17/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دهدرێتو تائێستاش چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی ئازار، نادیاره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكراوه‌ته‌وه، سبه‌ینێ سێشهمه مووچه‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 8 وه‌زاره‌ت و 7 ده‌سته له هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكرا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، قه‌یرانی نه‌مانی پاره له بانكه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی چین و توێژه جیاوازه‌كانی، لێكه‌وتوه‌ته‌وه و تائێستاش چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی ئازاری مووچه‌خۆران نادیاره.