17/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا سزای بەرپرسانی روسیاو ئۆكرانیان راگەیاند
سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی قەدەغەكردنی گەشتی لەبەرپرسانی روسیا بۆ وڵاتەكەی راگەیاندو یەكێتی ئەورپاش سزای بەسەر 21 بەرپرسی روسی و ئۆكرانیدا سەپاند كە رۆڵیان هەبوە لەجیاكردنەوەی هەرێمی كریم لەئۆكرانیا.
باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا فەرمانیدا بەقەدەغەكردنی گەشت لەبەرپرسانی روسیا بۆ وڵاتەكەی، بەهۆی دەستوەردانی روسیا لەهەرێمی كریمی ئۆكرانیان.
سزاكەی ئەمریكا 11 بەرپرسی روسیا دەگرێتەوە لەنصویاندا دوو راوێژكاری پلە بەرزی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئەو وڵاتەی تێدایە لەگەڵ ڤیكتۆر یانكۆڤیتچ سەرۆكی پێشوی ئۆكرانیاK هەر لەنێو ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا گەشتكردنی لێ قەدەغەكردون بۆ وڵاتەكەی لیناس لینكیڤیسیوش وەزیری دەرەوەی لیتوانیاشی تێدایە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ 17-3 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەورپا لەسەر سزادانی 21 بەرپرسی روسی و ئۆكرانی رێكەوتن كە رۆڵیان هەبووە لە جیاكردنەوەی هەرێمی كریم لەئۆكرانیان.
پەرلەمانی كۆماری كریمی ئۆكرانیا سەربەخۆبوونی هەرێمەكەی لەئۆكرانیا راگەیاندو داوایكرد بخرێتە سەر روسیا، ئەویش دوای ئەو راپرسیەی لەو هەرێمە ئەنجامدراوەو زۆرینەی دانیشتوانەكەی دەنگیان بەجیابونەوەكەی هەرێمەكەیانداوەو داوایانكردوە لەئۆكرانیا جیابكرێنەوەو بخرێنە سەر روسیا.