28/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قورئانی پیرۆز و گومانی وه‌رگرتن له كتێبی جوله‌كه و نه‌سرانیه‌كانه‌وه؟
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌ستپێك
زۆرجار كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین یا بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چۆن بتوانین
به ستونی له بوارێكدا ڕۆچین و زۆر به ئاسۆیی كار له‌سه‌ر بابه‌ته
جیاواز و جۆراوجۆره‌كان نه‌كه‌ین، بەڵام له‌لایه‌كه‌وه بوار و بابه‌ته‌كان
په‌یوه‌ستی یه‌كن و له‌لایه‌كی تره‌وه واقعی ڕۆشنبیری و فیكری ناچار
به‌وه‌ت ده‌كات بچیته بوارێكه‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تی تۆ نه‌بووه، به‌ڵكو
په‌لكێش ده‌كرێی بۆی...
توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به قورئان و گرێ دانی به‌و واقعه ڕۆشنبیری و
فیكرییه‌ی له ئارادان خولیا و حه‌زی منه بەڵام ئه‌وه‌ی له سفر و
سه‌ره‌تاوه سه‌رقاڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێ گومان بم كه په‌لكێشی واقعی
ئێمه كراوه ئه‌مه گرنگی هه‌بووه به‌لامه‌وه بەڵام له یه‌كه‌مینه و
ئه‌وله‌وییاتی پرۆژه و كاری مندا نه‌بووه..
دوای كه‌مێك به‌دواداچون و خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرای هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه‌ی
له‌لایه‌ن نه‌یارانی فیكری ئیسلامیه‌وه ده‌نوسران، سه‌رنجم دا گومانه‌كان
چڕكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئیسلام كه قورئانه و
كه‌سانێكیش پێی هه‌ڵ ده‌سن بانگه‌شه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن یاخود
ئه‌وانه‌ن له خولگه و چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كاری ته‌نسیری و
به‌گاوركردندان، ماوه‌یه‌ك بیرم كرده‌وه له‌وه كرده‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك
له‌و باره‌یه‌وه بنوسم، بەڵام كه‌می كات و سه‌رقاڵی زۆر بواری
نه‌ئه‌دام... پاش ماوه‌یه‌ك برایه‌كی به‌ڕێز به ئه‌كرۆبات كتێبێكی بۆ
ناردم زۆری پێ خۆش‌بوو هه‌وڵی وه‌رگێڕانی بده‌م ... پاش چاوخشانێك به
كتێبه‌كه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌یه كه من ده‌م ویست كاری له‌سه‌ر بكه‌م
بەڵام ئه‌و ته‌نها وه‌ڵامی یه‌ك پرسیاری میحوه‌ری داوه‌ته‌وه له‌باره‌ی
قورئانه‌وه كه سه‌دان ساڵه ناڵێم ده‌یان ساڵه زۆرێك له ڕۆژهه‌ڵاتناس و
مونه‌سیره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌ویش پرسی (وه‌رگرتنی قورئانه له
كتێبه یه‌هودی و نه‌سرانیه‌كانه‌وه)، بەڵام كارێك بوو زۆر به‌هێزتر
له‌وه‌ی من به‌نیازبوم بیكه‌م، هه‌ر بۆیه بڕیارم دا ده‌ست بكه‌م
به‌وه‌رگێڕانی ئه‌و كتێبه بەڵام به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆم و به‌پێی بۆ
لوان و بونی ده‌رفه‌ت كه نازانم چه‌ند ده‌خایه‌نێت به‌و پێیه‌ی كتێبه‌كه
قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه...
دیاره نامه‌وێ بكه‌ومه شان و باڵی توێژینه‌وه‌كه و ستایش كردنی، ئه‌وه
جێ ده‌هێڵم بۆ كاتی ته‌واوكردن و به‌چاپ گه‌یاندنی- گه‌ر خوای گه‌وره
ده‌رفه‌ت بدا- چونكه له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا چه‌ندین زانا و بیرمه‌ند قسه‌یان
له‌سه‌ری كردووه و به‌كارێكی ده‌گمه‌ن و پڕ بایه‌خیان ئه‌ژمار كردووه...
نوسه‌ره‌كه‌شی ئاشنای چه‌ند زمانێكی جیهانی و هه‌ندێ له‌و زمانانه‌شه كه
پێویستن بۆ ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه...
واقعی ڕۆشنبیری و فیكری ئێمه پڕ قه‌یرانه، یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه‌ش كای
كۆن به‌با كردنی ئه‌وانی تر و جوینه‌وه‌ی جوراوی تره، له‌م ڕووه‌شه‌وه
هه‌ندێ كه‌س سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ن كه سه‌دان ساڵه
مونه‌سیر و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان پێی هه‌ستاون و توێژینه‌وه‌یان له‌و
باره‌یه‌وه كردووه... بەڵام ئه‌وانی خۆمان دێن و به كاڵایه‌كی نوێ و
به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌ی نوێ به ئێمه‌ی ده‌فرۆشن و بۆ خوێی چێشتیش
ئه‌مانه‌تی زانستی ناپارێزن و ناوی خاوه‌نه‌كانی ناخه‌نه سه‌ر زاران و
وه‌كو به‌رهه‌می ژیری و بیری خۆیان ده‌یخه‌نه ڕوو... كه ئه‌مه خۆی له
خۆیدا به دزیی ئه‌ده‌بی و زانستی دێته ئه‌ژمار و ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر
كراوه و باس و خواسی هه‌یه... له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئاماژه به هیچ ناو‌و
به‌رهه‌مێك ناكه‌ین كه ئه‌م جۆره یاری و ساخته‌كارییه‌ی تێدا ئه‌نجام
ده‌درێ.
ئه‌وه‌ی له‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری ڕێگای هزر و له‌وانه‌یه له‌چه‌ند
ژماره‌یه‌كی تریشیدا بیبینن چه‌ند به‌شێك ده‌بێت له وه‌رگێڕانی ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه، به هیوام سودمه‌ند بێت بۆ ئه‌وانه‌ی خولیای به‌دواداچونی
ئه‌م جۆره نوسین و توێژینه‌وانه‌یان هه‌یه و بتوانن كه‌ڵكی لێ ببینن...
بفه‌رمون بۆ به‌شی یه‌كه‌م و ده‌سپێكی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه دابه‌ش
كردنه‌كه‌ی له‌م گۆڤاره‌دا له ئێمه‌وه‌یه نه‌ك نوسه‌ری بابه‌ته‌كه.
كۆنی نوێ بوه‌وه
(نوسراوه كڵێساییه‌كان)ی بواری مشتومڕه عه‌قیده‌ییه فیكرییه‌كانی نێوان
ئیسلام و نه‌سرانیه‌ت، داده‌نرێن به‌یه‌كێك له دیارترین ئه‌و ڕووانه‌ی
هه‌ڵماڵێنه‌ری ئه‌و پرۆگرامانه‌ی شێواندنی (زانستی)ن كه كه‌سانێك تێوه‌ی
گلاون به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا دروشمی گفتوگۆی بابه‌تیان به‌رز ده‌كرده‌وه،
ئه‌م جۆره كارانه‌یان ده‌كرده قه‌ڵغانی ئه‌و نه‌خشه ته‌نسیرییانه‌ی
ڕه‌چاوی هیچ حورمه‌تێكی ژیریی مرۆییانه‌ی تێدا نه‌ده‌كرا.
ئه‌وه‌ی بڕوانێته لێشاوی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان به
گاور كردن بووه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ((يوحنا الدمشقي))1 تاوه‌كو ((عادل
تيودور الخوري))2 ؛ ده‌بینێ قورئانی پیرۆز مه‌به‌ستێكی ویستراوی
چالاكیه‌كانی ئه‌وان بوه له بواری دانانی كتێب و كاری بانگخوازی
شێوێنه‌ردا.. ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وانی كردبێ، ماند و
شه‌كه‌ت نابێت له‌وه‌ی زۆر به ئاسانی سه‌رنجی ئه‌وه بدات كۆڵه‌كه‌ی
گومانه‌كانیان، و لوتكه‌ی كاره‌كانیان به‌گژداچونی كتێبی خوایه، بریتیه
له‌و بۆچونه‌یان كه‌وا ده‌بینن قورئان سروش و وه‌حی نه‌بوه له‌لایه‌ن
خواوه بۆ به‌نده‌كه‌ی خۆی موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر، به‌ڵكو بریتیه
له وه‌رگرتنێكی مرۆییانه‌ی –ڕوت- له نوسراوه به‌ناوبانگه‌كان (أسفار)ی
خاوه‌ن كتێبه‌كانه‌وه، ڕووداوه‌كانی له بارودۆخێكدا چنراوه كه تاوه‌كو
ئێسته شوێنه‌واره‌كانی ماونه‌ته‌وه و هه‌ڵكۆڵراون له تۆماره مێژوییه
پارێزراوه‌كاندا...
بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتنی قورئان له نوسراوه به‌ناوبانگه‌كانی خاوه‌ن
كیتابه‌كانه‌وه، گومانێكی كۆنی نوێ بوه‌وه‌یه، تۆمه‌تێكه سه‌رهه‌ڵ ده‌دا
و دوباره ده‌بێته‌وه، وه‌هم و خه‌یاڵ دور ڕۆیشتوه تیایدا و خامه‌ی زۆر
تیایدا به‌هه‌ڵه چوه... هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ یه‌ك ڕه‌گ و ڕیشه
ده‌گه‌ڕێته‌وه، و بۆ یه‌ك تاكه ئامانجێك هه‌وڵ ده‌دا.. ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ش
بریتیه له‌وه‌ی: زانینی ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌یی و لێكچونی نێوان قورئانی
پیرۆز و كیتابی موقه‌ده‌س ئه‌گه‌ر به‌وه ڕاڤه نه‌كرێ پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای له‌سه‌ر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و زانیارییانه‌ی له سیفره‌كانی
ئه‌هلی كیتابه‌وه وه‌رگرتوه، ئه‌وا هیچ واتا و ده‌لاله‌تێكی تری نیه
ئه‌وه نه‌بێ دان بنرێ به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هاوشێوه‌یی و لێكچونه
بریتیه له وه‌حی و نیگای خوایی.. كاتێكیش ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بوار
به‌وه ناده‌ن مل كه‌چ بن بۆ خوایی بونی قورئان و دان بنێن به‌وه‌دا.. له
بارێكی وه‌هادا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها بریتیه له‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه بكه‌ن ئه‌م قورئانه له كتێبه‌كانی ئه‌وانه‌وه وه‌رگیراوه..
ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه قورئان به كتێبی خوایی دانه‌نرێ و گومانی
هه‌ڵبه‌ستنی مرۆییانه‌ی بدرێته پاڵ.. ئه‌م كۆتا ئیدیعا و بانگه‌شه‌یه،
سه‌ره‌تا و پاڵنه‌ری بیرۆكه‌كه‌یه!
ئه‌م گومانه‌ش به‌چه‌ندین پله‌دا تێپه‌ڕیوه و قۆناغی به‌رزو نزم و
جۆراوجۆری بڕیوه، چه‌ندین شێوه و وێنه‌ی ناڕێكخراوی وه‌رگرتوه،
به‌چه‌ندین ئاڕاسته‌ی دوور له‌یه‌كدا ئاڕاسته‌كراوه، ته‌نانه‌ت
سه‌ره‌تاكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی((يوحنا الدمشقي)) دا بوه كه وای پیشان ده‌دا
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕاهیبێكی ئاریۆسیدا
كردوه3 - گفتوگۆ نه‌ك قوتابێتی، ئاریۆسی نه‌ك نه‌ستوری..- ئه‌وه بوو
به‌پارچه‌یه‌ك له‌مێژووی كۆن، بەڵام گومانه‌كه فراوان و ئاڵۆزتر بوو،
ته‌مومژاویتر بوو هه‌رچه‌نده ده‌ویسترا به‌روونی پیشان درێ، وه‌هامان لێ
هات ده‌بینین ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌ی یه‌هودی و نه‌سرانی و ته‌نانه‌ت
هیندۆسی و فیرعه‌ونیش ده‌كرێت4..
چه‌ندین نوسراوی تر و به‌زمانه‌كانی دی داڕێژران بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌هێزتر
كردنی ڕه‌گ و ڕیشه‌كانی ئه‌و بانگه‌شه‌یه به‌به‌ڵگه‌ی لێكدراو و
پێككهێنراو، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و(به‌ڵگانه) بخرێنه ژێر (پشكنین) و
(هه‌ڵسه‌نگاندن)ە‌وه، وه‌ك هێنانه‌وه ئارای واقعی(فیكری)ی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست كه((نورمان دانیال)) له قسه‌یه‌كیدا بۆمان كورت ده‌كاته‌وه و
ده‌ڵێ:"هه‌موو نوسه‌ره (نه‌سرانیه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) ئاره‌زووی
پابه‌ندبونیان هه‌بوو به‌چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره سه‌باره‌ت
به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی.. به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی پڕوپوچ بۆ دژایه‌تی
ئیسلام كارێكی باو بوو له جیهاندا.))5
چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه قسه‌وباسی ئه‌وه له ئارادایه قورئان له سیفره‌كانی
پێشینانه‌وه وه‌رگیراوه، له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیشدا ئه‌م قسه‌و
باسانه به‌وشێوه‌یه چه‌سپی و شوێنی خۆی گرت كه هه‌ریه‌ك ((بطرس
المبجّل))6 و((بطرس الطليطلي))7 وێنه‌یان كێشابوو.. بەڵام كتێبی
ڕۆژهه‌ڵاتناسی جوله‌كه‌ی ئه‌ڵمانی ((أبراهام جايجر))8 ((موحه‌مه‌د چی له
یه‌هودیه‌ته‌وه وه‌رگرتوه؟)) (( Was hat Mohammed aus dem Judenthume
aufgenommen? ))9-10 ده‌رگای واڵاَكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م درۆ و ده‌له‌سه‌یه
بچێته پێگه ئه‌كادیمیه‌كان و توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناسه دیار و
به‌ناوبانگه‌كانه‌وه11؛ ((نولدكه)) ((Nöldeke)) ی هاوڕێی دڵسۆزی
((جایجر))، كرۆكی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كۆپی كرد12 و ((جولدتسهیر))
((Goldziher))13 و((غوستاف فیل)) ((Gustav Weil))14و((جوزف هوروتز))
((Josef Horovitz))15)) و((أبراهام كاتش)) ((Abraham Katsh))16))یش هه‌مان
ئه‌و ڕێچكه و ڕێبازه‌یان گرته به‌ر كه ((جایجر)) كێشابوی...پاشان
((ویلیا‌م سنت كلیر تسدیل)) William St. Clair Tisdall))17)) كتێبی ((The
Original Sources of the Qur'ân)) خسته به‌رده‌م خوێنه‌رانی؛ تاوه‌كو
ده‌رگا واڵاكا بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی قورئانی پیرۆز بداته پاڵ
نه‌سرانیه‌تێكی لاده‌ر و هه‌ڵبه‌ستراو، ئه‌م كتێبه بره‌وێكی گه‌وره‌ی
په‌یدا كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیش
نه‌بوو، به‌ڵكو بریتی بوو له: ((چه‌ند كه‌رت و په‌رتێكی خه‌وشداری
بانگه‌شه و دیعایه ته‌نسیرییه‌كان)) به‌پێی ده‌ربڕینی((فرنسوا دو بلوا))
((François de Blois)) ره‌خنه‌گر18...19
تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئێستا باس له‌و وه‌رگرتنه
ده‌كه‌ن و قورئان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ڕه‌گ و ڕیشه كیتابیه‌كان، پشت ده‌به‌ستن
به‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌ریه‌كه له ((جایجر)) و((تسدیل)) دیاری‌یان كردوه؛
ئه‌مه‌ش وه‌های كردووه ره‌گی گومانه‌كانیش له بازنه و بواری هه‌ردوو
كتێبه‌كه‌ی ئه‌واندا بێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌مواركردنێكی زۆر ساده وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئاماژه دانێ به تازه‌یی و جیدییه‌تی توێژینه‌وه‌كان.
له گرنگترین ئه‌و دانراوانه‌ی له‌م دواییه‌دا بڵاوكرانه‌وه و بره‌ویان به هه‌مان بانگه‌شه ده‌دا بریتین له:
الأثر اليهودي الحاسم في صناعة القرآ‌ن:
Arent Jan Wensinck, Mohammeden de Joden te Medina (1908)
Ch. C. Torrey, The Jewish Foundation of Islam (1933)
الأثر النصراني الحاسم في صناعة القرآ‌ن:
J. Wellhausen, Reste Arabischen Heidentums (1897)
Tor Andrae, Der Ursprung des Islams and das Christentum (1926))Richard
Bell, The Origin of Islam in its Christian Environment (1926)
Karl Ahrens, Muhammmad als Religionsstifter (1935)20
ئه‌مڕۆ ته‌وژمێكی تر په‌یدا بوه هه‌مان دیدی ڕێبازی یه‌كه‌مین و
دوه‌مینیشی نیه؛ چونكه باوه‌ڕی وایه ناكرێ ئه‌و هه‌موو مه‌عریفه قوڵ و
جۆراوجۆره‌ی ڕۆشنبیری خاوه‌ن كتێبه‌كان و چه‌ندین مه‌عریفه‌ی ئاڵۆزی تر
بدرێته پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ئه‌مه جێگه‌ی په‌سه‌ندكردن نییه؛ هه‌ر
بۆیه قورئان ده‌داته پاڵ ئه‌وانه‌ی له دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای
له‌سه‌ر هاتوون(!!)، ((جون ونسبروغ)) ((John Wansbrough)) دیارترین
به‌رگریكاری ئه‌م ڕێبازه‌یه 21 له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌یدا ((Quranic
Studies: Sources and Methods of Scriptural Interpretation)) (1977)ز
و((The Sectarian Milieu: Content and Composition of Islamic Salvation
History)) (1978)ز.
