22/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بكوژی رۆژنامه‌وانه‌كه ده‌ستگیر كرا
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری رایگه‌یاند، "هێزێكی پرۆسه‌كان، ئه‌و نه‌قیبه‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ی له رۆژنامه‌وان محه‌ممه‌د بدێوی كرد و ده‌ستبه‌جێ كوشتی".
وتیشی: "ئێستا بكوژه‌كه له‌لا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆپراسیۆنی به‌غدایه".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بكوژه راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به گوێره‌ی یاسا رووبه‌ڕووی سزا بكرێته‌وه.
دوای كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌وانه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به فه‌وجی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی بڕیاریدا، ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ماڵپه‌ڕی "عراق القانون" بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا فه‌وجه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده نه‌بوونه بكوژه‌كه راده‌ست بكه‌ن و گوته‌بێژی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا سه‌عد معن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانی فه‌وجه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بووه‌ته شه‌ڕه چه‌پۆكیان و دواتر جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاگادار كراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ری تاڵه‌بانی هێرۆ ئیبراهیمه‌وه كردووه و دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین بكوژه‌كه راده‌ستی هێزه‌كه كراوه.