18/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزەرەكەی سەدام حسێن: ئامادەم بەرگریی لە نەوتی هەرێم بكەم
پارێزەرەكەی سەدام حسێن ئامادەیی خۆی نیشاندا ببێتە لە دادگای فیدراڵی یان دادگاكانی دەرەوەی عێراق پارێزەری ئەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكان ئیمزای كردوون.
بەدیع عارف پارێزەرە عێراقییەكەی سەدام حسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندووە: بە تۆمەتی سووكایەتی پێكردن لەلایەن سوپای عێراقەوە، لە دادگا سكاڵا لەسەر نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمار دەكا.
بەدیع عارف، پارێزەری سەدام حسێن ئامادەیی خۆی نیشاندا لە دادگای فیدراڵی یان دادگاكانی دەرەوەی عێراق ببێتە پارێزەری ئەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكان ئیمزای كردوون.
پێشتریش بەدیع عارف پارێزەری یاسایی سەدام حسێن وتبووی :ناتوانێ لە وڵاتێكدا بژی كە حزبی دەعوە بە سەرۆكایەتیی نوری مالیكی حوكمی تێدا بكات.