((ونسبروغ)) وا داده‌نێ قورئان له سه‌ده‌ی دوه‌می كۆچی‌دا دانراوه، و
به‌ره‌نجامی جه‌ده‌ل و مشتومڕه ئاینیه ئیسلامیه- یه‌هودیه‌كانه، چه‌ند
قوتابیه‌كی ((ونسبورغ))؛ ته‌به‌نی ئه‌و ڕێبازه‌یان كرد، هاوشێوه‌ی ((أندرو
ربّن)) Andrew Rippin))22)) و((نورمان كالدر)) Norman Calder))23)) و
((جيرالد هاوتنغ)) Gerald Hawting))24)). هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له
((كرون)) Crone)) 25))و ((كووك)) Cook ))26)) ئه‌م قسه‌یه‌یان كردووه له
كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یاندا: (( The Hagarism The Making of the Islamic
World )) (1977م)).27
ئه‌م ته‌وژمه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ڕاستی مێژویی مادی زۆر و چه‌سپیو
ده‌بێته‌وه كه ناهێڵی بچنه ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كتێبی ڕۆژهه‌ڵاتناسه
وڕێنه‌كاره‌كان و وتاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌كات بۆچونه‌كانیان
جێگه‌ی سه‌رنج و ویستی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ده‌یانه‌وێ مشتومڕی
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مسوڵماناندا بكه‌ن!
بەڵام له جیهانی عه‌ره‌بیدا؛ هه‌ڵگری ئه‌و بۆچونه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسان كه
ده‌ڵێن ئیسلام ڕیشه‌یه‌كی یه‌هودی/ نه‌سرانی هه‌یه، كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار
كه‌من له‌وانه‌ی كه به‌گشتی له خولگه‌ی (به‌نه‌سرانی كردن) یان (ڕۆژئاوا
ویستی) و غه‌رب زه‌ده‌ییدا ده‌خولێنه‌وه، له‌وانه‌یه له هه‌مویان
بوێرتر- تا ئه‌ندازه‌ی بێ ئابڕویی و له‌وچه‌یی-له ته‌به‌نی كردنی ئه‌م
ڕێبازه و ڕاگه‌یاندنیدا، ئه‌و نوسه‌ره بێت كه ناونراوه: ((هشام جعيط))
له‌كتێبی: ((تاريخية الدعوة المحمدية في مكة))، ئه‌و نوسه‌رێكی فریو
خواردووه له ڕووی فیكرییه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ست كردن به له‌ده‌ستدان و
ونكردنی خود؛ پوكانه‌وه‌ی هه‌ستی ڕه‌خنه‌گری لای ئه‌و، و
نه‌خوێنده‌وارییه‌كی مه‌عریفی كۆڵه‌وار له بواری زانیاری و مه‌عریفه
نه‌سرانیه‌كاندا- چ ئه‌وانه‌ی به زمانی كڵێسایی نوسراون یاخود به ئازاد و
سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسرێن له‌دیدی ڕه‌خنه‌گرانی كڵێساوه!- بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی هه‌ستێ به چه‌ندین نه‌زانی زانستی و و فڕِێ دانی چه‌ندین بۆچونی
كورت و ناڕونی سه‌ره‌تایی كه ده‌ربڕی نه‌فسیه‌تێكی كرژ بوه و له هه‌وڵی
ناوبانگ ده‌ركردندایه ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی (خۆ ئارایشت دان) یشه‌وه بێ بۆ
داپۆشینی نه‌زانینه ئابڕوبه‌ر و ئاشكراكانی28.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر وه‌كو ((وات)) Watt))29))ی ڕۆژهه‌ڵاتناس ده‌ڵێ:
ڕۆژهه‌ڵاتناسه ڕۆژئاواییه‌كان چوارچێوه زانستیه‌كان خراپ به‌كارهێنابێ بۆ
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی بیروبۆچونه پێشوه‌خته‌كانیان30، ئه‌وا ((جعيط))
هاوبیره‌كانی، نه‌زانێتی و كه‌م زانستی قوتابیه‌كانیان ده‌قۆزنه‌وه بۆ
بره‌ودان به‌و گواستنه‌وه و نه‌قڵ كردنه ناپاكه‌ی-له نوسینه‌كانیاندا-
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن!
بێگومان ڕۆژهه‌ڵاتناسی گاوركاری و ته‌نسیری- به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌بوه-
سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و بانگه‌شه‌یه بووه كه وا ده‌بینێ
قورئان له سیفره‌كانی ئه‌هلی كیتابه‌وه وه‌رگیراوه؛ هه‌ر ئه‌وانیش پێ
به‌پێ و به‌رده‌وام چاودێریی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌یان كردووه، له‌و كاته‌ی
دڵۆپه و نوتفه‌یه‌ك بووه، تابوه‌ته كۆرپه‌له و پاشان مناڵێتی، هه‌ر
ئه‌ویش نوسراوه‌كانی ڕۆژهەڵاتناسی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ
خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كه‌ی و زۆر به‌چڕیش بره‌وی به‌و بانگه‌شه‌یه داوه
به‌ته‌واوی ئه‌و زمانانه‌ی به‌رده‌ستینی- كه زۆر زۆرن.
به‌و پێیه‌ی به‌رگری كردن له كتێبی خوای گەو‌ره، له‌و فه‌رز و
پێداویستیانه‌یه كه شه‌رع هانی داوین پێی هه‌ستین، بۆی هه‌ستین.. ئه‌وا
ئێمه‌ش له‌م كتێبه‌دا هه‌ڵ ده‌سین به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و تانه و
ته‌شه‌ره له‌ژێر تیشكی ژیرییه‌كی هۆشیارانه و مێژویه‌كی یه‌كلاكار و
زانستێكی دڵنیابه‌خش.. ئه‌و ڕاستیه بابه‌تیانه ده‌كه‌ینه ڕێگه‌ی
یه‌كلاكردنه‌وه له بڕیارداندا كه ڕێبازه زانستیه‌كان دان ده‌نێن به
به‌به‌ڵگه‌بونیدا و متمانه‌یان هه‌یه به واتا و ده‌لاله‌ته‌كانی. له‌م
توێژینه‌وه‌یه‌دا قورئان نابێته یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری
كۆتایی؛ چونكه كه‌سی به‌رامبه‌ر و نه‌یار وه‌كو به‌ڵگه و حوججه
ناڕوانێته قورئان، به‌ڵكو كراوه‌ته چه‌قێك و تیری گومانه‌كانی ئاڕاسته
ده‌كات، ئه‌گه‌ر قورئانمان وه‌ك به‌ڵگه هێنایه‌وه ئه‌وه له‌و
ده‌روازه‌یه‌وه‌یه كه بریتیه له: (به‌ڵگه نامه‌یه‌كی مێژوویی)ی دان
پێدانراو لای ئه‌وانه‌ی نه‌یار و ناكۆكیشن له‌گه‌ڵمان، ئه‌مه‌ش كارێكه
ناكرێ ڕه‌ت بكرێته‌وه ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ی دان نانێن به ره‌ببانی
بونی قورئانیشدا.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوود گه‌یاندنه به خوێنه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات له وه‌رگرتن و ئیستیعاب كردنی دوایه‌مین نوسراوی
ڕۆژهه‌ڵاتناس و مونه‌سیره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژینه‌وه زۆره
كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی پێش‌و كه هه‌ردوو كتێبخانه‌ی ڕۆژهەڵاتناسی و ته‌نسیریدا
هه‌یه.. ئومێده‌وارم به‌وه‌ی هه‌ر خوێنه‌رێك توانی باسه‌كانی ئه‌م كتێبه
هه‌رس بكا، ئه‌وا ده‌توانێ ئاگاداری گرنگترین ئه‌و باس و خواسانه‌ش بێت كه
ئه‌كادیمیسته ڕۆژئاواییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا تاوتوێی ده‌كه‌ن، له
هه‌مان كاتدا ده‌توانێ به‌زانست و به‌رچاوڕونیه‌وه مشت‌ومڕ و گفتوگۆی
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته بكات به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌ڵخی و تارماییه
لابه‌رێت كه شێوێنه‌ران خستویانه‌ته سه‌ر قورئان.
هه‌روه‌ها هیوادارم- به یارمه‌تی خوای به‌رز و باڵا- توانیبێتم مافی ئه‌م
بابه‌ته‌م دابێت؛ چونكه زۆر ده‌مێكه له‌زه‌ینمدا تاوتوێی ده‌كه‌م، ته‌نها
له‌به‌ر یه‌ك هۆكار خۆم له قه‌ره‌ی نه‌ده‌دا و ترسم هه‌بوو له‌م
بابه‌ته‌دا بنوسم؛ ئه‌وه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی كاتی پێویستم نه‌بێت بۆ
ئه‌وه‌ی گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌و بابه‌ته له‌پێش چاو بگرم و تاوتوێیان
كه‌م؛ چونكه بابه‌تی له‌م شێوه‌یه به‌خستنه ڕووی خێرای باسه‌كانی مافی
پێ نادرێت، به‌گومانه‌وه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ناكرێت، ناتوانرێ
به‌ره‌هایی هیچی تیا بوترێ تاوه‌كو به‌ڵگه‌دارنه‌كرێ له‌رێی كتێبه گرنگ و
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانه‌وه كه كۆڵه‌كه و پایه‌ی توێژه‌رانه له
رۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوادا.
ئومێده‌وار بوم كه‌سێكیتر له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا تواناكانی خۆی
ته‌رخان كات بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته، بەڵام كاتێ بینیم پشتگوێ
خستنێكی(سه‌یروسه‌مه‌ره)ی ئه‌م بابه‌ته له كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بیدا
هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی جێگیره له‌و
نوسراو‌و كتێبانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان تانه و ته‌شه‌ر له قورئانی پیرۆز
ده‌ده‌ن31؛ هه‌ر بۆیه پشتم به‌و كه‌سه به‌ست كه به‌نده لاوازه‌كه‌ی
نا‌ئومێد و بێ هیوا ناكا، ده‌ستم كرد به نوسینی ئه‌و دێڕانه‌ی هیوادارم لای
خوای به‌خشنده و خاوه‌ن چاكه پاداشتی پێ وه‌ربگرم ، وه‌ڵامگۆی ئه‌و
فیتنه‌یه بم كه ڕووی له نه‌وه‌ی مسوڵمانان كردوه، وبه‌رگریكارێك بم
له‌ڕووی ئه‌وانه‌ی تانه و ته‌شه‌ر له كتێبه ڕونه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی
ده‌ده‌ن..
