20/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوشێوه‌ی سعودیه مالیكی هه‌وڵ ده‌دات ئیخوانه‌كانی عێراق بخاته نێو لیستی تێرۆره‌وه
بۆ خستنه نێو لیستی تیرۆره‌وه له عێراقدا، نوری مالیكی له هه‌وڵی كۆپیكردنی بڕیاری وڵاتی شانشینی سعودیه تایبه‌ت بۆ تیرۆرناساندنی ئیخوان موسلمینه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ره‌وتی سه‌در ئاشكرایكرد:”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مالیكی لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره پێكهێناوه، لیژنه‌كه پێكهاتووه له (7 ـ 9) كه‌سایه‌تی سیاسی و یاسایی كه له نێویاندا سوننه مه‌زهه‌ب هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:مالیكی ده‌یه‌وێت كێشه‌ی نێوان وقه‌ته‌رو وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو له‌سه‌ر كێشه‌ی ئیخوانه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بقۆزێته‌وه.