17/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ باسی رۆڵی گه‌وره‌ی ئیسلامییه‌كان پێش كیمیاباران و دوای كیمیاباران ناكرێت..؟!
وته‌یه‌كی پێویست له یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا..!
هه‌ڵه‌بجه‌و مێژووه‌كه‌ی پێش كیمیابارانیش، سومبول و ره‌مزی موقاوه‌مه‌ت بووه دژ به حكومه‌ته یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته خوێناوییه‌كان.. ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا وه‌ك بیرخستنه‌وه‌و حه‌ق بێژییه‌كیش باس بكرێت: ده‌وروو كاریگه‌ریی ره‌مزو پیاوه مه‌زنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵكه دینداره‌كه‌ی كه دژی زوڵم و زۆر‌و سته‌م و ناحه‌قیكاری مێژوویان بۆ خۆیان تۆمار كردوو و حه‌قیشه ئیسلامییه‌كان و موسوڵمانانیش شه‌رم له وتنه‌وه‌ی نه‌كه‌ن و له‌م یاده گه‌ورانه‌دا ئه‌و ره‌مزانه وه‌بیر خه‌ڵكی بهێننه‌وه‌و یادوو شكۆمه‌ندی گه‌وره پیاوان و مامۆستایانی ئایینی ئه‌و شاره له خه‌باتیان و نه‌سره‌وتنیان بۆ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و دینداری هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستانیان باس بكه‌ن و نه‌هێڵن ئه‌و ره‌مزو پیاوه مه‌زنانه له یاد بكرێن.. مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه پێش كیمیاباران چه‌ندینجار دژی ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌نی به‌عس و پێش به‌عسیان نه‌وه‌ستایه‌وه‌و چه‌ندین جار له‌و پێناوه‌دا خوێنی نه‌به‌خشیوه له پێناوی خودا‌و پاشان نیشتمانه‌كه‌یدا.؟ مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو پێش كیمیاباران گه‌ره‌كی كانی قوڵكه‌ی وێران و ژێراو ژوور كرا‌و له نه‌خشه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا سڕایه‌وه.؟ مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو كه ساڵه‌كانی 70ی زایینی درایه به‌ر ناپاڵم و له‌و بۆمبارانه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدی به‌خشیی.؟ مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و پیاوه مه‌زنه‌كانی وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و مامۆستا مه‌لا ساڵحی گه‌وره‌و مامۆستا مه‌لا عومه‌رو مامۆستا مه‌لا علی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستا مه‌لا به‌هائه‌دین و مامۆستا شێخ خالید‌و شێخ نوره‌دینی موفتیی و مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزیز و مامۆستا شێخ صدیق سه‌رگه‌تی و مامۆستا مه‌لا سه‌یید نورالدین و مامۆستا مه‌لا عبدالله گوڵپی و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه له سیروان و چه‌ندین پیاوی مه‌زنی تر كه ئێستا ناویان نایه‌ته‌وه یادم، ده‌ورو كاریگه‌ری بێ وێنه‌یان نه‌بینی دژی زوڵم و سته‌می به‌عسیه‌كان و شیوعییه‌كان و هاو وێنه‌كانیان.؟! مه‌گه‌ر ده‌ورو كاریگه‌ری ئه‌م پیاوه مه‌زنانه نه‌بوو كه ئه‌و شۆرشه هه‌ڵگیرساو بوویه بزوێنه‌ری ڕوخاندنی حكومه‌تی به‌عسی عه‌لمانی.؟!
مه‌گه‌ر مه‌دره‌سه‌ی شافیعیی مامۆستای خواناس و نمونه تابیعیی مامۆستا مه‌لا عوسمان نه‌بوو كه به ریاده‌و قیاده‌ی جه‌نابیان ئه‌و هه‌موو گه‌نج و پیاوو ئافره‌ته‌ی جوڵاندوو چوونه وڵاتی غه‌ریبان و له‌سه‌ر فه‌توای جه‌نابیان شۆرشی ئیسلامیی چه‌كداری درووستكراو گه‌وره‌ترین و به‌رچاو ترین ده‌وری خۆی بینی له:
1-پاراستنی ناسنامه‌ی موسوڵمانێتی گه‌لی كورد، كه ئه‌و كات هه‌ندێ له موسڵمانی خه‌وتوو له عه‌ره‌ب و غه‌یری عه‌ره‌ب گه‌لی كوردیان به‌كافرو خه‌واریج دا ده‌نا.
2-به‌شداری موسوڵمانانیش له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداری دژ به حزبی به‌عسی عه‌لمانی كه ئێستا ئیسلامییه‌كان به گشتیی سه‌رمان به‌رزه له ئاست شۆرشیی كوردی دژ به رژێمی به‌عس.
3- به‌شداری به‌رچاوو و كاریگه‌ر له پاراستنی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌وه‌ی كه ڕوویداو جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان له فه‌توایه‌كیدا ناشه‌رعییبوونی و به‌شداریكردنی له جه‌نگی هه‌ڵه‌بجه حه‌رام كرد.
4- به‌شداری ئیسلامییه‌كان و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه له به‌ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دوای كاره‌ساتی كیمیابارانكردن.
5- به‌شاهیدی مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كه ده‌یان وت: ده‌چینه هه‌ر وڵاتێك پێش ئه‌وه‌ی ئێمه باسی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین پێش ئێمه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌و مه‌له‌فه‌ی به تێر‌و ته‌سه‌ل باسكردووه به‌تایبه‌ت له جنێف.
- پاشان دوای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ی مه‌گه‌ر ده‌ورو رۆڵی رێكخراوه ئیسلامییه‌كان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كه‌فاله‌ی هه‌تیوو سه‌رپه‌رشتی حوجره‌و فه‌قێانی هه‌ڵه‌بجه‌و كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت.. هتد. بێ وێنه نه‌بوو.؟!
باشه دوای هه‌موو ئه‌م سه‌روه‌رییانه.. كوا بۆ باسی ده‌ورو كاریگه‌ری ئیسلامییه‌كان له‌م یادانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناكرێ.؟؟ كوا بۆ باسێكی مامۆستای مه‌زن مامۆستا مه‌لا عوسمان و هاوڕێیانی ناكرێ.؟ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان خواخوای سه‌روه‌رییه‌كیانه كه له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا تۆماریان كردبێت و له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گوێی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ئه‌و شاره‌دا بده‌نه‌وه..! به‌ڵام نه‌مان بیست و نه‌مان بینی رۆڵی گه‌وره‌ی ئیسلامییه‌كان له‌و مه‌رگه ساته‌دا بۆ رای جه‌ماوه‌ر به‌گشتی باس بكرێت.! ته‌نانه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئیسلامییه‌كانیش ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یان وه‌ك مێژووی دره‌شاوه‌ی ئیسلامییه‌كان نه‌خسته ڕوو تا نه‌وه‌ی نوێی پێگه‌یشتوو له‌و مێژووه زێرینه‌ی ئیسلامییه‌كان تێگه‌یشتوو بێت..