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌م دابه‌ش كردووه بۆ پێنج به‌ش..
به‌شی یه‌كه‌م، له‌م به‌شه‌دا ئه‌و شیمانه و گریمانانه ده‌خه‌ینه ڕوو
كه ده‌كرێ ده‌رهاویشته‌ی بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتنی قورئان بن له سیفره‌كانی
ئه‌هلی كیتابه‌وه، له‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و
زانستانه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه درودی خوای له‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش
ده‌خه‌ینه ته‌رازوی لۆژیكی مێژویی دروسته‌وه، له به‌ر ڕۆشنایی
ڕاسته‌قینه و دۆزراوه مێژوییه‌كاندا.
به‌شی دووه‌م، له‌م به‌شه‌دا هه‌موو واتا وه‌ك یه‌ك و جیاوازه‌كانی نێوان
قورئانی پیرۆز وسیفره‌كانی ئه‌هلی كیتاب ده‌خه‌ینه ڕوو، له‌سه‌ر خوایی
بونی قورئانی پیرۆز و بنه‌چه ئاسمانییه‌كه‌ی.
به‌شی سێیه‌م، تایبه‌ته بۆ تاوتوێ كردنی ڕووه ڕاستكاری و پێشینه
قورئانییه‌كان له بواری چیرۆكه مێژوییه‌كاندا، و به‌راوردكردنی به‌وه‌ی
له سیفره‌كانی خاوه‌ن كتێبه‌كاندا هاتووه.
به‌شی چواره‌م، له‌م به‌شه‌دا له ڕێگه‌ی نمونه‌ی پراكتیكی و كردارییه‌وه،
بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتن تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، له ڕێگه‌ی به‌راوردكردن له
نێوان گێڕانه‌وه قورئانی و گێڕانه‌وه ته‌وراتییه‌كانی به‌سه‌رهات و
چیرۆكی((یوسف)) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر..
به‌شی پێنجه‌م، سه‌لماندنێكی كورتی تێدایه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی كتێبی
پیرۆز به‌هه‌ردوو عه‌هدی كۆن و نوێیه‌وه له ئایینه وه‌سه‌نییه‌كان و
فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان..
خوای گه‌وره یارمه‌تیده.. هه‌ر ئه‌ویش مه‌به‌سته..
((خوایه گیان ئه‌م كتێبه بكه به توێشوو بۆ نوسه‌ر و- وه‌رگێڕ-
وبڵاوكاری- به‌هه‌ر ڕێگه وشێوه‌یه‌ك -، له‌گۆڕدا.. له‌لای پرد.. له‌كاتی
پێدانی نامه‌ی كرداردا! خۆش به له‌و به‌ش و حه‌زه ده‌رونیه‌ی تێكه‌ڵ به‌م
كاره‌بووه!))
((په‌روه‌ردگارا به‌زه‌ییت به‌خۆم و كه‌سوكار و مسوڵماناندا بێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی.. له‌بن زه‌وی.. له ڕۆژی خستنه‌روود!))
"په‌روه‌ردگارا سینگم گوشادكه.. كاروباره‌كانم ئاسانكه.. گرێی زمانم بكه‌وه، تاوه‌كو له قسه‌كانم بگه‌ن!)).
گه‌ڕان به‌دوای مامۆستایه‌ك بۆ موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلم
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت وێڵه به‌دوای بینینه‌وه‌ی كه‌مترینی
ئه‌و بنه‌ما زانستیه دروستانه‌ی كه ڕێی پێ بدات پێ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی
كێبڕكێی ئاینی دابنێ، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (به‌ڵگه‌كانی راستێتی
نه‌سرانییه‌ت) به‌و شێوه‌یه‌ی پێشه‌وایانی ته‌نسیر ده‌یخه‌نه ڕوو؛ هه‌مان
ئه‌و به‌ڵگانه‌ن كه ژیرمه‌ندان كردویانه‌ته(به‌ڵگه‌كانی پوچكردنه‌وه‌ی
نه‌سرانییه‌ت)32 ؛ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مونه‌سیره‌كان كاتێ كه
ده‌ست ده‌كه‌ن به تانه و ته‌شه‌ردان له ئیسلام، مێشێك ده‌كه‌ن به
گامێشێ و خولیا و ئه‌ندێشه‌یه‌كی تیژ ڕه‌و ده‌كه‌نه ئه‌فسانه‌یه‌كی ئاڵۆز و
ئه‌سه‌رێكی لاواز‌و بێ كه‌ڵك ده‌كه‌نه گێڕانه‌وه‌یه‌كی موته‌واته‌ر و
دڵنیابه‌خش، و گومانێكی بێ هێزیش ده‌كه‌نه راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر و
یه‌كلا ..
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیه بۆ كه‌سێك ده‌ڕوانێته دانراوی به‌رگریكاره33
نه‌سرانیه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بینێ ئه‌و نوسه‌رانه كاتێك له سه‌نگه‌ری
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و تانه و ته‌شه‌رانه‌ن كه ئاڕاسته‌ی كتێب و
بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆیان ده‌كرێت، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دوورترین گریمانه و
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین شیمانه بۆ لابردنی ناكۆكی و وەڵام دانه‌وه‌ی ساتمه
و هه‌ڵه له پیرۆزییه‌كانیان34، بەڵام كاتێ نوكی قه‌ڵه‌مه‌كانیان
ده‌ئاژننه لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆز، باره‌كه ده‌گۆڕێ و دڵ و ده‌رونیان
ده‌خرۆشێ و ده‌وروژێ؛ ئینكاری دیارترین به‌ڵگه و ڕاسترین ڕچه و پاكترین
مه‌تن و ده‌قی وتراوی مسوڵمانان ده‌كه‌ن، ده‌ست به لاوازترین ره‌خنه، و
په‌ژمه‌رده و سیسه‌ڵه‌ترین گومان، وشل و شێواوترین شیمانه‌وه ده‌گرن..
به‌و پێیه‌ی ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانمان كورت ده‌كینه‌وه
له‌سه‌ر گومانی وه‌رگرتن (الاقتباس)، هه‌ر بۆیه پێنوسه‌كه‌مان جگه له‌م
بواره به‌دواداچونی هیچ بابه‌تێكی تریان ناكات، و كورت هه‌ڵ دێ له‌سه‌ر
سه‌رنجدانی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ریزی ده‌كه‌ن بۆ سه‌لماندنی گومانی نه‌قڵ
كردنی قورئان له‌و سیفرانه‌ی ئه‌وان كه به پیرۆزی داده‌نێن.
به‌ڕوانین و بینینی بنه‌چه و ڕه‌گه‌زه‌كانی گومانی مونه‌سیره‌كان، ئه‌وا
ده‌كرێت سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین ئه‌و گومانانه له‌سه‌ر چه‌ند په‌ڵپ و
بیانویه‌ك بنیات نراوه.. كه هه‌ر یه‌كه‌یان پێویستی به توێژینه‌وه و
شیته‌ڵ كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌یه.. كه بریتین له:
موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم ده‌یخوێنده‌وه، به‌ڵكو خاوه‌نی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاینیانه‌ی زۆربوو!
موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم ئاگاداری سیفره پیرۆزه‌كانی كتێبی پیرۆزی خاوه‌ن كیتابه‌كان بووه، له جوله‌كه و گاور!
o موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم ئاگاداری كتێبه پیرۆزه
ئه‌بوكریفییه‌كان بوه35 كه ده‌سته و گروپه یه‌هودی و نه‌سرانیه
گه‌وره‌كان دانیان پێدا نانێن، هه‌روه‌ك ئاشنایه‌تی و مه‌عریفه‌یه‌كی قوڵی
هه‌بوه به‌و كتێبه ئاینیانه‌ی پیرۆزیه‌كه‌یان له‌خوار كتێبی
پیرۆزه‌وه‌یه– هه‌ر چه‌نده لای باوه‌ڕداران و شوێنكه‌وتوانی به‌ڵگه‌ی
به‌هێزو پێزن-!
o ووڵاتانی عه‌ره‌ب له دۆخێكی ڕۆشنبیری كیتابی گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌ژیان!
o موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم سودمه‌ند بوو له سه‌ركرده‌ی تائیفه
ئاینییه‌كانی سه‌رده‌می، زۆر زانیاری و مه‌عریفه‌ی ئایینی وردی لێ
وه‌رگرتن!
o موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم ده‌مایه‌وه و سه‌رقاڵ ده‌بوو به
پێداچونه‌وه‌ی سیفری خاوه‌ن كیتابه‌كان؛ به‌لابردنی هه‌ڵه‌كانیان، و
چاككردنی كه‌م و كورتییه‌كانیان!
o له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم سور بوو له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی ئیعجاز له داڕشته و ڕێكخستنی قورئانیدا!
o موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم به‌و مه‌عریفه و زانیارییه
شه‌خسیانه‌ی، مه‌یدانخوازی و كێ بڕكێی هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌به بت په‌رست و
خاوه‌ن كیتابه‌كانی وه‌ك یه‌ك ده‌كرد!
o موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم –له ڕێی زیره‌كیه ڕۆشنبیرییه
تایبه‌تیه‌كه‌یه‌وه- زۆر به‌توانایی و وردییه‌وه وەڵامی پرسیار و
تاقیكردنه‌وه‌كانی خاوه‌ن كتێبه‌كانی ده‌دایه‌وه!
