ئیسرایل مۆڵگە سەربازییەكانی سووریای لە جۆلان بۆردومان كرد
19/03/2014 نوسەر: bzavpress

ئیسرایل مۆڵگە سەربازییەكانی سووریای لە جۆلان بۆردومان كرد


ئسيرايل دەڵێ هێرشە سەربازييەكە لە وەڵامي ئەو هێرشە بووە كە سێشەممە كراوەتە سەر سەربازانمان لە جۆلان و قوربانيمان داوە.

سوپای ئیسرایل سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، كە هێرشیان كردووەتە سەر هەندێك مۆڵگەی سەربازیی سوپای سووریا، ئەمەیش وەك تۆڵەكردنەوەیەك لەبەرانبەر ئەو بۆمبە چێنراوە بووە لەسەر ڕێی سەربازانی كە بە هۆیەوە چوار سەرباز بوونە قوربانی.

سوپای ئیسرایل زیاتر وتی، ئەو شوێنانەی كە لە لایەن ئیسرایلەوە كراونەتە ئامانج، مۆڵگەیەكی سەربازیی سووریا و دامەزراوەیەكی مەشق و هاوكات تۆپخانەیەك بوون.

گوتەبێژی سوپای ئیسرایل، كۆلۆنێل پیتەر لیرنز ووتى، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرایل شەو هێرشەكەیان ئەنجام داوە و ئەو شوێنانەیان كردوونەتە ئامانج كە پێگە و مۆڵگەی سەربازیی سوپای سووریا بوون لەو بەشەی جۆلان كە لەژێر دەستی سوورایدایە.