڕمەكەی هەڵگرتو ئەوەبوو لەیەكێك لەلەهەڵمەتەكاندا تیرێكی بەهیز بەر  باڵی كەوت ، جا خوێن لەدەمارەكانی ئەهاتە دەرەوە ، پێغەمبەرگیانیش (صلی الله علیە وسلم)  فەرمانی كرد هەڵیبگرن و بیبەن بۆمزگەوت لەوێ‌ چادرێكی بۆهەلبدەن بۆ ئەوەی لەكاتی چارەسەریشی دا هەمیشە لیوە نزیك بیت .ئەوەبوو مسوڵمانەكان ئەم لاوە مەزنەیان هەڵگرتوو بردیان بۆ مزگەوتی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)   سەعدیش لەوكاتە چاوەكانی هەلهیناو سەرنجی ئاسمانی شین پۆشی دا ووتی :. (خودایە شتێك لەجەنگی قوڕەیش ماوە ئەوا بمهێڵەرەوە بۆی،چونكە هیچ هۆزێك نیە ئەوەنە حەزبكەم لەدژیان بجەنگم ئەوهۆزەی كە ئەشكەنجەی پێغەمبەرەكەیان داو بەدرۆزنو شێت ناویان ئەبرد ، ئەكەریش شەریش لەنیوان ئیمەو ئەوان تەواوكردوە ئەوا ئەوەی توشم بوە بیكە رێگەی شەهید بوونم )  مەترسی برینەكەی سەعد ڕۆژلەدوای ڕۆژو تەنانەت سات لەدوای ساتیش ترسەناكترو ئازار زیادی ئەكرد.

ڕۆژێكیان پێغەمبەر ی خودا (صلی الله علیە وسلم)  چوو بۆ سەردانی كاتی سەیری كرد لەچركەساتەكانی دوایی دایە  پێغەمبەرگیانیش سەری هەڵگرتوو خستیە سەر كۆشیەوە و دوای لەخودا پاڕاوە فەرمووی : ( خودایە سەعد لەپێناو تۆ تێكۆشاو بڕوای بە پێغەمبەرەكەت هیناوە ئەوەی لەسەری بوو جێبەجی كرد جا گیانی بە چاكترین شێوەی وەرگرتنت وەربگرەوە )   وشەكانی پێغەمبەری خودا  (صلی الله علیە وسلم)  بەسەر گیانی ماڵئاوایەكەیدا فێنكیو هیمنی دەرونی داباراند هەوڵی دا و چاوەكانی كردەوە بە ئومێدی ئەوەی ڕوخساری پێغەمبەر دواین دیمەنی چاوەكانی بێت پاشان ووتی  سڵاوت لێبێ‌ ئەی پێغەمبەری خودا منیش شاهیدی ئەدەم كەتۆ پێغەمبەری خودایت  ) ئا لەو كاتەدا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) سەیری ڕوخساری سەعدی كردو فەرمووی : (خۆشی لەتۆ ئەی باوكی عەمر ) مردنی سەعد لای مسوڵمانان زۆر سەخت بوو ، بەڵام  پایە بلندو سەرفرازبوون كاتێك پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی : ( إِ هتَُز عَرشُ الرًَحْمَنِ لمِوْتِ سَعْدِ بن مَعاذ  ) رواە الإ مامان : البخاری و مسلم  واتە : عەرشی خوای گەورە لەریەوە بە مردنی سعدی كوری موعاز ...........ۆ اخِر دَعوانا ان الحمدالله رَبِ العالمین