20/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گریمانه‌ی فڕۆکه بزربووه‌که‌ی مالیزیا
له ماوه‌ی 13ڕاوبردوو له هه‌واڵێکی گوماناویدا فرۆکه مالیزیه‌که بزربوو که 239 که‌سی هه‌ڵگرتبوو،هاونیشتیمانی 40 وڵاتی تێدایه‌و 20 ئه‌ندازیاری موشه‌ک و جێگری ئۆپۆزسیۆنی مالیزی هه‌ڵگرتبوو وه 25 وڵات به دوایدا ده‌گه‌ڕێن .
ئه‌مڕۆ حوکمه‌تی مالیزی ئاشکرای کرد که شه‌ش کاتژێر له دوای بزربونیه‌وه تا سوته‌مه‌نی تێدا بوو زه‌بزه‌به‌ی فڕین هه‌بووه .
که‌سانی شاره‌زاله بواری فڕین و فرۆکه‌وانه پێشوه‌کان که ئه‌زموونێکی زۆریان له‌سه‌ر فرۆکه وکه‌وتنه خواره‌وه هه‌یه 10 بۆچوونی جیاوازیان له‌م باره‌یه به‌رجه‌سته کردوه که بی بی سی له لێکۆڵینه‌وه‌ک ده‌ری خستوه .
1" کوه‌تبێته ناو دوورگی ئه‌ندامان له زه‌ریای هیندی که ده‌که‌وێته نێوان ئه‌نده‌نۆزیاو تایکلاند و بۆرما که دۆزینه‌وه‌ی ئاسان نیه هه‌رچه‌ند سی ئێن ئێن ڕه‌تی کرده‌وه که به‌هۆی چڕی سه‌ربازی هیندی نه‌توانرێت بدۆزرێته‌وه .
2:به‌ره‌و تاجکستان چووبێت که ئه‌مه‌ش له ناوچه چیایه‌کاندا که‌تبێته خواره‌وه که گه‌ڕان زۆر ئاسان نیه و کاتی ده‌وێت به‌هۆی سارد‌و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی ..
3:کشان به‌ره‌و باشوور که ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر زه‌ریای هیندا ده‌ڕوات که‌ئه‌مه‌ش گریمانه‌یه‌کی به‌هێزه تا سوته‌مه‌نی ته‌او بووه ڕادار توانیویه‌تی ده‌ستنیشانی بکات و دواتر که‌وتبێه خواره‌وه .
4:چوون به‌ره‌و بیابانه‌کانی تاکلاماکان له سین که ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و کاری گه‌ڕان و به‌دواداچوون زۆر سه‌خته‌و بوونی فرۆکه‌یه‌ک له‌م شێوه‌یدا دۆزینه‌وه‌ی کاتی ده‌وێت .
5:چونی به‌ره‌و دوورگه‌ی کناوی له ناو مالیزیه که دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بچڕاوه‌و ویستبێتی بنیشێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ڕۆیشتنی پێچه‌وانه سه‌رلێتێک چوون ڕوویدا بێت وکه‌تبێته خواره‌وه له ناو ده‌ریادا .
6:نیشتنه‌وه‌ی له پاکستان ئه‌مه‌ش بۆچونی هه‌ندێک له وانه‌ی که له بواری تیرۆر‌و ڕفاندنی فرۆکه دا قسه‌یان کرده‌وه‌و که‌له توانای حوکمه‌تی پاکستان باسی بکات به‌ڵام پاکستان زۆر به توندی ئیدانه‌ی کاره‌که‌ی کرد .
7: بزربوونی فرۆکه‌که به‌هۆی تێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ ڕاداری فرۆکه‌یه‌کی سه‌نگاپور و تێکچونی ڕێڕه‌وه‌که‌ی و که‌وتنه خواره‌وه‌ی له ده‌ریادا .
8:به‌ربه‌ره‌کانی له نێوان فرۆکه‌وانه‌کاندا که ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که فرۆکه‌که 45هه‌زار پێ به‌رزبۆته‌وه که‌ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له ڕێڕه‌وی خۆی و گرمانه‌یه‌کی سیاسی توندی له پشته‌وه بێت .
9:کوشتنی سه‌رنشینه‌کان و به‌رزبوونه‌وه بۆ 45هه‌زار پێ تاکو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نه‌مێنێت و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌کی نادیار بڕۆن به‌ڵام دواتر که‌تبێته‌وه خواره‌وه ئه‌مه‌ش بۆچوونی فرۆکه‌وانێکی به‌ریتانی پێشوو ده‌ڵێت .
10:به‌کارهێنانه‌وه‌ی بۆ هێرشێکی تر له‌وانه‌یه گرۆکه‌که نشتبێته‌وه بیانه‌وێت له داهاتودا دووباره به‌کاری بهێنه‌وه بۆ هێرشێکیتر وه‌ک ئه‌وه‌ی نیۆرک و واشنتۆن بۆیه ترسی زۆری دروست کردوه.