ڕۆژهه‌ڵاتناس و مونه‌سیره‌كان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیدیعا و بانگه‌شانه
یه‌ك به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستیان نییه، هه‌ر چه‌نده چه‌ندین بۆچونی پان و
پۆڕ و به‌رینیان له‌سه‌ر بنیات ناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه تاووتوێی
هه‌ر هه‌مووی ده‌كه‌ین پاش ئه‌وه‌ی ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌رسێ بنه‌ما و
بنه‌چه‌كه‌ی، كه‌بریتین له:
o نكوڵی كردن له خوێنده‌وارێتی موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم.
o سیفره‌كانی نه‌سرانی له به‌رده‌ستی موحه‌مه‌ددا بوون تاوه‌كو بتوانێ لێیان بگوازێته‌وه.
o مه‌ككه ژینگه‌یه‌كی فێركاری باڵابووه بۆ توێژینه‌وه ئاینیه به‌راوردكاریه‌كان.
نه‌خوێنده‌واریی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلّم
بانگه‌شه و بیانوی ئه‌و وه‌رگرتنه‌ی رای ده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر چه‌ند
ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی بنیات ده‌نرێ كه‌ده‌بێ له ئارادابن بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌رجه‌كانی دروستی ئه‌و تاوانباركردنه بێته‌دی- ئه‌مه له‌گریمانه‌ی
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلّم ڕاسته‌وخۆ له سیفره‌كانی خاوه‌ن
كتێبه‌كانه‌وه وه‌ری گرتبێ-؛ گرنگترینیان بریتیه له‌وه‌ی موحه‌مه‌د صلی
الله علیه وسلّم ئامرازه زانستیه‌كانی ئه‌و به ده‌ست هێنانه‌ی به‌رده‌ست
بوبێت بۆ ئه‌وه‌ی توانیبێتی ڕاسته‌وخۆ ئاشنای ئه‌و سیفرانه بوبێ كه‌لێی
وه‌رگرتوون. دڵنیابونی ئیسلامیانه‌ش سه‌باره‌ت به نه‌خوێنده‌واری
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلّم بوه‌ته كۆسپێكی ڕێگر و وه‌ستاوه
له‌به‌رده‌م كاروانی مونه‌سیر و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا به‌گشتی، ناكرێت ئه‌و
بانگه‌شه‌یه‌یان بسه‌لمێنن، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی بتوانرێ حه‌قیقه‌تی ئه‌و
نه‌خوێنده‌وارییه پوچه‌ڵ بكرێته‌وه!
یه‌كه‌م شتێكیش له‌م باره‌یه‌وه رووبه‌ڕووی مونه‌سیر و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان
ده‌بێته‌وه بریتیه له‌وه‌ی سه‌رچاوه و دانراوه‌كانی فه‌رموده و
ژیاننامه جگه له قورئانی پیرۆزیش، تاكه سه‌رچاوه‌ی مێژویی باوه‌ڕ
پێكراون بۆ زانین و ئاشنابون به ژیان و به‌سه‌رهاتی موحه‌مه‌د صلی الله
علیه وسلّم له هه‌مو رویه‌كییه‌وه.. مونه‌سیر و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان
ده‌روازه‌یه‌كی تری ئه‌م بابه‌ته‌یان نییه و ئامرازێكی تری بابه‌تی یه‌كلا
كه‌ره‌وه‌یان به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه
توێژینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن ..
به‌تێڕوانینی رێبازی ئه‌و نه‌یارانه؛ زۆر به‌ڕونی ده‌بینرێ ئه‌وان به
ئه‌نقه‌سته‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گواستنه‌وه‌ی تێكستی لاواز، یا وته‌و
گوفتاری ناڕون، یا ئه‌و شیمانه زۆر دوورانه‌ی ده‌قه‌كانی ناتوانن
بیگه‌یه‌نن.. له‌به‌رامبه‌ریشدا واز له چه‌ندین ده‌قی ئاشكرا، دروست، رون،
ڕاسته‌وخۆ ده‌هێنن..
وا ده‌رده‌كه‌وێ هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕێبازه دووشت بن؛ یه‌كه‌میان: ئه‌و ویست
و حه‌زه قایمكاره‌یه كه هه‌وڵ ده‌دا بگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی
مه‌به‌سته كه بریتیه له تاوانباركردنی موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلّم و
نكولی كردن له خوایی بونی قورئانی پیرۆز.. دوه‌میان: كاریگه‌ر بونه به
ڕێبازه ڕۆژئاواییه‌كان له ڕه‌خنه‌كردنی ده‌ققه ئاینیه‌كاندا، له‌و
رێبازه‌دا توێژه‌ر دتێكسته ئاییه‌كان به‌گوتاراو و چه‌مك و
تێگه‌یشتنیه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و خۆی هه‌ڵ ده‌واسێ به‌چه‌ند په‌راوێزێكی
مێژویی و زمانه‌وانیه‌وه و تێگه‌یشتنی خۆی بۆ هه‌موو باس و بابه‌تێكی
ئایینی و مێژویی له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات ده‌نێ. جا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گری
ڕۆژئاوایی هه‌ندێ بیانوی هه‌بێ بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێ و شوێنه له‌گه‌ڵ
ئه‌و سیفرانه‌ی به‌ته‌واوی یه‌كلابونه‌ته‌وه كه له رووی مێژوییه‌وه
لێكه‌وتوون و بریتین له چه‌ند نوسراوێكی بارودۆخێكی پڕ هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی
زانستی و ئه‌ده‌بی، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵه‌كانی وه‌حی له نێو
ئه‌و هه‌موو ده‌قه نامۆ زۆر و زه‌وه‌ندانه‌دا ون ببێت، بەڵام سیفره
ئیسلامیه‌كان(قورئان و سوننه‌ت) ئه‌و چه‌په‌ڵی و خڵته‌یه له‌خۆ ناگرن،
به‌ڵكو له رووی پاكێتی مێژوییه‌وه پاك و دره‌وشاوه‌ن ..
له‌چه‌ند شوێنی كیتاب و سوننه‌تدا نه‌خوێنده‌واریی دراوه‌ته پاڵ
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلّم، مونه‌سیر و ئه‌وانه‌ی شوێنیان
كه‌وتوون له ڕۆژهەڵاتناسان، له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌قانه‌دا دوو ڕێبازیان
گرتووه‌ته‌به‌ر:
ا- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێكستانه و دانانی به‌وه‌ی هه‌ڵبه‌سته و
دروستكراوێكی ئیسلامیه نه‌ك ڕاستیه‌كی مێژوویی. ئه‌م هه‌ڵوێسته تێچونی
كه‌متره له‌وه‌ی ریزبه‌ندیی سه‌رچاوه‌كان بكرێ و گونجاندن له‌نێوانیاندا
ئه‌نجام بدرێ، بەڵام له‌هه‌مان كاتدا قورستره له ڕووی زانستێتی مه‌نهه‌ج و
به‌به‌ڵگه‌دانانی سه‌رچاوه‌كانه‌وه..
ب- په‌سه‌ندكردنی پوخته‌ی ده‌قه مێژوییه(ئیسلامیه‌كان)، بەڵام
له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه ڕاسته‌وخۆكه‌ی، هه‌وڵ دان بۆ هێنانه‌گۆی
له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ودا واتاییه نه‌به‌وییه‌كه‌ی و كه‌لتوره ئیسلامیه‌كه
به‌گشتی.
جا به‌و پێیه‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ مونه‌سیره‌كاندا بریتیه له تێگه‌یشتنی
ده‌ربڕینی(الأميّة)؛ هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌م زاراوه‌یه له
ڕووه زمانه‌وانیه‌كه‌یه‌وه ڕاڤه بكه‌ین، پاشان له ناوكۆ و دوتوێ (سیاق)
قورئانی و نه‌به‌وییه‌كه‌یدا لێی تێ بگه‌ین؛ تاوه‌كو بتوانین
به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رانه تاكه سه‌رچاوه‌ی زانستی له‌م
باره‌یه‌وه بێنینه گۆ.
ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆ به‌شی داهاتوو به‌جێ ده‌هێڵین
په‌راوێزه‌كان:
1- يوحنا الدمشقي (676م-749م): خه‌ڵكی سوریا بووه و یه‌كێك بوه له
قه‌دیسه‌كانی كڵێسا، و دوایه‌مین پاپا- به‌پێی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی-. ڕاهیب و
كه‌شیش بوه، شاره‌زایی جۆراوجۆری له (لاهوت، فه‌لسه‌فه ...)دا هه‌بوه.
له سایه‌ی خه‌لیفه‌یه‌كی مسوڵماندا خزمه‌تی كردوه. گرنگترین كه‌سایه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتیه كاریگه‌ریی هه‌بوه له داڕشتنی دید و بینشێكی زه‌ینیانه‌ی
ڕۆژهەڵاتناسی سه‌باره‌ت به ئیسلام، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش له ئه‌وروپادا تا
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست درێژه‌ی هه‌بوه.
