16/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌رمی چه‌كداره‌كانی حزبوڵا و رژێمی سوریا هێشتا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن
هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا به‌توندی به‌رپه‌رچی چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان و سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان داوه‌ته‌وه و ده‌یان كه‌سیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌رناوچه‌ی یه‌برود لێ كوشتوون.
موئه‌ییه‌د غه‌زلان ئه‌ندامی ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند: شۆڕشگێڕان گورزی كاریگه‌ریان له چه‌كدارانی حزبوڵا و سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی یه‌برود وه‌شاندووه و ده‌یان كه‌سیان لێ كوشتوون.
وتیشی: هێشتا ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه له به‌ره‌كانی جه‌نگدان و حزبوڵا و سوپای رژێم نه‌یانتوانیووه ته‌رمی كوژراوه‌كانیان رابكێشنه‌وه لای خۆیان.
موئه‌ییه‌د غه‌زلان ئاشكراشیكرد كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی یه‌برود له چوار قۆڵهوهبووه و وێڕای چه‌كدارانی حزبوڵا و سوپای رژێمی سوریا، چه‌ند گروپێكی عیراقیی وه‌ك فه‌یله‌قی به‌در و لیوای ئه‌بو فه‌زل عه‌باس به‌شدارییان تێدا كردووه و به‌پشتیوانیی تانك و بۆردومانی به‌رده‌وام هێرشه‌كه كراوه