18/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كردنەوەی لقی هەڵەبجەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
به‌ڕێز/ نه‌قیب و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌ڕێز/ لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ بۆ هاوكاری و نوواندنی دڵسۆزیتان.
سڵاوی هه‌ڵه‌بجه و ڕۆژنامه‌نووسان
ده‌بێت پێشه‌كی پیرۆزبایی له خۆم و ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی ئێستا ههڵهبجهكهتان بووه‌ته پارێزگا و به‌و بۆنهیهشهوهی لقێكی دیكه‌ی سه‌ندیكای ڕۆرژنامهنووسان زیاد ده‌كات و ده‌بێته لقێكی نوێی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
هه‌روه‌ك ئاگادارن ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور و پێنچوێن زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانین و له‌و پێناوه‌شه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م لقه بكرێته‌وه؛ ئه‌ویش له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندیی و گرنگیی هه‌ڵه‌بجه و حاڵه‌ته مه‌عنه‌ویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی؛ كه له مه‌سئه‌له‌ی جینۆساید و كیمیاباران و خه‌باته مێژووییه‌كه‌یدا خۆی ده‌بینێته‌وه؛ ئه‌ویش به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازێ په‌له‌بكرێت له كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه و به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی سه‌ندیكاش له هه‌ر پارێزگایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی هه‌بێت؛ بۆیه تكایه په‌له‌بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌دا و خه‌مساردیی مه‌كه‌ن؛ چونكه ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری ده‌مێكه ئه‌وه به پێوست و گرنگ ده‌بنین سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌بێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ر گرنگیی و قورسایی و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی جیاواز له شاره‌كانی تری كوردستان.
رۆژنامه‌نووس
ئارام بامۆكی
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان
18-3-2014