2- عادل تیودور الخوری (له‌دایكبوی ساڵی 1930 ز) لاهوتیه‌كی كاسۆلیكی
لوبنانیه، سه‌رۆكایه‌تی به‌شی لاهوتی زانكۆی مانشسته‌ری كردوه له
ئه‌ڵمانیا. گرنگی داوه به گفتوگۆی ئیسلامی- نه‌سرانی. ناسراوه به‌وه‌ی
لایه‌نگرێتی و خواستی دوژمنایه‌تی كردنی ئیسلامی هه‌یه له
نوسراوه‌كانیدا.
3- بڕوانه؛ Saint John of Damascus، ‘the Fount of Knowledge, in The
Fathers of the Church, St. John of Damascus Writings, tr. Frederic H.
Chase , CUA Press, 2000, , p.153
4- بڕوانه؛ Ibn Warraq, ed. What the Koran Really Says: Language, Text, and Commentary, NY: Prometheus Books, 2002, pp.245- 318
5-Norman Daniel, Islam and the West, Oxford: Oneworld, 1993, p.267
6- أبراهام جايجر (1092ز- 1156ز): Peter the Venerable له‌دیارترین ئه‌و
كه‌سانه بوه له ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هانی داوه كاربكرێ بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ئیسلام، هه‌وڵێكی گه‌وره‌شی دا بۆ
ریزبه‌ندی كردنی كاری وه‌رگێڕه‌رانی قورئانی پیرۆز بۆ لاتینی. له هه‌ردوو
كتێبی:(( خلاصة كامل هرطقة السرسيّين)) ((Summa totius heresis
Saracenorum)) و ((نقض فرقة أو هرطقة السرسيين)) ((Liber contra sectam
sive heresim Saracenorum)) جه‌ختی له‌هه‌مان ئه‌و بۆچونانه كردوه‌ته‌وه
كه له بیر و زه‌ینی ئه‌وروپیه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا چه‌سپی بوو،
له‌وه‌ی كه قورئان ته‌نها بریتیه له كۆمه‌ڵی هه‌رته‌قه و دینداریی
داهێنراو كه زۆریان له ئاریۆسی ونه‌ستوری و مانه‌وییه‌كانه‌وه
وه‌رگیراون...
7- بطرس الطليطلي Peter of Toledo (سه‌ده‌ی دوانزه): یه‌كێكه له
گرنگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان كردوه بۆ ئاماده‌كردنی یه‌كه‌م وه‌رگێڕانی
لاتینی قورئانی پیرۆز، وه‌رگێڕی مشتومڕی ((كندی)) و ((هاشمی))یه‌و دانه‌ری
یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی وەڵامی ئیسلامیان داوه‌ته‌وه، ئه‌و وەڵامانه‌ش
بریتی بون له كتێب گه‌لێك كه داده‌نرێن به پێكهێنه‌ری هه‌ڵوێستی
نه‌سرانی- ئه‌وروپی- لاتینی سه‌باره‌ت به ئیسلام له سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاستدا.
8- أبراهام جايجر (1810ز-1874ز): لاهوتیه‌كی یه‌هودی ئه‌ڵمانیه، وه‌ك
زانایه‌كی ئاینی جوله‌كه (حبر) كاری كردوه. له یه‌هوده ڕیفۆرم خوازه
ناوداره‌كانه.
9- یه‌كه‌م جار كتێبێكی به‌زمانی لاتینی دانا به‌ناونیشانی ((Inquiratur in
fontes Alcorani seu legis Mohammedicae eos, qui ex Judaismo derivandi
sunt)) و كتێبه‌كه‌شی به‌شداری پێ كرا له پێشبڕكێیه‌كی كۆلێژی فه‌لسه‌فه
له‌بۆن ساڵی 1832ز، پاشان وه‌رگێڕرا بۆ ئه‌ڵمانی تاوه‌كو ببێته تێزی
دكتۆرا له ماربۆرغ ساڵی 1834ز.
10- ((أبراهام جايجر )) پاش سی ساڵ له نوسینی ئه‌م كتێبه كتێبێكی تری
نوسی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت ره‌گ و ڕیشه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ یه‌هودییه فریسییه‌كان، له كاتێكدا ئه‌و كتێبه‌كه‌ی كه دژ به
قورئان نوسیبوی له ئه‌وروپادا به‌خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه پێشوازی لێ كرا.
بەڵام ئه‌م كتێبه‌ی جایجر (سه‌باره‌ت به ڕه‌گ و ڕیشه‌كانی نه‌سرانییه‌ت)
ڕووبه‌ڕووی وەڵام دانه‌وه‌ی زۆر توند و ڕه‌قی ئه‌وروپیه‌كان بویه‌وه،
(بڕوانه: Susannah Heschel, Abraham Geiger and the Jewish Jesus,
Chicago: University of Chicago Press, 1988, p.52)
11- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كتێبه ڕووبه‌ڕووی نه‌یاری و ڕه‌خنه‌ی زۆر
بوه‌وه له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، ((هنريخ لبرخت فليشر)) ((Henrich
Lebrecht Fleischer)) ڕۆژهه‌ڵاتناس تانه‌ی دا له بابه‌تی بونی
نوسه‌ره‌كه‌ی به‌و پێیه‌ی بیروباوه‌ری جایجر ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی
بینیوه له داڕشتنی كتێبه‌كه‌دا، ڕۆژهه‌ڵاتناس((دو ساسی)) ((de Sassy))
ده‌ڵێ: له ڕاستیدا نوسه‌ر زیاده‌ڕه‌وی كردووه له ئیدیعا و
بانگه‌شه‌كانیدا؛ چونكه زۆرێك له‌و بیروبۆچونه هاوبه‌شانه‌ی نێوان ئیسلام
و یه‌هودییه‌ت كه ((جایجر)) هێناوێتی زۆربه‌ی ئایینه كانی جیهان
ته‌به‌نییان كردووه. (بڕوانه: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل59).
12- تیودور نولدكه (1836ز-1930م): له دیارترین ڕۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانیه‌كانه. گرنگی داوه به ئیسلام و زمانه سامییه‌كان.
13- إغنتس جولدتسهير (1850ز-1921ز): ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی یه‌هودی هه‌نگارییه.
له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌یه سه‌رقاڵی گومان دروستكردن بوه له‌سوننه‌تی
پێغه‌مبه‌ر، فیقهی ئیسلامی داوه‌ته پاڵ یاسای رۆمانی.
14- غوستاف فیل (1808ز-1889ز): ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی یه‌هودی ئه‌ڵمانی بووه.
چه‌ند دانراوێكی هه‌یه سه‌باره‌ت به قورئان و سیره و مێژوی خه‌لیفه‌كان.
15- جوزف هوروتز (1874ز-1931ز) حیبرێكی یه‌هودی ئه‌رسه‌زۆكسی و
ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌ڵمانی بوه. به‌شی توێژینه‌وه ڕۆژهەڵاتناسیه‌كانی
زانكۆی عیبری له‌قودس دامه‌زراند، هه‌ر خۆیشی سه‌رۆكی بوو.
16- أبراهام كاتش (1908ز-1998ز): یه‌هودی بوه. باوك و باپیری له‌زاناكانی
جوله‌كه بوون. پسپۆڕی زمانی عیبری بوه. خوێندنی زمانی عیبری نوێی خسته
نێو ماده بڕیار لێدراوه‌كانی خوێندنی زانكۆكانی ئه‌مریكاوه.
17- ویلیا‌م سنت كلیر تسدیل (1859ز-1928ز): مونه‌سیرێكی به‌ریتانییه، گرنگی ده‌دا به زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان.
18-François de Blois, "Review of Ibn Warraq's The Origins Of The Koran:
Classic Essays On Islam's Holy Book", in Journal Of The Royal Asiatic
Society, 2000, Volume 10, Part 11, p. 88 (Quoted by, M S M Saifullah
& Imtiaz Damiel, Comments On Geiger & Tisdall's Books On The
'Sources' Of The Qur'ân)
19- ((هـ. شفارزبوم))، بیبیلۆگرافیای ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی
كۆكرده‌وه كه بابه‌تی وه‌رگرتنی قورئانی پیرۆزی له‌سه‌رچاوه یه‌هودی و
نه‌سرانیه‌كانه‌وه تاوتوێ كردبوو تا ساڵی 1982ز، بڕوانه:H. Schwarzbaum,
Biblical and Extra-Biblical Legends in Islamic Folk Literature,
Waldorf-Hessen: Verlagtur Orientkunke, 1982
20- Oliver Leaman, The Quran, New York, Routledge, 2006, p.477
21- جون ونسبروغ (1929ز-2002ز) : مێژوونوس و ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌مریكیه. له زانكۆی له‌نده‌ن وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
22- أندرو ربن: مامۆستای مێژوو، ڕاگری یه‌ك له كۆلێژه‌كانی زانكۆی
ڤیكتۆریا. پسپۆڕ له مێژووی سه‌ره‌تای ئیسلام و ته‌فسیری (ته‌قلیدی)
قورئانی پیرۆز.
23- نورمان كالدر (1950ز-1998ز) مامۆستای توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و
ئیسلامییه‌كان له زانكۆی مانچسته‌ر. له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری((جون
ونسبروغ)) دكتۆرای به‌ده‌ست هێنا. گرنگی ده‌دا به هه‌ردوو بواری یاسادانان
و فیقهی له ئیسلامدا.
