23/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سیاسه‌ت و كوردایه‌تی له‌كوشتنی بدێوی دا !.
ساڵی (1974) ئێران و عێراق و جه‌زائیر بهگڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا و هاریكاری ڕوسیا،ڕێك ئه‌كه‌ون ،شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ره‌س پێ بهێنن .له‌سه‌ر كانی خه‌به‌ر گه‌یشته "پوره ڕه‌حمه" كه كوڕێكی سه‌رپه‌لی شۆرشه.ئه‌م گهلهكۆمهكیهی بۆ باس ئه‌كه‌ن،پێی ئێژن: شۆڕش تاویاوه ..! ئه‌ویش به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆی گوتی : سابه‌خوا ئه‌حمه‌وی ئێمه ئه‌مه‌ی قبوڵ ناكا ..
حه‌قی هه‌ڵچون و عه‌تفی كه‌سانی ئاساییم نییه،بهلاَم چینێكی خوێنه‌وارو سیاسییم پێ شك دێت،كه سیاسه‌ت و تێگه‌یشتن له مانای " هێز-به‌رژوه‌ندیی" و كارتهسیاسییهكانیش،هه‌ر به بینینێكی خێڵه‌كی و كوردانه ئه‌خوێننه‌وه .كورد هه‌رواش له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشتوه به‌رامبه‌ر خۆی .
دوێنی (22ی مارسی 2014) محه‌مه‌د بدێوی،وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی كه چووه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی،كه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی ئێستگه‌ی "عێراقی حر !" ه .ڕێك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لێیه،كاتێك بدیۆی ویستویه‌تی،بچێته ناوچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه،ئه‌فسه‌رێكی كوردی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،خۆی پیاكێشاوه و دابه‌زیوه: یه‌ك سه‌لله فیشه‌كی پێوه ناوه،دوای كوشتنه‌كه‌شی :سهللهیهكی دیكه‌ی به‌ده‌مانچه كردوه به‌ئاسماندا ..
بدێوی: كه‌سێكی ئاسایی نییه،دكتۆرا‌و مامۆستایه‌كی زانكۆیه (به‌لای كه‌مه‌وه 22ساڵ لهدیراسهدا بوه) ،ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌ئه‌زمونی عه‌ره‌بیش بوه .بۆیه كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن میدیا عێراقیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ش جێگای باس بو .هه‌ر زوو مالكی ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه،تا (2) ئیش بكات ،یه‌كه‌م: پشتگیریی میدیا‌و ڕای گشتی عێراق وه‌ده‌ستبخات بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی وابڕیاره له (كۆتایی مانگی نیسان) بكرێت.،دووه‌م: وهلاَمی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بداته‌وه .ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی ڕاهینه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ربه‌لا به‌پێش چاوی خه‌ڵكه‌وه ،ئه‌ونه‌یان لێدا تا گیانی له‌ده‌ستدا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا،مالكی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نه‌كرد ؟.هه‌زاران عه‌ره‌ب لهفهللوجهو ئه‌نبار ڕۆژانه ده‌مرن و ده‌كوژرێن مالكی قسه‌یه‌كی نییه .عێراق له‌جیهاندا یه‌كه‌مین شوێنه بهولاَتی "بێوه‌ژنه‌كان" ناوی ده‌ركردبێت.هه‌موو ئه‌مانه له‌بن ده‌ستی مالكی ڕووئه‌ده‌ن .
ئینجا له‌كوردستانیش، دونیایه‌ك پیاوی عه‌گیدو جه‌ریده (نووس) و چالا (كه‌وان) و پێشمه‌رگه‌ی (دێرین) ،كه زۆربه‌یان نیوه‌ڕۆ له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سن،مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیان له‌شیعه‌كان زینو كردۆسهوه. هه‌ندێكیان ده‌رسیم و هه‌نێكی تریشیان قه‌زیه‌ی كاوه گه‌رمیانی و,,,,ئیتر ئه‌وسه‌ری دیار نییه.ئه‌فسه‌رێكی نیمچه بالاَ نوسیویه‌تی : من به‌رپرسی لیواكه بومایه (هه‌رگیز) ئه‌و كورده‌م ته‌سلیم نه‌ئه‌كرد..یه‌كێكی تر: ئه‌ڵێت: یاسا له‌عێراق سه‌روه‌ر نییه چۆن ته‌سلیمی یاسایان كردووه !. ئێ چاوه‌كه‌م : ئه‌و به زه‌بری (هێز) لێی سه‌ندووه،یاسای چی .(زۆر خۆشه ئه‌و میلله‌ته به‌ئاسانترین شت ئه‌توانی مه‌شغوڵیان بكه‌ی) .
من ئه‌ڵێم: كه‌س و كاری كاوه گه‌رمیانی بچونایه بۆ لای نوری مالكی، یاساش هه‌یه‌و مالكی ئه‌توانێت ته‌داخولێك بكات،هێزیش نه‌نێرێت وه‌كو ئه‌مه‌ی بدیۆی،دهسهلاَتی كوردی خۆی بكوژه‌كه‌ی كاوه ڕاده‌ستی مالكی ئه‌كات .