بەڵگەنامەیەك لە نوسینگەی نوری مالکی یەوە وەدەست هاتووە !
27/06/2013 نوسەر: bzavpress

بەڵگەنامەیەك لە نوسینگەی نوری مالکی یەوە وەدەست هاتووە !

 

بەڵگەنامەیەك بڵاوکراوەتەوە لە پەیچی فەیسبوکەوە بەناوی ( اخبار العراق ) هەواڵەکانی عێراق کە تیایدا هاتوە و دەڵێت : ئەم بەڵگەنامەیە لە نوسینگەی نوری مالکی یەوە دزراوەو دەرهێنراوە ، کەتیایدا باس لەوەدەکات ، تەقینەوەو کوشتن وئیغتیال کردنی خەڵکی لە شاری بەغداد هەمووی دەست کیسەی خۆیانە و ئێران لەپشتی ئەو تەقینەوانەوەن کە ڕۆژانە دەکرێت .

ئەوەشی تیادا هاتوە کە دەڵێت : هەوڵبدەن کە تەقینەوە بکرێت لەکاتێکدا کە زیارەت چیەکانی شیعە کە دەچن بۆ سەر بەناو گۆڕی ئیمام علی وئیمام حسین ، ڕەزاو ڕەعمەتی خوایان لەسەربێت ، کە هەوڵبدەن تەقینەوە لە نێوانیاندا بکرێت تاوەکو پەرچکاردانەوەی هەبێت لە ناوخەڵکیداو بەرامبەر بە سوننەکان بیکەن وئیغتیالیان بکەن وەکو کارێکی بەرپەرچدانەوەی ئەو تەقینەوانە .

ئەمەش ڕاستەوخۆ بڕیاریان لە ئێرانەوە بۆ هاتوەو بە بڕیاری ئێران ئەم پیشەیە ئەنجام دەدەن و دەیخەنە سەر ئەهلی سوننە و بەمەبەستی شەڕی تایەفەگەری لە نێوان سوننە وشیعەدا .