24- جیرالد هاوتنغ (له دایكبوی ساڵی 1944ز): ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی به‌ریتانیه.
مامۆستای خانه‌نشینی مێژووی نزیك و ناوین له خوێندنگا ڕۆژهه‌ڵاتی و
ئه‌فریقییه‌كان.
25- باتریسیا كرون (له دایكبوی ساڵی 1945ز) ی دانیماركه. مێژوونوس و
ڕۆژهه‌ڵاتناسه و گرنگی ده‌وه به بنه‌ماكانی ئیسلام و مێژوی سه‌ره‌تای.
له گرنگترین بانگه‌شه‌كانی، كه له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ((Meccan
Trade and The Rise Of Islam)) كردویه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: له ڕاستیدا
موحه‌مه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر) له‌و مه‌كه‌یه‌دا نه‌ژیاوه كه ئه‌مڕۆ
پێی ئاشناین، به‌ڵكو له ناوچه‌یه‌كی تردا ژیاوه كه زیاتر له سه‌د میل
لێوه‌ی دووره! دكتۆره ((آمال الروبي)) –مامۆستای به‌شدار له مێژووی
یۆنانی و رۆمانی- له كتێبه‌كه‌یدا ((الرد على كتاب باتريشيا كرون: (تجارة
مكة وظهور الإسلام) وەڵامی داوه‌ته‌وه– وەڵامه‌كه‌ش زانستی و به‌پێزه.
26- مایكل كووك (له‌دایكبوی ساڵی 1940ز): مێژوو نووس و ڕۆژهەڵاتناسی
ئینگلیزی- ئیسكۆتله‌ندی. ئه‌ندامی ئه‌كادیمی ئه‌مریكی بۆ هونه‌ر و
زانسته‌كان. له قوتابییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتناس((برنارد لویس))ە.
27- Oliver Leaman, The Quran, p.477
28- كتێبه‌كه‌ی ((جعيط)) سه‌باره‌ت به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر- قسه‌مان
سه‌باره‌ت به‌رگی دووه‌مێتی- به‌سێ تایبه‌تمه‌ندی گرنگ جیاده‌كرێته‌وه؛
یه‌كه‌میان – بریتیه له‌وه‌ی ((هه‌ڵی كوتاوه‌ته)) سه‌ر نوسراوی
ڕۆژهەڵاتناسان و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناكام و نه‌گه‌ییو و شپرز كۆی
كردونه‌ته‌وه، هه‌ست ناكه‌یت شتێكی نوێ له‌كتێبه‌كه‌یدا هه‌بێت كه پێشتر
نه‌وترا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌كاندا خۆی ده‌رده‌خست دوای
ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی شه‌پۆلێك ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی
(بێ شه‌رمی و چاوقایمیه‌وه) بڵێ: ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ی تازه‌یی و
داهێنانكاری تێدا نه‌بوایه بڵاوی نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م (تێكه‌ڵ
وپێكه‌ڵییه)، به‌وه‌ش ده‌ناسرێته‌وه توندترین به‌رهه‌ڵستی و ڕه‌خنه‌ی
توندڕه‌وانه‌ی دژ به قورئانی پیرۆز كۆكردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تام و
چێژێكی (ته‌نسیرییانه و به‌گاوركردنی) به‌كتێبه‌كه به‌خشیوه و نوسه‌ر
سه‌رقاڵ بوه به( كۆكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان و كۆمه‌ڵ كردنی ڕه‌خنه و
به‌رهه‌ڵستیه‌كان، ئه‌گه‌ر ناله‌بار و نه‌گونجاویش بێت)، هه‌ر چه‌نده
نوسه‌ره‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌سرانیه‌تی نییه، دووه‌میش بریتیه له‌و
هه‌ژارییه زۆره‌ی له سه‌رچاوه‌كانی كتێبه‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌و بێ توانییه
(له‌كه‌داره)ی سه‌باره‌ت به زاڵ بون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و
بابه‌ته‌دا هه‌یه‌تی، و ئه‌و خستنه ڕووه (بزرِكاو)ە ی سه‌باره‌ت به
ده‌ره‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه خستویه‌تیه ڕوو كه هه‌ڵی كوتاوه‌ته
سه‌ریان بێ ئه‌وه‌ی پێشه‌كی و به‌ڵگه‌كانیان بخاته‌ڕوو، سێیه‌مین شتێكیش
له‌م باره‌یه‌وه، نه‌شاره‌زاییه‌كی ئاشكرا به توێژینه‌وه كیتابییه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نگی به‌ده‌رگاكه‌ی هه‌ڵچنیوه بێ ئه‌وه‌ی توێشوی
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی هه‌بوه، هه‌ر بۆیه له‌كتێبه‌كه‌یدا چه‌ندین
هه‌ڵه‌ی زانستی(ساده و ساویلكانه) و بانگه‌شه‌ی نه‌گه‌ییوو ناكام و(كالَ و
كرض)ی وه‌های تێدایه كه زانستخوازی سه‌ره‌تا تێی ناكه‌وێت، دواتر له‌م
كتێبه‌دا ده‌یانخه‌ینه ڕوو.
29- ویلیا‌م مونتغمری وات (1909م-2006م): ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ئیسكۆتله‌ندیی.
مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان بووه له زانكۆی
إدنبرة.
30- Oliver Leaman, The Quran, p.477
31- بڕوانه لێدوان و كۆمێنتی ((برنارد لویس)) ڕۆژهه‌ڵاتناس سه‌باره‌ت به
خۆگێل كردنی زانایانی مسوڵمان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی نوسراون
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی یه‌هودییه‌ت له داڕشتنی قورئانی پیرۆزدا، وه
ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ: له ڕاستیدا ئه‌و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌ڵێ
قورئانی پیرۆز كارتێكراوه به نوسراوه‌كانی یه‌هود ته‌نها ڕه‌خنه‌گره
نامسوڵمانه‌كانی وروژاند ئه‌وانه‌ی وا ده‌بینن قورئانی پیرۆز كارتێكراوه
به نه‌سرانیه‌ت نه‌ك یه‌هودییه‌ت!!؟ (بڕوانه؛ Bernard Lewis,The Jews of
Islam, New Jersey: Princeton University Press, 1984, p)
له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر داخی لێ بخوا بریتی بێت له‌وه‌ی كه
ده‌بینێ ئه‌وانه‌ی وەڵامی گرنگترین ئه‌و گومانه نوێیانه ده‌ده‌نه‌وه
بریتین له نامسوڵمانه‌كان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زكه‌ن پشتگیری خوایی
بونی قورئانی پیرۆز بكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان– به بۆچونی
خۆیان- ڕویه‌كی به‌هێزتری تانه‌دان له كتێبی خوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؛
كه‌واته ئه‌وان (به‌گژیه‌كدا ده‌چن) و نه‌یارێتی یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ
دۆزینه‌وه‌ی(به‌هێزترین) تانه‌و ته‌شه‌ردان!!.. ئومه‌تی ئیسلامیش به‌هه‌موو
نوسه‌ره زۆره‌كانی و (ده‌رچووانی) زانكۆ شه‌رعییه‌كانیه‌وه كه هه‌مویان
به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه بوون و ئه‌م كه‌ڵه‌كه بونه‌ش ته‌نها لاوازی
به‌رهه‌م هێناوه، بێ ئاگایه له بینینی ئه‌و مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی كه
نه‌یارانی به‌هۆیه‌وه پیرۆزی كتێبه‌كه‌ی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن؛ ئایا نابینی
ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین عه‌قڵییه‌تی (گواستنه‌وه) و (كۆپی) كردن
له له‌پێشینانه‌وه هه‌ژمونی خۆی سه‌پاندوه؛ نابێ ئێمه شتێ به(باش
دابنێین) ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وان به باشیان داناوه(!) ... له‌و
نمونانه‌ی كه به باسكردنیان (خه‌مبار) و(دڵ بریندار) ده‌بم، ئه‌و باس و
خواسه‌یه له كتێبه ڕۆژئاواییه‌كاندا بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بڵاو بوو
له‌وه‌ی ناوی باوكی ((إبراهیم)) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی له
قورئانی پیرۆزدا هاتووه: ((آزر))، به هه‌ڵه له كتێبی مێژوو نوسی
كه‌نیسه ((یوسابیوس)): له ((تاريخ الكنيسة))ە‌وه وه‌رگیراوه، كه
له‌وێدا هاتووه ناوی باوكی ((إبراهیم)) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر ((Αθαρ))
(آثر)ە. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م گومانه بون وتیان ده‌ستكاری و
گۆڕانكارییه‌كی ساده له‌م ناوه‌دا وای لێ ده‌كات به ((آزر)) گۆ بكرێت،
ئه‌م گومانه به‌به‌رده‌وامی هه‌ر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه له ده‌یان
كتێبدا تاوتوێ و ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كرا، تاوه‌كو ڕۆژهەڵاتناسان
(فه‌رمویان!) له راستیدا ووشه یۆنانییه ره‌سه‌نه‌كه كه له كتێبی
((یوسابیوس))هاتووه بریتیه له ((αταρ)) (ڕتار) نه‌ك ((Αθαρ)) (آثر)،
ده‌ققه‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی باوكی ((إبراهیم))ی نه‌كردووه سه‌لامی
خوای له‌سه‌ر؛ ده‌ققه ئینگلیزییه‌كه ده‌ڵێ: (Of these, some excellent
men lived before the flood, others of the sons and descendants of Noah
lived after it, among them Abraham, whom the Hebrews celebrate as their
own founder and forefather)Eusebius, The History of the Church, tr.
