16/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
د.محه‌مه‌د بازیانی: حزب دروست ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به لیست به‌شداریان كرد، لیستی گه‌شه و چاكسازی ده‌بێته بزووتنه‌وه و داوای مۆڵه‌تیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن.
د.محه‌مه‌د بازیانی دامه‌زرێنه‌ری لیستی گه‌شه‌و ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گه‌شه‌و چاكسازى،رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه كار ده‌كه‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه، ئێستا بڕیاریانداوه خۆیان وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى رابگه‌یه‌نن، گوتیشی: په‌یڕه‌و پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی و گه‌شه كه ئاماده‌ده‌كرێ، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمی داواكاری پێدانی مۆڵه‌تی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین’.
بازیانی ئاشكراشی كرد له 3/11/2013 كۆنفرانسی تایبه‌ت به لیستی چاكسازی و گه‌شه رێكخراو 90%ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس بڕیاریاندا لیسته‌كه ببێت به بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی و گه‌شه، ئێستاش رایانگه‌یاندووه.
دامه‌زرێنه‌ری لیستی گه‌شه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه راسته‌وخۆ دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتن كۆنگره ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گوتیشی: ’ده‌مانه‌وێت په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی نه‌وازه بۆ بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی و گه‌شه دابنێن و كاری جوان پێشكه‌ش بكه‌ین’.