17/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موراد قه‌ره‌یلان" دوای نه‌ورۆز شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كاته‌وه
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (ستێرك تیڤی) رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی ئاكاپه، دوای هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌كانی توركیا، هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌نگاوی جدیی نه‌نرێت بۆ ئاشتی ، ئه‌وا پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست كۆتایی پێدێت.
له‌باره‌ی چه‌كدانانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌شه‌وه، قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند: تاكو رێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌موو گیراوانی سیاسی كورد، ئازاد نه‌كرێن، گه‌ریلا چه‌ك دانانێت.
سه‌باره‌ت به خۆرئاوای كوردستانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: شۆڕشی خۆرئاوای كوردستان له‌سه‌ر هێڵێكی ڕاسته‌و پرسی سوریا به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی گفتۆگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.