Arthur Cushman McGiffert, K.S.: Digireads, 2005, p.11)، (وه‌رگێڕانه
فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌شی بریتییه له: (Plusieurs d'entre eux ont vécu avant le
déluge; d'autres ont existé plus tard, tels les fils et les descendants
de Noé, tel Abraham que les fils des Hébreux se glorifient d'avoir pour
chef et pour premier père) Eusèbe, Histoire ecclésiastique, Paris:
Alphonse Picard, 1905, pp.45,47))، پاشان ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان شیمانه و
ئه‌گه‌ری تریان داهێنا بۆ ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌سڵی بونی ناوی((آزر))
له قورئانی پیرۆزدا، كه هه‌ر هه‌مووی تانه‌دانه له ره‌ببانی بونی كتێبی
خوا (بڕوانه؛ Arthur Jeffery, Foreign Vocabulary of the Quran, Oriental
Institute Baroda, 1938, pp. 53-55).. نمونه‌كانیش زۆرترن له‌وه‌ی
بیانژمێرین .. ولا حول ولا قوّة إلاّ بالله العلي العظيم!
لێره‌دا (ته‌مبه‌ڵه‌كان) پێگه‌ی قسه‌كردنیان نییه به‌وه‌ی به‌ڵگه كۆڵ و
ته‌پۆكه‌یان بخه‌نه ڕوو به‌وه‌ی بڵێن ئه‌م گومانانه(هيض وثوض)ن و
پێویستیمان به وەڵام دانه‌وه‌یان نییه؛ ئێمه نه‌مانبینی ئه‌مانه وەڵامی
هیچ جۆره گومانێك بده‌نه‌وه نه گومانی (زیره‌كانه) و نه (ناپه‌سه‌ند)
و نه(نێوانیان!)یش، ئه‌م جۆره قسانه به‌ڵگه‌ی كه‌سێكی دانیشتووه و خۆی
داوه به‌ده‌ست (سستی) و خاو‌و خلیچكی عه‌قڵیه‌وه. له ڕاستیدا به‌ڵگه‌كان
دابه‌ش نابن بۆ(هيض وثوض) و(جیدی)، پڕوپوچ و به‌تاڵ هه‌ر پروپوچه، به‌ڵكو
دابه‌ش ده‌بێت بۆ گومانی(بره‌ودار) و گومانی(بێ بره‌و)، له‌م پنته‌وه
سه‌ره‌تای كاری فیكری ده‌ست پێ ده‌كات بۆ به‌رهه‌ڵستی كردنی پڕوپوچییه‌كان؛
ئایا نابینی قورئانی پیرۆز پڕه له‌و ئایه‌تانه‌ی نه‌رێ و نكولی خوایه‌تی
بته‌كان و به‌توانابوونیان ده‌كات له گه‌یاندنی سوود و زیان، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه په‌رستشی بته‌كان ئاینێكه
ئه‌وپه‌ڕی سه‌رلێشێواوی و گومڕاییه، هێنانی ئه‌و ئایه‌تانه‌ش بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه پڕوپوچه بووه كه له‌كات وساتی
دابه‌زینی قورئانی پیرۆزدا بره‌وی هه‌بووه.
ئه‌مانه‌تی ووشه پاڵم پێوه ده‌نێ كه بڵێم له ڕاستیدا گوتاری زانستی
ئیسلامی تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕه‌پانه‌كانی چالاكی
ئه‌كادیمی ڕۆژئاواییدا نه‌بووه؛ به‌رده‌وام زۆربه‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ی
به‌زمانی عه‌ره‌بی باس له ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن، له دید و خستنه‌ڕوو
ڕه‌خنه‌گرتندا پڕن له (شله په‌ته‌یی) و پینه و په‌ڕۆكردن، زۆر كه‌م و
كورتی نواندووه له خستنه‌ڕووی (پرۆژه‌یه‌كی) بانگخوازی ته‌واوكاردا.
هه‌روه‌ها ئه‌و نوسراوه ئیسلامییانه‌شی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕراون بۆ
زمانه ئه‌وروپییه‌كان یاخود هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌زمانه
ئه‌وروپییه‌كان نوسراون، ته‌نها ئه‌وروپییه ره‌شه خه‌ڵك و عه‌وامه‌كان
ده‌دوێنێ، ئه‌كرێ بوترێ ئه‌و گوتاره‌ی ده‌یه‌وێ گومانه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر
ئیسلام لابات له دام و ده‌زگا ئه‌كادیمیه رۆژئاواییه‌كاندا كورت
هه‌ڵهاتووه له‌چه‌ند نوسه‌رێكی رۆژئاوایی نامسوڵمانی- هاوسۆز له گه‌ڵ
ئیسلامدا- وه‌كو ((جون إسبوزيتو)) ((John Esposito)) و ((كارن أرمسترنج))
((Karen Armstrong)) – جگه له چه‌ند هه‌ڵاوێرده‌یه‌كی زۆر كه‌می
مسوڵمانان-!!.. ده‌ی ده‌بێ كه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ین ئه‌مڕۆ له جیهانێكدا
ده‌ژین به‌زه‌یی به (ته‌مبه‌ڵه‌كاندا) نایه‌ته‌وه و ڕێزی (ئالوده‌بووانی
به‌تاڵه‌ی فیكری) ناگرێ و دان نانێ به (ئه‌ویندارانی شل و شێواوی و
خاووخلێچكی عه‌قڵیی)؟!!
پێشینانی ئێمه له‌وانه‌ی سه‌ده یه‌كه‌مینه‌كانی كۆچی بناغه‌ی زانستی
به‌راوردی ئاینه‌كانیان دانا، یه‌هود له مشتومڕه ئاینیه‌كانیان دژ به
نه‌سرانیه‌ت پشتیان به‌وان ده‌به‌ست، هه‌ر ئه‌وان بون-ئه‌و باو‌و باپیرانه-
ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌وروپا كرد كه ده‌ره‌نجام له‌و
ڕه‌گه‌زانه‌وه ئه‌وه‌ی به (سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین) و ڕێنسانس– ده‌ناسرێ-
هاته‌دی و توانیان ده‌ست بكه‌ن به دامه‌زراندنی توێژینه‌وه كیتابییه
زانستییه‌كان(هه‌موو ئه‌مانه به دان پێدانانی ڕۆژهەڵاتناسی ئیسرائیلی
((Hava Lazarus-Yafeh))- انظر؛ Hava Lazarus-Yafeh, ‘Some Neglected
Aspects of Medieval Muslim Polemics against Christianity, in The Harvard
Theological Review, Vol. 89, No. 1 (Jan., 1996), pp. 65-70 )، بەڵام
ئێمه له‌م پێنج سه‌ده‌یه‌ی دواییدا (له شازده‌وه بۆ بیست) له
ده‌ره‌وه‌ی (مێژووی) به‌راوردكاری ئاینه‌كاندا ژیاوین.. ئایا جارێكی‌تر
ده‌گه‌ڕێینه‌وه؟! ئا ئه‌وه هیواكه‌یه!
32- به‌ناوبانگترین ئه‌و (به‌ڵگانه) پێشبینیه‌كانی عه‌هدی قه‌دیمه
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ركه‌وتنی (یه‌سوعی مه‌سیح)، كه كه‌م كتێبی ته‌نسیری
ده‌بینی باسی نه‌كات یان هه‌ندێكی باس نه‌كات، له كتێبی ((محمد صلى الله
عليه وسلم في الكتب المقدسة)) ص 188-229 (مكتبة النافذة 2007ز)، هه‌ر
هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌م پوچ كردوه‌ته‌وه كه نوسه‌ری چوار ئینجیله‌كه
ئیدیعایان كردوه، ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش له راستیدا به‌ڵگه‌ی یه‌كلا
كه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌رانی ئینجیله‌كان مرۆڤـگه‌لێكی وه‌هابوون كه
به‌پێی ئیجتیهادی كه‌سی خۆیان كارگه‌لێكیان ئه‌نجام داوه كه‌ناكۆك و تێك
گیراوبوون به ژیری و سروش(العقل والوحي).
33- (Apologists)، هه‌روه‌ها ناوده‌برێن به(عوزرخواهه‌كان) (الاعتذاريين).
34- بۆ نمونه بڕوانه؛ ((منیس عبد النور)) له كتێبی ((شبهات وهميّة حول
الكتاب المقد‌س))ە‌كه‌یدا كه داده‌نرێت به (ئینجیلی مونه‌سیره
عه‌ره‌به‌كان).
35- ئه‌بوكریفی، له وشه‌ی یۆنانی ((ἀπόκρυφος)) (((أبوكريفوس))
وه‌رگیراوه كه واتای شاراوه ده‌گه‌یه‌نێ، له ڕووی زاراوه‌وه بریتیه:
له‌و ده‌ق و سیفرانه‌ی له لایه‌ن گروپه نه‌سرانیه‌كان (ئه‌رسه‌زۆكسی):
(ئه‌بوكریفیای نه‌سرانی) و یه‌هودییه‌كانه‌وه: (ئه‌بوكریفیای
یه‌هودی)ە‌وه په‌سه‌ند نه‌كراون.